بورهان شێخ رەئوف

یەكەم هەڵبژاردنی توركیا بەسیستەمی سەرۆكایەتی

  2018-06-20 13:35      467 جار بینراوە        کۆمێنت

توركیا وا ئێستا نزیكدەبێتەوە لەیادی سەد ساڵەی دامەزراندنی كۆماری توركیای نوێ‌ بەڕابەرایەتی مستەفا كەمال ئەتا تورك واتە باوكی تورك و كۆتاییهاتنی سەردەمی خەلافەتی عوسمانی ئیسلامی كە شەش سەدە حوكمڕانی ئەو وڵاتەو بەشێكی زۆر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بوو، ئەگەر چی پێش سەرۆك كۆماری ئێستای توركیاش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەریەك لەسەرۆكەكانی پێشووتریش تورگۆت ئۆزال و سلێمان دیمریل هەوڵی ئەوەیان دا سیستمی حوكمڕانی توركیا بگۆڕن لەپەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی، بەڵام شكستیان هێناو نەیانتوانی.
پاساوەكانی گۆڕینی سیستەم
پاساوو فاكتەری گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی لەتوركیا لەلایەن ئاكەپەوە ئەوەیە بەتایبەتی وەكو پلان و ئامانجی ئیستراتیجیان بۆ ساڵی 2023 كە یادی سەد ساڵەی كۆمارەكەیانە سیستمی سەرۆكایەتی دەتوانێت ئارامی خۆشگوزەرانی پێشكەوتن بۆ توركیا دابین بكات و گونجاوو هاوتەریبە لەگەڵ ئامانجە باڵاكان كە توركیایەكی بەهێزەو بۆ ئەمەش نموونەی وڵاتانی ئەمریكاوفەرەنساو زۆرێك لەوڵاتانی سەركەوتوو پێشكەوتوو و بەپێچەوانەوە سیستمی پەرلەمانی و حكومەتی ئیئتلافی بەشكستخواردوو ناودەبەن لەنموونەی ئیتالیا .
ئەی نەیارەكانی گۆڕینی سیستەم 
ئەوانیش لەو باوەڕدان بەهەموو لایەنە ئۆپۆزەسیۆنەكان بەكوردیشەوە كە ئەمە ڕێخۆشكەرە بۆ ڕژێمێكی دیكتاتۆری كەهەموو دەسەڵاتەكان لەلای یەك كەس كۆبكاتەوەو وڵات ئامادەو سازو گونجاو نییە بۆ ئاوا هەنگاوێك، بەڵام سەرۆكی ئێستا ئەردۆغان بەهاوپەیمانی لەگەڵ پارتی نەژادپەرستی مەهەپە توانی لەڕێگەی ڕاپرسی و لەڕۆژی 14 ئەیلولی 2017 بە جیاوازییەكی زۆر كەم لەنێوان هەردوو بەرەی بەڵێ‌ و نەخێر بەڕادەی 51.41% بەڵێ‌ و 48.59% نەخێر بیباتەوەو سیستەمی حوكمڕانی ئەو وڵاتە بگۆڕێت بەمەرجێك لەتشرینی دووەمی 2019 ەوە سیستمە تازەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە كە ساڵێك زیاتری ماوە بۆ ئەوا وادەیە ئەی بۆ ئەردۆگان و دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە هەڵبژاردنەكانیان پێشخست بۆ 24 / حوزەیرانی ئەمساڵ ؟
1. بەهۆی داگیركردنی كانتۆنی عەفرین لەڕۆژئاوای كوردستان یان وەكو ئەوان دەڵێن باكووری سوریا لەلایەن تاقم و گروپە تیرۆریستەكانی وابەستە بە توركیاو بە بەشداری ڕاستەوخۆی سوپای توركیا ئەمە كیرڤ و سۆزی شۆڤێنیستە توركەكانی بۆ لای خۆیان ڕاكێشا .
2. جیابوونەوەی باڵی خاتوو میراڵ ئاكشنەر لەپارتی بزووتنەوەیی نەتەوەیی نەژادپەرستی مەهەپە بەسەرۆكایەتی دەوڵەت باخچەلی دامەزراندنی پارتێكی نوێ‌ كە ئەمەش كاریگەری زۆری دەبێت لەهاوكێشەكەدا .
3. لەدەستدانی هەموو ئەو سەروەریانەی كە پارتی دادو گەشە پێدان ئەكەپە لەدوای ساڵی 2002 ەوە شانازیان پێوەدەكات هەمیشە وەكو كارتی بەهێز لەهەموو هەڵبژاردنەكاندا بەكاریهێناوە گەشەكردنی ئابووری بەشێوەیەك توركیا لەوڵاتێكی قەرزارەوە ببێتە خاوەنی وڵاتێكی خاوەنی یەدەكی نەختینەو زیادبوونی داهاتی تاك و كەمبوونەوەی بەتاڵەو بێكاریی زۆر شتی تریش .
4. سڕكردنی پەیوەندییەكان و دیالۆگ لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا بۆ چوونە ناو ئەو یەكێتیەوە .
5. داڕمانی ئابووری توركیا بەشێوەیەك كەلیرەی توركی لەچەند مانگی ڕابردوودا بەشێكی زۆری بەهاكەی لەدەستداوە .
6. شكستهێنانی سیاسەتی زیرۆ پرۆبلم (سفر كێشە ) لەگەڵ وڵاتان و بەتایبەتی دەرو دراوسێكانی توركیا بۆ فوول پرۆبلم ( پڕكێشە ) وەكو دیارەو دەیبینین ئیستا ئەو وڵاتە دەستێوەرادەوەتە زۆرێك لەكێشەو ئاریشەكانی وڵاتانی ناوچەكە بەتایبەتی سوپاكەی لەعیراق و سوریاو قەتەر بەڕاستەخۆیی بڵاوە پێكردووەو جگە لەوەی بەڕێگەی وەكالەت لەزۆر شوێنی تر یارمەتی و كۆمەكی زۆر بە تاقم گروپە توندئاژۆكان دەكات .
بەڵێ‌ بەهۆی هەموو فاكتەرانەوە كە ئێستا سەرەتاكەیەتی لەهەوڵی ئەوەدان هەر هیچ نەبێت لەپێنج ساڵی داهاتوودا كە دەستووری تازە دەستنیشانی كردووە بتوانن حوكمڕانی توركیا بكەن، چونكە لەو بڕوایەدان كە ئەم فاكتەرانە زیاتر گەشە بكەن ئەو كاتە ناتوانن متمانەو دەنگی پێویست بەدەستبهێنن هەرچەندە ئێستاش ناوەندەكانی ڕاپرسی لەو وڵاتەدا باس لەوەدەكەن كە لەخولی یەكەمی هەڵبژاردندا ئەردۆگان ناتوانێت ڕێژەی پێویستی 50+1 دەنگە دەنگدەران بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی ببێتەوە بەسەرۆك كۆمارو دەكەوێتەوە خوولی دووەم كەئەویش ئەگەر لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان لەسەر كاندیدێكی بەهێز ڕێكبكەون كۆسپ و لەمپەری گەورە بۆ ئەرۆگان دەخوڵقێنن .

وتاری زیاتر




شایی‌ بگێڕین یان شین؟‬ بورهان شێخ رەئوف
2021-12-19 17:31      144 جار بینراوە



























نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو