نه‌وتی كوردستان لەململانێی نێوان هه‌رێم و ناوه‌نده‌وه بۆ ململانێی نێوان عیراق و روسیا
لەكاتێكدا كێشه‌و ململانێی سه‌خت لەنێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئارادایه له‌مه‌ڕ پرسی نهوتو غاز‌و سامانی سروشتی، به‌تایبه‌تی لەیاسای بودجه‌ی گشتیی عیراقدا حكومه‌تی هه‌رێم ناچاركراوه رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، كه سه‌رپه‌رشتیی كۆی پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی عیراق ده‌كات، لەبه‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی ناوه‌ندی مووچه‌و پێداویستی كارمه‌ندانی هه‌رێم بدات.
لەئاوا بارودۆخێكدا كه ئێستا وا نیوه‌ی ساڵی 2019 ته‌واو بوو هێشتا یه‌ك به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ نه‌كراوه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌و عادل عهبدولمەهدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی ناوه‌ندی فشارێكی زۆری له‌سه‌ره له‌لایه‌ن فراكسیۆن‌و لایه‌نه جیاوازه‌كانی عیراقه‌وه، به‌تایبه‌تی شیعه‌كان بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌وته‌كه راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ نه‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌ویش پاره‌ی مووچه بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت.
هه‌رچه‌نده عهبدولمەهدی، د.ئه‌یاد عه‌لاوی ناردووه بۆ لای به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی كه ئه‌و كێشه‌یە چاره‌سه‌ر بكات‌و له‌وه زیاتر عادل عهبدولمەهدی نه‌خاته به‌ر نه‌شته‌ری ره‌خنه‌و فشاری لایه‌نه عیراقییهكانو بەوته‌ی عه‌لاویش، بارزانی به‌ڵێنیداوه وەفدێكی هه‌رێم بنێرێت بۆ به‌غدا له‌م دوای جهژنهداو كێشه‌كانی تایبه‌ت به نهوتو غاز چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌رۆكی كۆمپانیای زه‌به‌لاحی نه‌وتی روسی (روس نه‌وت) لەكۆنگرهی ساڵانه‌ی هاوبه‌شه‌كانیدا رایگه‌یاند: له‌م ساڵدا سۆپرایزێكی بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێت، ئه‌ویش ده‌ستكردنه بەپرۆسهیهكی فراوانی گهڕانو پشكنینی جیۆلۆجی بۆ نه‌وت لەهه‌رێمی كوردستاندا‌و لەساڵی داهاتووشدا بەنیازن ده‌ست بەدهرهێنانو فرۆشتنی بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییه نوێیه لەنێوان حكومه‌تی ههرێمو كۆمپانیای روس نه‌وت كه كۆمپانیایه‌كی نیمچه حكومییه‌و نزیكه لەحكومه‌تی روسیاوه، سیاسه‌ته‌كانی گوزارشت لەسیاسهتهكانی دارایی ئابووری‌و سیاسی حكومه‌تی روسیا ده‌كات، كه بەنیازن له پێنج ناوچه‌ی جیۆلۆجی هه‌رێم وه‌به‌رهێنان بكه‌ن كه توێژینه‌وه‌ی سهرهتاییو دۆزینه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن له قۆناغی یه‌كه‌مداو دواتر ده‌ست به هه‌ڵكه‌ندنی بیر‌و ده‌رهێنانی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه، كۆمپانیای روس نه‌وت هه‌موو تێچووی ئه‌و پرۆسه‌یه كه 400 ملیۆن دۆلاره له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، كۆمپانیاكه پێشبینی ده‌كات كه 700 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی تێدا به‌رهه‌م بێت‌و دواتر %80 قازانجه‌كه‌ی بۆ روس نه‌وت بێت.
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌ی چی قازانجێك بۆ هه‌رێم ده‌بێت، %20؟ ئایا ئه‌مه رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م نییه؟ ئایا ئه‌م گرێبه‌سته به فلته‌ره‌كانی پهرلهمانو حكومه‌تدا ده‌ڕوات؟!
هاوبه‌شی ستراتیجی نێوان روسیا‌و هه‌رێم
روسیا هه‌رێمی كوردستان بەناوچهیهكی وه‌به‌رهێنانی گرنگ دهزانێتو له‌لایه‌كی تریشه‌وه كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا وه‌به‌رهێنان له ناوهڕاستو باشووری عیراقدا دهكهنو به‌رژه‌وندییه‌كانیان ناخه‌نه مه‌ترسییه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا وه‌به‌رهێنان لەبواری نهوتو غازدا بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه هه‌رێمی كوردستان په‌نا بۆ كۆمپانیا روسییه‌كان ده‌بات.
له هه‌مان كاتدا روسه‌كانیش ئه‌وه باش ده‌زانن كه نه‌وتی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی باشووری عیراق هه‌ر له دوای ساڵی 2003 ه‌وه به‌بڕیارێكی سیاسی بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه یهكلاییبۆتهو هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه روسه‌كان له هه‌وڵدان ناوچه‌یه‌كی ههژموونو جێ پێیه‌كیان لەعیراقدا هه‌بێت له‌ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواری نهوتداو هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا له‌ساڵی 2017 دا قه‌رزێكی 3.5 ملیار دۆلارییان دا به ههرێمو هه‌روه‌ها خاوه‌نی بۆری ستراتیجی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتن له هه‌رێمه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركی‌و له‌دوای ریفراندۆمیش له ژێر قورسترین بارودۆخدا ده‌ستبه‌رداری هاوبه‌شی هه‌رێم نه‌بوون.
هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عیراق
عیراق كارتی فشاری زۆری پێ نییه بۆ به‌رگرتن له‌م گرێبهستو سات‌و سه‌ودایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستووری عیراق بوار ده‌دات به هه‌رێمه‌كان كه گرێبهستو دهرهێنانو گهڕانو پشكنین بۆ نه‌وت بكه‌ن. جگه له‌وه‌ش ئێستا هه‌ردوو وڵاتی ئهمریكاو ئێران رۆڵی كارا ده‌گێڕن له كاروباری عیراقدا‌و هه‌روه‌ها حكومه‌تی عیراق له‌ئێستادا ناخوازێت گرژی‌و هه‌ڵچوونی زۆر رووبدات، به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی ئهمریكاو ئێرانه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وە، ئێستا حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق زۆر پێویستی به هه‌رێمی كوردستان‌و بۆرییه نهوتیو غازییهكانیهتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی له كاتی روودانی یان هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕو ململانێ له نێوان ئێران‌و ئهمریكاداو به تایبه‌تی لەناوچه‌ی كهنداوو ته‌نگه‌ی هورمز، عیراق هیچ ده‌رچه‌یه‌كی خێرا‌و خۆشده‌ستی وه‌كو هه‌رێمی ده‌ست ناكه‌وێت بۆ درێژه‌دان بەفرۆشتنی نه‌وت، له‌كاتێكدا %90 ی داهاتی عیراق، نه‌وته.