چیرۆكی ململانێیه‌كی ئاشكرا‌و په‌نهان
چیرۆكی ململانێیه‌كی دێرین لەكوردستان هه‌یه كه به‌م زووانه یه‌كلایی نابێته‌وه. ئه‌م ململانێیه هی نێوان یه‌كێتی و پارتی یان هه‌ردووكیان و حزبه كوردییه‌كانی تر نییه، ئه‌م چیرۆكه ململانێی نێوان دوو ئاڕاسته‌یه له‌كاركردن بۆ بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی تا بگاته ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی. ئایا بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كوردستان بزووتنه‌وه‌یه‌كی بێگه‌ردی كوردستانییه یان بزووتنه‌وه‌یه‌كی عه‌یار بیست و چواری عیراقییه؟ عیراقێتی یان كوردستانێتی گره‌وی چاره‌سه‌ری پرسی كورد ده‌به‌نه‌وه؟ هه‌ن خۆ ڕادهپسكێنن و به لووتبه‌رزییه‌وه گه‌ڤ لەپرسیاری واده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆشاردنه‌وه له‌م پرسیاره یه‌كسان نییه به نه‌بوونی ململانێی شاراوه له‌نێوان ئه‌م دوو ئاڕاسته‌یه له‌مڕۆی سیاسه‌تی كوردیدا. عومری ئه‌م جه‌ده‌له جه‌وهه‌رییه به پانتایی عومری بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی هاوچه‌رخه لەسنووری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردستانیان «به ئه‌مانه‌ت» له‌لایه. یانی ئێمه لەبهشهكانی تریش ئه‌و پرسیاره‌مان ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. كه ئایا ئێرانێتی، توركیایهتی، سوریاییهتی یان كوردستانێتی ڕێی ده‌ربازبوونی نه‌ته‌وه‌ییمانه؟
دیاره لێره قسه‌م له‌سه‌ر دوو ئاڕاسته‌یه كه له چێوه‌یدا كوردایه‌تی ئیمكانی هه‌بێ. ئه‌مه‌ش نزیكه لەعیراقێتی مهرجدارهوهو دووره له عیراقێتییهكهی شێخ زاری و ساڵح موڵتهگ كه عروبهیهكی بێ غه‌لوغه‌شه؟ لەكاتێكدا عیراقێتی مه‌رجدار ئه‌وه‌یه مه‌نزومه‌ی به‌ها نیشتمانییه‌كانی عیراق وا بگۆڕێت به‌شی به‌هاكانی كوردی تێدابێته‌وه.
دیاره له‌م حاڵه‌شدا كوردستانێتیش، چۆن حاڵی عیراقێتی، ده‌بێ كه‌مه‌ری شل بێت تا لهقاوغی ناسیونالیستی به‌رته‌سك قه‌تیس نه‌بێت وبتوانێت جێی ئهتنیكه كوردستانییه‌كانی تر بكاته‌وه و سه‌ودای دهسكهوتدار له‌گه‌ڵ عیراقێتی و
درێژبووهكانیدا بكات.
جه‌واهیری و زه‌بیحی
ئه‌مه‌وێ بیرۆكه‌كه‌م به باسی دوو په‌یكه‌ری جه‌واهیری و زه‌بیحی ڕوونتربكهمهوه. له دووڕیانی سه‌رچنار لەسلێمانی، دوو په‌یكه‌ری ڕێزلێنیان بڵندكراون كه خاوه‌نه‌كانیان چهفهنگن بۆ دووباڵهكهی كوردایه‌تی. یه‌كه‌میان په‌یكه‌ری محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیرییه، شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب و باڵایه‌كی به‌رزی كولتووری عیراق. دووه‌میان په‌یكه‌ری عهبدوهلڕهحمان زه‌بیحی قامووسزان و تێكۆشه‌ری گه‌وره‌ی كورد كه لەههڕهتی لاوی‌دا له(ژێ كاف)، بۆ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات خه‌باتی كرد‌و ئیتر گه‌نجێتی و ته‌مه‌نی خۆی كرده قوربانی كوردایه‌تی له به‌شه‌كه‌ی كوردستانی عیراقدا. ئایا دووڕیانی ئه‌و دوو په‌یكه‌ره ئاماژه‌یه به دووڕیانێكی واقیعی لەبزووتنهوهی كوردایه‌تی یان نیشانه‌یه به قه‌ده‌رێك ده‌مێنێ تا ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان چێده‌بێت؟
هه‌میشه وابووه: باڵێكی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی قووڵایی ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌ییه كه بریتین له كوردستانه‌كانی تر (زه‌بیحی نموونه‌یه بۆ ده‌یان و سه‌دان تێكۆشه‌ری تر كه یان ڕاسته‌وخۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردایه‌تی بوون له به‌شی باشوور و یانیش خه‌باتیان له به‌شه‌كانی تر كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌ك و ده‌ستكه‌وتی كهڵكهبوون بۆ ئێمه) باڵێكی دیكه‌ش بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی عیراق و دۆسته عه‌ره‌به‌كانی نێو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ن (جه‌واهیری نموونه‌یه بۆ ده‌یان دیموكراتخوازی عه‌ره‌ب كه له تهنگهنهدا ئیمزایان بۆ ئاشتی كوردستان، بۆ مافی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانییان و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دیكتاتۆری و شۆڤێنی كردووه) بانگه‌شه‌كارانی كوردستانێتییهكی بێ به‌ری لەتۆڕێكی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی، تائێستا نه‌یانتوانیوه نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی خۆیان پیشان بده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی عیراقێتییهكی بێ مه‌رج ئه‌كه‌نه ڕێی سه‌رفرازی كورد، ئه‌وانیش پاساوه فیكرییهكهیان لاوازه . ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی عیراق، له‌سه‌ره‌تا تاڕوخانی به‌عس، ئه‌زموونێكی یارمه‌تیده‌ری ئه‌وه نییه كه جێی تێكۆشانێكی كوردانه‌ی تێدابێته‌وه. لەدهوڵهتی پادشایدا (كه له‌چاو ده‌وڵه‌تی جه‌مهوری به‌عس ، عیراقی بوو نه‌ك ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی) كه‌سانی وه‌ك تۆفیق وه‌هبی، ئه‌مین زه‌كی به‌گ و سه‌عید قه‌زاز كاره‌كته‌ری ده‌وڵه‌تی چالاك بوون و كورد شانازییان پێوه‌ده‌كات، به‌ڵام زه‌حمه‌ته كه‌س بتوانێت له‌ناو ئه‌لبومی یادگارییه‌كانی كوردایه‌تییدا جێیان بكاته‌وه. دیاره نموونه‌ی به‌شداری هه‌ردوو ته‌ها (محێدین و یاسین) لەدهوڵهتی به‌عسدا نموونه‌یه‌كی هێنده قێزوهنن لەهیچ ئه‌زموونێكی به‌شدارێتی نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڵوه‌سته‌یان لهسهرناكرێت.
ئه‌دی دۆخی دوای به‌عس؟
وێستگه‌ی دوای به‌عس شتێكی نوێمان پێده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی نوێ جێی به‌هاكانی كوردی تێدا ده‌بێته‌وه: كوردستان له دوو قۆڵی دامه‌زراوه‌وه كوردایه‌تی پایه‌دار ده‌كات: قۆڵێك له‌ناو ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردی (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت)، قۆڵێكی دیكه‌ش له‌ناو ئه‌زموونی دیموكراتی عیراقی نوێ‌دا، (سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی فیدراڵ). كه‌وابێ دووڕیانه‌كه‌ی سه‌رچنار لەئاستی دوو پهیكهردا نه‌ماوه، چۆته ناو دوو دامه‌زراوه‌ی ڕه‌سمییه‌وه. ئه‌مه‌ش وه‌ك بازنیشتنهوه وایه به‌سه‌ر شانی كرمانجانهوه. ده‌توانین بازه‌كه بتارێنین و ده‌شتوانین بازه‌كه ماڵی بكه‌ین.
هه‌ڵبه‌ت لەنێوان دامهزراوهكانیشدا ململانێ هه‌ن، هی په‌نهان و هی ئاشكراش، به‌ڵام خه‌سڵه‌تی ململانێی دامه‌زراوه‌كان وایه كه ڕێوشوێنی ئیداری، یاسایی بۆ چاره‌سه‌ركردن دابین ده‌كات بەجۆرێك ململانێكه ببێته مایه‌ی بزاو نه‌ك مایه‌ی په‌كخستن.
سروشتی ململانێكه
هه‌تا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و نێوه‌ند لەبهغدا به‌ڕێوشوێنه ده‌ستوورییه‌كان چاره ده‌بێت و ڕێچكه‌ی خۆیان ده‌گرن كوردستان ده‌توانێ هه‌ردوو قۆڵه‌كه‌ی خۆی بخاته گه‌ڕ له‌ڕێی كه‌ڵه‌كه‌كردنی ده‌سكه‌وتی نهتهوهیشیدا. هه‌روه‌كو ئه‌گه‌ر بەقسه‌ی ههرزهگوێیان بكرێت ده‌توانرێت هه‌ردوو قۆڵ قۆڵی یه‌كتری بشكێنن. به‌و جۆره دووبه‌ره‌كی دێرینی كوردایه‌تی له‌ناو كایه مۆدێرنه‌كانی ده‌وڵه‌تیشدا دووباره دهبنهوەو سه‌ره‌نجام ماشێنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست جارێكی تر كورد ده‌كاته ده‌ره‌وه‌ی یارییه‌كه‌وه.
هێزی كورد لەكوردستان هێزه بۆ كورد لەبهغداو هێزی كوردیش لەبهغدا ده‌ستمایه‌یه بۆ كوردستان، هیچ بزاوتێكی ژیر و ده‌ربه‌ست، كه بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی یه‌كێكه لەبزووتنهوه حه‌ریف و دهربهستهكان قۆلێكی كاركراوی خۆی ناخاته ناو چپسه‌وه، به‌ڵكو پێكه‌وه ته‌كامول ده‌كه‌ن. بەمهرجێك ههریهكەو فه‌رمانی سه‌رشانی ئه‌ویتر بزانێت: قۆڵی كوردستان ده‌بێ پێداگری بكات لەچوارچێوه‌ی كوردستان و قۆڵی به‌غداش لەچوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تداریی عیراقدا سه‌ودا بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد لەعیراق بكات. بێ تێگه‌یشتن له‌م هاوكێشه‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر «كوردستانێتی و عیراقێتی» جه‌ده‌لێكی بێزه‌نتییه نه‌ك هه‌وڵێك بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌ده‌بیانی كوردایه‌تی.
كه‌وابێ چیرۆكی ئه‌م ململانێ دێرینه به‌م زووانه ناگاته كۆتایی، به‌رده‌وامه تا ئه‌وه‌ی كوردایه‌تی لەقهوارهیهكی یایهداردا ده‌گیرسێته‌وه .
ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ بەنوكی قه‌ڵه‌مێك یه‌كلایی بكاته‌وه دیاره یه‌ك په‌ڕه‌ی لەمێژووی كوردستان نه‌خوێندۆته‌وه.
ئه‌م وتاره لەگۆڤاری هه‌فتانه، ژماره 2 له ساڵی 2008 و پاشان له به‌رگی دووه‌می كتێبی «مه‌سه‌له‌ی توتنه‌كه» چاپكراوی ساڵی 2011 بڵاو بۆته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌دا باسی عیراقێتی په‌ڕگیرو دابڕاو له‌واقیعی كوردستان‌و كوردستانێتییهكی رووكه‌شانه لەخیتابی سیاسیی ناو كوردستاندا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، پێم باش بوو جارێكی تر بڵاوی بكه‌مه‌وه.