نزیكه‌ی ساڵێكه، دروست لەبه‌رواری ریفراندۆم‌و بهدواهاتووهكانی له كه‌ركوك‌و خورماتوو و ناوچه دابڕاوه‌كان، كوردستان له پێكوته‌و وێستگه‌ی پاشه‌كشێیه‌كی بابه‌تی‌و زاتیدایه.
قه‌راربوو وێستگه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق خاڵێكی تێهه‌ڵچوونه‌وه بێت بۆ هه‌موو هێزه‌كانی كوردستان. به‌جۆرێك بۆنه‌ی دیموكراسی‌و ململانێكانی بۆنه‌یه‌ك بێت بۆ ئهبدهیتكردنهوهو ریزبهندیو یهكڕیزییهكی نوێی كوردستانی كه ده‌ره‌قه‌تی به‌ره‌نگاری به‌غدا بێته‌وه، به‌ڵام وێستگه‌ی هه‌ڵبژاردن، نه‌ك هه‌ر بۆ كوردستان، بۆ ته‌واوی عیراقیش دۆخه‌كه‌ی وا له‌وتان كه خه‌ریكه ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسیی عیراقیش تووشی بۆشایی‌و داوه‌شاویی ده‌ستووری ده‌بێت. جاران كه عیراق به دیوه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی لاواز ده‌بوو، ده‌رفه‌ت بوو تا (كوردستانی به‌هێز) له شه‌تره‌نجی ململانێ له‌گه‌ڵ به‌غدا شه‌قاوێك بچێته پێش. ئێستا كه كوردستان خۆی شپرزه‌یه ناتوانێ وه‌به‌رهێنان له لاوازی‌و شپرزه‌یی عیراق بكات، به‌ڵام پریشكی شپرزهییو لاوازی عیراقی به‌رده‌كه‌وێت، وه‌كو ئێستا ده‌یبینین.
كه‌وایه وێستگه‌ی هه‌ڵبژاردنی عیراق نه‌بۆته ده‌لیڤه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی نوێی كوردستان
ئه‌دی چاره چییه؟
چاره ئه‌وه‌یه كوردستان له‌ناوخۆدا زام‌و برینه‌كان ساڕ‌ێژ بكات. وا بكات مه‌ودای نێوان هه‌ڵسانه‌وه‌و قۆناغی نوێی ململانێ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌فیڕۆ نه‌دات، به‌كاری بێنێت بۆ ساڕێژی برین‌و زام‌و شهمزانی دهموچاوو ئازاری پشت‌و فه‌قه‌راتی. پاشهكشێو دۆڕانی كاتی‌و پێكدادانی وا كه ده‌موچاو خوێناوی ده‌كات عه‌یب نییه، لەهه‌موو ململانێیه‌كدا دهقهومێتو عه‌ره‌ب گوته‌نی (یحدپ فی احسن العائلات).
لێ ئه‌وه‌ی عه‌یبه‌یه ئه‌ژنۆ بشكێو دڕاوی‌و شوختی جلوبهرگو ده‌موچاو نه‌به‌ینه لای تهبیبو عه‌یاده‌و ته‌داوی نه‌كه‌ین.
مه‌سه‌له‌ی كوردستان ره‌واییه‌كی ڕه‌های هه‌یه. كهموكوڕیو لادان‌و له هێڵ دهرچوونو هه‌ر خه‌وشێكی تر لەڕهواییهكهی كه‌مناكاته‌وه. لێ دواكه‌وتن‌و دواخستنی ئهبدهیتكردنهوهو ساغلهمیكردنهوهی كارێك ده‌كات هاتنه سه‌ر هێڵی چاره‌سه‌ری رهواو یه‌كجاره‌كی دواده‌خات، ئه‌هلی حه‌لو عه‌قد به‌گوێره‌ی كه‌لتووری ئیسلامیی، یان زیمامدارانی ئمور بەگوێره‌ی ئه‌ده‌بیاتی قه‌دیمی كوردهواری، له‌سه‌ریانه هێڵی ساڕێژبوونو ساڕێژكردنی برینه‌كان بكێشن. نوخته‌ی ده‌ستپێك‌و نوخته‌ی كۆتایی ئه‌و ستراتیژه دابنێن كه هێزی كوردستان له‌ناوخۆدا پایه‌دار ده‌كاته‌وه‌و پاشاكشێو پێكوته له جێیه‌ك راده‌گرێت، تا رۆچوون‌و له بهریهكچوون نه‌بێته نه‌ریتێكی درێژ مه‌وداو عاده‌تی پێوه نه‌گرین.
تا كاره‌كه راست ده‌ربچێ‌و پته‌و بێت گه‌ره‌كه ناو له قۆناغه‌كه بنێین. ناوی لێ نه‌نێین هه‌ر به هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌یبه‌ین به‌ڕێوه. قۆناغه‌كه قۆناغی راگرتنی رۆچوون‌و لهبهریهكچوونه كه كوردستان بۆ چانسێكی تری ململانێ ئاماده‌ده‌كات.