
ئەردەڵان عەبدوڵڵا
هه‌ڵوێستی نوێی فه‌ره‌نسا لەئاستی عیراق و کوردستاندا
2017-10-31 19:53     755 جار بینراوە      کۆمێنت
له‌پاش هه‌ڵمه‌تی ناپۆلیۆن بۆسه‌ر میسر، گرنگیپێدانی فه‌ره‌نسا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین په‌یدابووه‌و هه‌تاوه‌کو ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه. له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی پێشووشدا، سیاسه‌تی فه‌ره‌نسا، رۆڵی سه‌ره‌کیی گێڕاوه له‌نه‌خشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا، باشترین نموونه‌ش، رێکه‌وتنی سایکس بیکۆیه، که هه‌تاوه‌کو ئێستاش کاریگه‌ری به‌سه‌ر کورد‌و ناوچه‌که‌وە هه‌یه.
دیاره فه‌ره‌نسا له‌به‌رامبه‌ر باشووری کوردستان هه‌میشه هه‌ڵوێستی باشی هه‌بووه، له‌سه‌رده‌می سه‌رۆک فرانسۆ میتران، رۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو بۆ دروستکردنی ناوچه‌ی دژه فڕین، که دواتر توانرا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی تێدا دروستبکرێت و تاوه‌کو ئێستا به‌رده‌وام بێت. به‌دڵنیاییه‌وه گه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ی فه‌ره‌نسا نه‌بوایه، ئه‌وا نه حکومه‌ت، نه هه‌رێمی کوردستانیش ده‌یتوانی به‌رده‌وام بێت. لەجه‌نگی دژ به داعش‌یش چ له باشووری کوردستان و چ لەڕۆژئاوای کوردستانیش، فه‌ره‌نسا یه‌که‌مین ده‌وڵه‌تی جیهان بوو، که‌دژی چه‌ته‌کانی داعش وه‌ستایه‌وه‌و به‌شداری هاوپه‌یمانیی جیهانی له‌دژی داعش کرد.
فه‌ره‌نساو ریفراندۆم
هه‌رچه‌نده فه‌ره‌نسا هه‌ڵوێستێکی جیاوازی هه‌بوو به‌رامبه‌ر به ریفراندۆمی کوردستان، به‌ڵام له‌کاتی دروستبوونی رووداوه‌کانی که‌رکوک، دووباره هه‌ڵوێستی باشبوو، ئاماده‌یی پیشاندا، بۆئه‌وه‌ی رۆڵی نێوه‌نگیر له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ببینێت. لە دوو رۆژی رابردووش‌دا له‌په‌یوه‌ندییه ته‌لەفۆنیه‌که‌ی نێوان سه‌رۆک ئیمانوێل ماکرۆن له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق، پێشنیازێکی باشی له‌به‌ر‌ژەوه‌ندیی گه‌لی کورد کرد، راسته پشتگیریی له‌یه‌کپارچه‌یی خاکی عیراق کرد، به‌ڵام دژی جه‌نگ بوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و داوای گفتوگۆ و پاراستنی مافه‌کانی کوردی کردووه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراق. جگه‌له‌وه‌ش داوای بڵاوکردنەوەی هێزی هاوبەشی کردووه له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کوردایه.
بۆچی ئه‌م هه‌ڵوێسته گرنگه
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی فه‌ره‌نسا له‌م ساته وه‌خته‌دا زۆر گرنگه بۆ ئێمه‌ی کورد، چونکه له‌پاش پرۆسه‌ی ریفراندۆمه‌وه، کورد دووباره به‌ته‌نها مایه‌وه‌و زۆربه‌ی زلهێزه‌کانی جیهان، پشتیان لەکورد کرد، ته‌نها فه‌ره‌نسایه که تاڕاده‌یه‌ک داوای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی کوردی کردووه‌و دژی جه‌نگ بووه له‌دژی هه‌رێمی کوردستان.
له‌لایه‌کی تره‌وه ئێستا فه‌ره‌نسا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییە، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه گرنگه‌ی جیهانه. هه‌روه‌ها رۆڵێکی ئێجگاره گه‌وره‌شی له‌ناو یه‌کێتیی ئه‌وروپاو ناتۆدا هه‌یه. بۆیه هه‌ڵوێست ده‌ربڕینی وڵاتێکی وه‌کو فه‌ره‌نسا، بۆ ئێمەی کورد له‌م نه‌هامه‌تییه گه‌وره‌دا، زۆر گرنگه.
کورد چۆن ده‌توانێت سوودی لێوه‌ربگرێت؟
پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا کورد چۆن ده‌توانێت سوود له‌م هه‌ڵوێسته‌ی فه‌ره‌نسا وه‌ربگرێت؟ به‌بڕوای من کورد به‌م پێش‌ویی و نائارامییه سیاسییه‌ی ئێستای، ناتوانێت سوود له‌م هه‌ڵوێسته‌ی فه‌ره‌نسا وه‌ربگرێت، بگره ته‌نها کاتێک ده‌توانێت سوودی لێوه‌ربگرێت، که بڕیار و ده‌نگی سیاسیی کورد یه‌ک ئاڕاسته بێت و ته‌واوی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان، کار بۆ ده‌رچوون له‌م کاره‌ساته گه‌وره‌یه بکه‌ن و واز له ته‌خوینکردن و تاوانبارکردنی یه‌کتری بهێنن.
به واتایه‌کی تر، گه‌ر خۆمان یه‌کڕیز نه‌بین و دۆستی خۆمان نه‌بین، ئه‌وا دۆسته‌کانیشمـان ناتوانن هیچ یارمه‌تیمان بدده‌ن، بگره به پێچه‌وانه‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌وانیش بێ هیوابن و وازمان لێبهێنن. بۆیه زۆر گرنگه له ئێستادا سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان، ته‌نها کار بۆ یه‌کڕیزیی بکات و هه‌موو هه‌وڵه‌کانی یه‌کبخات، ته‌نها به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌توانین زه‌ره‌رو فشاره گه‌وره‌کانی به‌غداو ده‌وڵه‌تانی ئیقلیم له‌سه‌ر هه‌رێم که‌مبکه‌ینه‌وه‌و سوود له هه‌ڵوێستی باشی ده‌وڵه‌تێکی وه‌کو فه‌ره‌نسا وه‌ربگرین.