
فەرید ئەسەسەرد
یاریی مشك و پشیله له په‌یوه‌ندییه‌كانی …
2019-06-18 18:13     417 جار بینراوە      کۆمێنت
یاریی مشك و پشیله لەپه‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غداو هه‌ولێردا
پێده‌چێ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر به‌ره‌و قه‌یرانێكی تر بچێ، به‌تایبه‌تی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تینی بۆ سه‌رەك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی هێناوه‌و داوای لێ ده‌كا فشارێكی زۆرتر له‌سه‌ر هه‌ولێر دروست بكا، تاكو پابه‌ندبێ بەڕاده‌ستكردنی بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت لەڕۆژێكدا بەكۆمپانیای سۆمۆ.
عه‌بدولمه‌هدی لەدۆخێكی ناله‌باردایه‌و زۆر ئه‌سته‌مه بتوانێ به‌رگه‌ی فشاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بگرێ. هیچ سه‌ره‌ك وه‌زیرانێك به‌قه‌د عه‌بدولمه‌هدی دۆستی كورد نه‌بووه‌و كه‌سیش به‌قه‌د ئه‌و له‌گه‌ڵ كورد پشوو درێژ نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌وو هه‌ر سه‌ره‌ك وه‌زیرانێكی تر ناچاره پابه‌ندبێ بەیاسای بودجه‌ی 2019 كه به‌كارهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی وه‌ك كارتێكی فشار له‌ده‌ست به‌غدا ده‌رهێناوه، به‌ڵام لەبه‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمدا سه‌پاندووه كه ده‌بێ رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات. رزگاربوونی كورد لەهه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی مووچه خۆی لەخۆیدا ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌و كارێكی جوامێرانه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری لێداوه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستكردنه به لێپرسراوەتی. به‌ڵام هه‌ولێر تا ئێستا هیچ لێپرسراوەتییه‌كی سه‌رشانی خۆی به‌رامبه‌ر بەیاسای بودجه جێبه‌جێ نه‌كردووه.
ئه‌مه‌ش بەدڵنیاییه‌وه ته‌نگی بەپێگه‌ی عه‌بدولمه‌هدی هه‌ڵچنیوه، بەڕاده‌یه‌ك كه ناچاربوو لەدوایین لێدوانی‌دا دان به‌وه‌دا بنێ كه هه‌ولێر یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی راده‌ستی سۆمۆ نه‌كردووه، هه‌فته‌ی رابردوو، بۆ یه‌كه‌مجار له‌وه‌ته‌ی بەسه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌ڵبژێردراوه، هه‌ندێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مه‌سه‌له‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه یان له‌كارخستنی عه‌بدولمه‌هدییان وروژاند. له‌ناو عه‌ره‌ب كه‌س لەعه‌بدولمه‌هدی بۆ كورد دڵسۆزتر نییه. بۆیه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی یان متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌ی، گورزێكی كاریگه‌ر ده‌بێ له كورد. بەدڵنیاییشه‌وه، ئه‌وه‌ی كه جێگای ده‌گرێته‌وه، چاره‌كی ئه‌و به‌رامبه‌ر بەكورد پشوو درێژ نابێ. هێشتنه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له‌و پۆسته، بۆ كورد مه‌سه‌له‌یه‌كی ژیانییه‌و ده‌بێ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ.
عه‌بدولمه‌هدی ده‌زانێ نه‌یاره‌كانی لەكه‌ناڵی كورده‌وه هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر، ده‌شزانێ هه‌ولێر هێشتا بێباكانه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كا. ناڕه‌زایی خۆی له‌م دواییه‌دا به‌وه ده‌ربڕی كه به‌شداریی له‌ڕێوره‌سمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرد. هه‌رچه‌ند په‌یامه‌كه‌ی گه‌یشت، به‌ڵام هێشتا هیچ لەمه‌سه‌له‌كه نه‌گۆڕاوه‌و هه‌ولێر هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه.
كه‌یسه‌كه‌ی تر كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وروژاندوویه‌تی، كه‌یسی پێنج مووچه‌ی هه‌رێمه كه وه‌زاره‌تی دارایی ناردوویه‌تی‌و هه‌ولێر ته‌نها 3 مووچه‌ی لێ داوه. ئه‌مه‌ش به‌م واتایه دێت كه چاره‌نووسی دوو مووچه دیار نییه، وه‌زیری دارایی د.فوئاد حسێن لێپرسراوەتییه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆی لابردووه‌و راستگۆیانه نیشانی داوه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به ئاگاداریی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدرال مووچه‌ی ته‌واوی بۆ هه‌رێم ناردووه، لەكاتێكدا كه وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم قڕوقپی لێكردووەو چاره‌نووسی دوو مووچه نه‌دراوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه. ره‌نگه یاساكانی عیراق رێ نه‌ده‌ن وه‌زیری دارایی هه‌رێم بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بانگهێشت بكرێ، به‌ڵام رێ ده‌ده‌ن وه‌زیری دارایی فیدرال بانگهێشت بكرێ، گوێی لێ بگیرێ‌و روونكردنه‌وه بدات. لەڕاستیشدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌نیازی كارێكی وایه. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كان جێی خۆیان نه‌گرت، ره‌نگه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران حكومه‌تی فیدرال ناچار بكات چیتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم نه‌كات‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راسته‌وخۆ بۆ پارێزگاكان بنێرێ. ئه‌مه‌ش، ئه‌گه‌ر روویدا، پێشهاتێكی تازه‌یه كه كه‌س حیسابی بۆ نه‌كردووه، جگه له‌وه‌ی كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا سه‌ره‌تای قه‌یرانێكی تازه ده‌بێ.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بیر له وروژاندنی مه‌سه‌له‌یه‌كی تریش ده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندیی به بودجه‌وه هه‌یه. كۆمیسیۆنی دارایی ئه‌وه‌ی بەبیرهاتۆته‌وه كه لەكاتی دانانی بودجه‌ی 2019 دا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 56 دۆلار ئه‌ژمار كراوه، له‌كاتێكدا ئێستا نرخی یه‌ك به‌رمیل گه‌یشتۆته 68 دۆلار. كۆمیسیۆن داواكاره هه‌ولێر جیاوازیی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت كه ده‌كاته 12 دۆلار، بگێڕێته‌وه بۆ كۆمپانیای سۆمۆ.
تا ئێستا هه‌ولێر هیچ تێڕوانینێكی بۆ شێوه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و خوازیاره به‌بێ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی فایلی نه‌وت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبخاته‌وه، پێناچێ به‌غدا بەهیچ شێوه‌یه‌ك به‌م مه‌سه‌له‌یه رازی بێ‌و ره‌نگه ناچاربێ كۆتایی بەناردنی بودجه بۆ هه‌ولێر بهێنێ كه له‌مه‌شدا پشت به یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 ده‌به‌ستێ. ئاشكرایه كه به‌غدا تا ئێستا هه‌ر سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ هه‌ولێر رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی راده‌ست بكات‌و ئه‌مه‌ش وه‌ك بژارده‌یه‌كی ستراتیجی لێهاتووه. كۆمپانیای سۆمۆ له راپۆرته‌كانیدا هه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه هه‌ولێر رۆژانه زیاتر له 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات. ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكه به‌غدا هان ده‌دا سوور بێ له‌سه‌ر داواكه‌ی.
دیار نییه عه‌بدولمه‌هدی تا كه‌ی ده‌توانێ خۆی لەبه‌رده‌م فشاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راگرێ. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هێشتا زۆر كارتی بۆ ته‌نگهه‌ڵچنین به عه‌بدولمه‌هدی هه‌یه، له‌وانه كارتی سكاڵاکەی عیراق دژی توركیا كه مێژووی بۆ ساڵی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌بووایه عه‌بدولمه‌هدی به‌دواداچوونی بۆ بكا‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لەئه‌نجامه‌كه‌ی ئاگاداربكاته‌وه. سكاڵاكه بەشێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ توركیا ده‌گرێته‌وه‌و بەشێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هه‌ولێر. به‌پێی رێكه‌وتنی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی عیراق له‌ڕێی توركیاوه، ئه‌نكه‌ره پابه‌نده بەمامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی تر. به‌غدا لەڕێی ئه‌م سكاڵایه‌وه ده‌توانێ هه‌م تین بۆ ئه‌نكه‌ره بێنێ هه‌م بۆ هه‌ولێرو بردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه لەدادگادا مسۆگه‌ره. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وای ده‌بینێ كه عه‌بدولمه‌هدی كه‌مته‌رخه‌میی له به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كه‌دا كردووه‌و زۆر به هه‌ندی وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه ده‌یه‌وێ ناچاری بكات كارته‌كه بۆ قازانجێكی دیاریكراو به‌كار بهێنێ‌و له‌و لاشه‌وه پێگه‌ی خۆی لەدانوستاندا له‌گه‌ڵ هه‌ولێر پێ به‌هێز بكات.
هه‌ولێر ناتوانێ تا كۆتایی له‌سه‌ر سیاسه‌ته نه‌وتییه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێ. عه‌بدولمه‌هدیش ناتوانێ تا كۆتایی به‌رگه‌ی فشاره‌كان بگرێ. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان خۆیان لەكۆتاییه‌كی شۆكهێنه‌ر رزگار بكه‌ن، ده‌بێ له‌سه‌ر شتێكی گونجاو رێكبكه‌ون.