پاش لێدوانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی توركیا ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت بەپه‌شیمان نه‌بوونه‌وه‌ی لەكڕینی سیستمی موشه‌كی ئێس 400ی روسی، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا چوونه قۆناغێكی گرژتره‌وه. سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ دانی به‌خۆیدا نه‌گرت و تووشی شۆك بوو. ده‌م و ده‌ست هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه تا كۆتایی ته‌موز هیچ ناكا، به‌ڵام له‌وه به‌دواوه ده‌ستی ئاوه‌ڵا ده‌بێ و ده‌ست بەسزادان ده‌كات.
خاڵی سه‌رنجڕاكێش له مه‌سه‌له‌كه‌دا ئه‌وه‌یه كه واشنتن هه‌رچه‌ند مه‌سه‌له‌ی كڕینی سیستمی ئێس 400ی زۆر به‌هه‌ند وه‌رگرتووه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا به پشوودرێژی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كا و خۆی لەبڕیاری بە‌په‌له ده‌پارێزێ. ئه‌مه‌ش نه‌ریتێكه لەسه‌رۆكێكی وه‌ك تره‌مپ ناوه‌شێته‌وه كه زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی هه‌ڵچوونیان پێوه دیارەو بەچاكی لێیان نه‌كۆڵدراوه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان كاتێكی گونجاوی بۆ راگه‌یاندنی بڕیاره یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه، چونكه له‌لایه‌ك ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش كردنه سه‌ر ئێران ده‌كات و لەلایه‌كی تره‌وه ئه‌مریكا لەسه‌روبه‌ندی شه‌ڕێكی ئابوورییه دژ بەچین و له‌ولاشه‌وه روسیا و چین گه‌یشتوون بەسازان بۆ كۆتاییهێنان بەهه‌ژموونی دۆلاری ئه‌مریكی لەجیهاندا.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ، تره‌مپ لەیه‌ك كاتدا لەچه‌ند به‌ره‌یه‌ك ده‌جه‌نگێ. ئه‌مه‌ش وای لەسیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردووه، بەسه‌رلێشێواوییه‌وه هه‌نگاو بنێ و به‌رچاو روون نه‌بێ.
واشنتن هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه لێره به‌دواوه توركیا لەشه‌ریكایه‌تیی پیشه‌سازیی سوپایی ده‌رده‌كاو نه فڕۆكه‌كانی ئێف 35 راده‌ستی توركیا ده‌كاو نه فڕۆكه‌وانه‌كانی مه‌شق پێ ده‌كا. به‌ڵام واشنتن هه‌ر به‌وه داناكه‌وێ، به‌ڵكو بەدڵنیاییه‌وه پاش ته‌موز ده‌ست بەسه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر توركیادا ده‌كات.
شتێك هه‌یه وا له تره‌مپ ده‌كا په‌له لەسزادانی توركیا نه‌كات. ره‌نگه ئه‌و شته ئه‌وه بێ كه هێشتا تره‌مپ بێ‌ئومێد نه‌بووه لەهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كڕینی سیستمی ئێس 400ی روسی، به‌تایبه‌تی كه ئه‌ردۆغان لەڕه‌وتی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مه‌رجه‌كانی كڕینی ئێس 400ی روسی لەمه‌رجه‌كانی كڕینی سیستمی پاتریۆتی ئه‌مریكی باشترن.
كه‌س نازانێ ئه‌م قسه‌یه بەمه‌به‌ست كراوه یان بێ مه‌به‌ست. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وامان دانا كه قسه‌كه بەمه‌به‌ست كراوه، په‌یامه شاراوه‌كه‌ی به‌مجۆره ده‌بێ كه ئه‌گه‌ر واشنتن مه‌رجی باشتر بۆ كڕینی سیستمی موشه‌كی پاتریۆت بڕه‌خسێنێ، ئه‌وا توركیا پێداچوونه‌وه بەبڕیاره‌كه‌یدا ده‌كات و واز لەكڕینی سیستمی ئێس 400 دێنێ. ئه‌گه‌ر ئه‌مه وا ده‌رچوو، توركیا بەدڵنیاییه‌وه مه‌رجی ده‌بێ، له‌وانه به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌كی پێویست بۆ چاككردنی باری ئابوورییه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها ده‌شێ توركیا داوا بكات رێی پێ بدرێ ده‌ستئاوه‌ڵا بێ لەكڕینی نه‌وتی ئێران.
به‌ڵام لەئه‌گه‌ری په‌شیمانبوونه‌وه‌ی توركیا لەگرێبه‌ستی كڕینی ئێس 400، توركیا به‌ر غه‌زه‌بی روسیا ده‌كه‌وێ و ئه‌م غه‌زه‌به لەئیدلب و سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا ره‌نگده‌داته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك، هێشتا توركیا كاری گرنگی به‌ده‌سته‌وه‌یه. لەدۆخی سووربوونی له‌سه‌ر كڕینی سیستمی ئێس 400 دا، توركیا هه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه كه په‌یوه‌ندی به كامپی روسیا-چینه‌وه بكا. ئه‌مه‌ش سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆرتر بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا دروست ده‌كا.
لەهه‌مووی ناخۆشتر بۆ ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه ئێران لەهه‌ردوو سه‌ری هاوكێشه‌كه‌دا براوه ده‌بێ. ئه‌گه‌ر توركیا مه‌رجی كڕینی نه‌وتی ئێرانی به‌رامبه‌ر بەوازهێنان لەكڕینی ئێس 400 دانا، ئێران قازانج ده‌كا. ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ئێس 400 یش، به‌و جۆره‌ی كه روسیا‌و توركیا پلانیان بۆ داناوه، هه‌ر به‌رده‌وام بوو، توركیا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا، ئابڵوقه‌ی سه‌ر ئێران ده‌شكێنێ و پابه‌ند نابێ به بایكۆتكردنی كڕینی نه‌وت له ئێران. لێره‌ش هه‌ر ئێران قازانج ده‌كا.
لەلایه‌كی تره‌وه، ئه‌م دۆخه هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه، ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پلانه ستراتیجییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ (گرێبه‌ستی سه‌ده) بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستین پێكناهێنێ.
لەناو ئه‌م هه‌موو جه‌نجاڵه‌دا، فاكته‌رێكی شاراوه یاخود نیمچه شاراوه هه‌یه كه په‌یوه‌ندیی بەهه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ساڵی داهاتووه‌وه هه‌یه. تره‌مپ كه نیازی خۆكاندیدكردنی بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه، پلانێكی وای دانابوو كه هه‌موو ئامانجه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لەچوار ساڵی خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا به‌دیبێنێ، لەكاتێكدا هه‌موو ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا لەسه‌رده‌می تره‌مپ هه‌وڵی بۆ داوه، هیچی لێ سه‌وز نه‌بووەو جیهانی بردۆته سه‌ر لێواری جه‌نگ. ئه‌گه‌ر لەماوه‌ی ئه‌و ساڵ و نیوه‌ی له‌به‌رده‌م تره‌مپ دایه، ئه‌مریكا لەبوارێكی زه‌قی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌ورەو به‌رچاو به‌ده‌ست نه‌هێنێ، زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێ تره‌مپ یان هه‌ر كاندیدێكی دیكه‌ی پارێزگاره تازه‌كان، لەهه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا سه‌ركه‌وتوو بێت. بۆیه ده‌بێ بەبایه‌خێكی زۆره‌وه بڕوانرێته فاكته‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا كه فشارێكی زۆری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دروستكردووه و وای لێ ده‌كا هه‌نگاوه‌كانی، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه پێویسته، هاوسه‌نگ و تاوتوێكراو نه‌بن.