ئەردەڵان عەبدوڵڵا

ترەمپ بەوەفا بوو بۆ بەڵێنەکانی

  2018-12-20 18:57      386 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، هیچ مایەی سەرسوڕمان و شۆک نەبوو بەلای منەوە، ئاخر ئەمە دەبێت تەنها بەلای ئەوانەوە شٶک بێت، کە میژووی کوردو ئەمریکا نازانن و بێ ئاگابن لەسیاسەتەکانی ترەمپ. ئەو لەکاتی هەلبژاردنەکاندا، وتی: من کورد بەکاردەهێنم " I used" بەڵام لەلای خۆمان ئەم رستەیەی ترەمپ بەجۆرێکی دیكە لێکدرایەوە، ئەو کوردی بەکارهێنا بۆ جەنگی دژ بەداعش، ئێسستاش کورد بەکاردەهێنێت، بۆ فرۆشتنی چەک بەتورکیای خوێنمژی کورد، ئەگەر جەنگیش لەنێوان کوردو تورکدا بێت، خۆ ئەو هیچ زەرەر ناکات، بگرە سوودی ماددی و سیاسیشی لێدەکات، لەلایەکەوە چەکی زیاتر بەتورکی فاشی دەفرۆشیت و هەروەها تا ماوەیەکیش، چەتەیەکی وەکو ئەردۆغان، بەلەناوبردنی کوردەوە مەشخوڵ دەکات. 
لەلایەکی دیكەوە ئێمە بۆ لەئەمریکا نیگەران بین، ئەوان چ پەیوندییان بەئێمەوە هەیە، ئەوە نییە لەلای خۆمان نەیارانی پەکەکە و دۆست ولایەنگرانی ئەردۆغان دەستیان بەشایی و لۆغان کردووە، ئەوەش بەهیوای لەناوبردنی ئەزموونی رۆژئاوا، کە تەنها کورد تێیدا زەرەرمەندە. 
ئیر بۆ لۆمە یان رەخنە لەپیاوێکی بازرگانی وەکو ترەمپ بگرین.
کوردی رۆژئاوا، تەنهاو تەنها پشت بەخۆیان ببەستن

وتاری زیاتر



کاریزماو سیاسەت‬ ئەردەڵان عەبدوڵڵا
2021-10-14 22:25      122 جار بینراوە















نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو