عادل عەلی

دەنگ بدەن بەلیستی 162

  2018-05-10 20:49      345 جار بینراوە        کۆمێنت

دەنگ بدەن بە لیستی 162ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تا بەرەی ئازادیخوازی لاواز نەبێت
کەس باوەڕی نەئەکرد، بەسەرکێشییەکی سەرشێتانە درایە قەڵەم، گاڵتەیان پێ ئەهات و لای زۆربە بەهەوڵێکی لاوازو نەزۆک و مەحاڵ تەماشا دەکرا.. زۆرینە کەوتبوونە ژێر کاریگەریی ئەو وتەیەی سەرۆکی گۆڕبەگۆڕ(سەدام حسین) کەوتی دارخورما لەسەر شاخەکان بڕوێ شۆڕشی کوردستان سەرهەڵناداتەوە.
زۆری پێ نەچوو جارێکی تر شۆڕشی کورد سەری هەڵدایەوە لەکاتێکدا کەهێشتا مەرەکەبی رێکەوتنامەکەی شەشی ئازار لەجەزائیری نێوان حەمە رەزا شاو سەدام حسێن وشک نەببووە کە موژدەی لەدایکبوونی شۆڕشی نوێ لەنزیک بەشی خۆرئاوای کوردستان بە گوێی دۆست و دوژمندا درا.
کەمتر لەسێ مانگ دوای هەرەسی ساڵی 1975 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهەناوی ئازاری چەوسانەوەی چینایەتی و نیشتمانیدا سەریهەڵداو لەدایکبوو، ئەم حزبە کە بەدیزاینێکی نوێی سیاسییەوە کە نوێترین پرۆگرام و رێچکەی کاری حزبی بوو بۆ ئەو قۆناغەی خەباتی کوردایەتی، هەر وەک چۆن یەکێتی لەو سەروەختەدا دروستبوو، دوای ساڵێکیش مژدەی هەڵگیرسانی شۆڕشی چەکداری نوێ درا.
لەژێر دروشمی لەبریسکەوە ئاگر هەڵدەستێ دەستی پێکرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕۆژگارێکدا هاتە ئاراوەکە شەوەزەنگی نوتەک باڵی بەسەر تەواوی وڵاتدا کێشابوو، هەرەوەها رێکخراوە تاقانە چەپەکە (کۆمەڵەی مارکسی – لینینی) سەرکردە ئەساسییەکانی لەزینداندا بوون، داپڵۆسین و تۆقاندن و راوەدونانی ئازادیخوازان کاری رۆژانەو بەچڕیی بەعسییەکان خەریکی بوون.. وەلێ داگیرکەران نەیانتوان دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک خامۆش و کپ بکەن.
بەڵکو هێشتا لەژێر سایەی ئەو زەبرو زەنگەدا هەتا ئەهات شۆڕش پەرەی ئەسەندو گەشەی ئەکرد.
ئەگەرچی گرفت و رێکرییەکان لەهەمبەر شۆڕشی نوێ لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە زۆر بوون، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکردەکانی ئازایانە خۆیان گرت و نەک تەسلیمی نوچدان نەبوون، بەڵکو بەگژ مەحاڵیشدا چوونەوەوە. ئەم هێزە کارەساتەکانی هەکاری و جەنگی عیراق – ئێران و بۆردومانەکانی کیمیاوی پرۆسەی ئەنفال و وێرانکردن و نەسوتماککردنی خاکی کوردستان، کەچی یەکێتی هەر بە پێوە بەپشت بەستن بەشەهیدەکان و تێکۆشەرانی ماندوونەناسی شاخ و شار جەربەزانە رێبەرایەتی شۆڕشی نوێی کوردایەتی پێشکەوتووخوازیتان کردو نەیانهێشت سەنگەری بەرگریی سارد بێتەوەو سێ چوار دەیەی رابوردوی حەفتاکان و هەشتاو نەوەدەکان شاهیدی لەمەیدان بوونی یەکێتی دەدەن کەچۆن لەئاستی قۆناغی خەباتەکەدا بوون و سەرسەختانە بەرگرییان لەئامانجە رەواکانی میللەتەکەیان کردوە بەڕابردوویەکی بیست هەزار شەهیدییەوە بەتیکۆشەرانی ماندونەناس و خاراو لەنێو کورەی جۆشدراوی خەباتی ئازادی و دیموکراسییەوە لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراقەوە بەڕێبەرایەتی هەڤاڵ مام جەلال لەبەغداو لەسەرئاستی ناوچەکەو جیهان بوونێکی کاریگەریی هەبووەو لەبەرامبەر پرسە نەتەوەیی و دیوکراتییەکان بەرهەڵەستکارێکی شێلگیرو کاراو خەباتێکی سەردەمی و مۆدێرنانەی کردووەو هەر ئەو ناسنامەیەشی هەڵگرتووە. لەوەتەی یەکێتیش هەیە هەر ئاوا ناسراوە کە بەرگریکارێکی سەرسەختی مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی بەشمەینەت بووەو پارێزەری کەرامەتی ئینسان و پرسە نەتەوەییەکان بووە..
هەربۆیە بەردەوامی و مانەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەنێو پرۆسەی سیاسی عیراقدا بۆ ئێستاو بۆ داهاتوو پێویستیەکی حەیاتییە.
لاوازبوونی پێگەی (ی ن ک) لەبەغدا لاوازبوونی بەرەی ئازادی و دیموکراسی و لاوازبوونی سەروەریی یاساو دەستوورو پرسەکانی عەلمانیەت و ئازادیی سیاسی و مافی مرۆڤ و مافی کەمە نەتەوەییەکان و بە گشتی لاوازبوونی یەکێتی لاوازبوونی بەرەی پشکەوتوخوازییە لەعیراق و لەهەرێمی کوردستان.. هەر بۆیە ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە بۆ ئەوانەی دڵیان بۆ ئازادی و بۆ پاراستنی شەرەف و کەرامەتی ئینسان و مافەکانیان لێ ئەدات و خۆیان بەچەپ و مۆدێرنیمەوە بەستۆتەوە، باشتر وایە دەنگ بدەن بەلیستی ژمارە 162 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاکو پێگەی ئەم هێزە بەهێزتر بێت لەداهاتوودا.

وتاری زیاتر

ژیریی سیاسی پێش جەنگی ئۆکرانیا‬ عادل عەلی
2022-03-02 17:13      136 جار بینراوە








نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو