ستران عەبدوڵڵا

فیقهی ئەولەویاتەكان

  2019-01-31 13:40      367 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدۆسێی كەركوكدا كە ئەمرۆ بیرۆكەی زۆر دێت و دەڕوا گرنگە نوقتەیەك هەبێت كە دەست پێبكرێت. دەنا وەكتری هیواو ئاواتی كوردستانیی زۆرن، بەڵام فیقهی ئەولەویاتەكان دەبێ لەم پرسەدا بكرێتەكار.
كێشەی كەركوك كێشەیەكی مێژووییەو لەباشترین حاڵدا كە كورد كارای سیاسی بوو لەبەغداو قسەكانی نە دەبووە دوو، ئەوكاتە مادەی 140 لەدەستووری عیراق وەك نەخشە رێگای سیاسی و دەستووریی دیاریكراو تا ئێستاش ئەو نەخشەیە زێرینترینە بۆ چارەسەری كێشەكان، بەڵام دوای ریفراندۆم و بە دواهاتووەكانی شانزەی ئوكتۆبەر، پاشەكشەیەك لەسەنگی كورد روویداو وا وردە وردە قۆناغی شۆكی دوای پاشەكشێ تێپەر دەبێت. فیقهی ئەولەویاتەكان لێرەوە سەرهەڵدەدات.
تا كەركوك بچێتەوە قۆناغی خۆی لەڕۆڵگێرانی سەنگین لەكوردستان و عیراق گەرەكە ئەم دۆسێیانە بجوڵێنرێت:
دۆسێی: ئەمنی و سەربازی.
دۆسێی: ئیدارەو جووتكردنی لەگەڵ ئیرادە.
دۆسێی: گفتوگۆو پەیوەندیی دیموكراسی لەسەر هەموو ئاستەكان. لەنێوان هەموو گروپەكان لەكەركوك.
ئەم سێ دۆسێیە دەمانباتەوە سەر شارێی چارەسەری دەستووری.
دۆسێی ئەمنی ‌و سەربازی وا خەریكە بەدەستپێشخەریی ئەمریكاییەكان ‌و رازیبوونی ناچاریی حكومەتی عیراق رێوشوێن بۆ جووڵاندنی ئەو دۆسییە دەستی پێكردووە، لەكورتی دەیبڕمەوە كە ئەم دۆسێیە لەهەر جێیەك بگیرسێتەوە، قازانجی ئاساییكردنەوەی سیاسیی ‌و ئیداریی شارەكەی لێ دەكەوێتەوە‌و لاپەڕەی چڵكنی حەشدی شەعبی دەپێچێتەوە.
دۆسێی جووتكردنی ئیدارە‌و ئیرادە بەمانای ئەوەی پرسی پارێزگاری كوردی كەركوكی ‌و یەكێتی بۆ شارەكە چارەسەر بكرێت بۆ ئەم چارسەرییەش قەرینە هەیە.
لەدوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە ساڵی 2005 راستە لیستی برایەتی ‌و كورد پێكەوە بوون، بەڵام مەعلومە عەرابی ئەو لیستە یەكێتییە‌و پارێزگاریش هەر لەوەوە دیاری كرا. دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقیش كە لە هەلومەرجێكی تەواوی عیراقیدا لەكەركوك كرا، یەكێتی بەتەنها خۆی شەش كورسی بەدەست هێنا. ئەم ئیرادە دیموكراتییە لەچەند وێستگەیەكی هەڵبژاندا خۆی نواند‌و كاتێتی هەلومەرجی ئاورتەی بەڕێوەبردنی بەوەكالەت كۆتایی پێ بێت. دۆسێی دیالۆگی نێوان گروپەكانی كەركوك. كە لەمەدا هەم كۆمەڵی مەدەنی ‌و هەم حزبە سیاسییەكانیش دەوریان لەسەرە.
كۆمەڵی مەدەنی ‌و رێكخراوە رۆشنبیرییەكانی نێوان نەتەوەكان وەزیفەیانە مەیدانەكە بۆ سیاسەتی رەق ‌و تەق چۆڵ نەكەن ‌و بۆ ئەمەش پێشنیازی خوێندنەوەی وتارێكی پێشووتر دەكەم ((فابیزم لە كەركوك)) پێچەوانەی دیمەنی ئەمڕۆی ناو نێوەندی سیاسیی. من وای دەبینم حزبەكان، وەك بەرهەمهێنەری ئەندێشەی نوێ لەجیاتی تەگەرە، دەتوانن رێ بۆ لێكگەیشتن ‌و گەڵاڵەی چارەسەری تریش بكەنەوە. بەمەرجێك حزبەكان لە بونیادی خۆیان ‌و ئەقڵیەتی خۆیان گۆڕانكاریی پێویست بكەن بۆئەوەی دەرەقەتی گفتوگۆ لەگەڵ ئەویتردا بێن، ئەویتری جیاواز لنەتەوە‌و گروپ ‌و حزبی تر.

وتاری زیاتر





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      153 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      81 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      211 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      215 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      142 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      128 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      166 جار بینراوە














با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      301 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      274 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      289 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      382 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو