ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ و لەوه‌رزی دروێنه‌ی ده‌غڵودان لەعیراق و سوریا روویدا به‌م فراوانییه‌ی ئێستای، باوه‌ڕ ناكه‌م لەمێژووی كۆن و نوێی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا روویدابێت. ئه‌گه‌ر لەسهردهمانی پێشوو و كۆنی فیوداڵی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی لەكێشهی نێوان ئاغا‌و جووتیار یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێڵه‌كی لەنێوان خێڵه‌كاندا وه‌كو تۆڵه سه‌ندنه‌وه لەدژی یه‌كتری په‌نایان بۆ سووتاندنی پووش و پاوه‌ن و دانه‌وێڵه‌ی یه‌كتر بردبێت، ئه‌وه‌ش لەلایه‌ن خه‌ڵكی ترسنۆك و بێبارهوه کراوه، ته‌نانه‌ت لەناو خێڵهكانیشدا ئه‌و كاره بەكاری كه‌سانی ترسنۆك و بێتواناو قێزه‌ون ناوبراوه.
راستییه‌كه‌ی سه‌ره‌تا ویستم ئه‌م وتاره ته‌نها بەشاڵاوو په‌لامار بۆ سه‌ر جووتیارانی كورد لەعهفرینهوه تا خانه‌قین ناوبنێم، به‌ڵام كاتێك سێرچم كرد‌و به‌دوای هه‌واڵه‌كاندا گه‌ڕام، بۆم ده‌ركه‌وت نه‌ك جووتیاری كورد، به‌ڵكو شته‌كه فراوانتره‌و سنووری كوردستانی بڕیوه تا ناوه‌ڕاست و باشووری عیراقیش. بۆیه ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاته بەپیلانی عه‌ره‌به هاورده‌كانی سه‌رده‌می پێشووی عیراقمان زانیبێت، ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یە كه سووتانی به‌رهه‌می ساڵێكی جووتیارانەو تاكه سه‌رچاوه‌ی داهات و پارووی ده‌می مناڵه‌كانیان بێت، جگه لەپیسكردنی ژینگەو سووتاندنی بەكۆمهڵی هه‌زاران جۆر زینده‌وه‌رو ئاژه‌ڵی كێوی كه تاوانێكه كه‌س ناتوانێت پاكانه‌ی بۆ بكات، بەهه‌موو پێوه‌ره‌كان و یاسا‌و رێسا‌و ئایینه‌كانیش ئه‌وا ئێستا گومان بۆ زۆر فاكتی تر ده‌چێت و پێویستی بەخوێندنهوهی ورد‌و گشتگیر هه‌یه بۆ هه‌موو پاڵنه‌رو كاره‌كته‌ره‌كانی لەئاستی بڵنددا لەعیراق، به تایبه‌تی كه حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو ههیەو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت هه‌ر لەئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه تاوه‌كو سهرۆكایهتییەکان بەسه‌دان راوێژكار‌و به حكومه‌ت و سوپا‌و داموده‌زگای هه‌واڵگرییه‌وه كه بودجه‌ی زه‌به‌لاحیان بۆ ته‌رخانكراوه.
ئه‌گه‌ر له‌و سوریا كاوله‌ی دوای شه‌ڕو ماڵوێرانی بێت و هه‌ر به‌شه‌ی به‌ده‌ست وڵاتێك و میلیشیایهكهوه بێت، ئه‌وا عیراق ئێستا لەدۆخێكی تردایەو سه‌رمه‌ستی دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانن لەشهڕی داعش و كۆنترۆڵی ته‌واوی ناوچه جێناكۆكه‌كانی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری عیراقیشیان كردووەو ئه‌ركی پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان له ئه‌ستۆی هێزه‌كانی سوپای عیراق و وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و حه‌شدی شه‌عبی دایه.
ئه‌وه‌ی روویدا لەسووتانی هه‌زاران دۆنم زه‌وی چێنراوی جووتیاران له‌م دوو وڵاته (عیراق و سوریا‌و به‌تایبه‌تی تریش ناوچه كوردنشینه‌كانی)، كاره‌ساتی سروشتی نه‌بووه تاوه‌كو بەبێدهنگی به‌ڕێبكرێت و ته‌نها داخ و په‌ژاره‌ی بۆ بخورێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی روویداوه به به‌رنامه و بەرێكخراوی و بەمه‌به‌ست کراوه، كه ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ی جیاجیای بۆ بكرێت:
1.ئه‌وه‌ی سووتاندنی به‌رهه‌می ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌ڕۆن كه عه‌ره‌به هاوردهكانن كه پێش پڕۆسه‌ی ئازادیی عیراق بەبڕیاری مەجلیس قیاده‌ی سه‌وره‌ی به‌عس زه‌وی جووتیاره كورده‌كانیان پێ‌درابوو، كه دوای پڕۆسه‌ی رووخانی سه‌دام رایانكردو زه‌وییه‌كان گهڕێنرانەوە بۆ خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانی خۆیان، به‌ڵام ئێستا لەدوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبهرەوەو بەپشتیوانی پارێزگاری داسه‌پاوی كه‌ركوك، ده‌خوازن زه‌وییه‌كان جارێكی تر داگیربكه‌نه‌وه.
2.ئه‌م كرده‌وانه ده‌چنه خانه‌ی كاری تێكدهرانەو تیرۆریستییه‌وه، چونكه په‌یوه‌ندی بەئاسایشی خۆراكی ئه‌م دوو وڵاته‌وه هه‌یه، لەكاتێكدا ئه‌مساڵ ساڵێكی پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ت و باراناوی بوو كه ساڵانێكی درێژبوو باران به‌م شێوه نهباریەو به‌شێكی زۆری كشتوكاڵیش له‌م وڵاتانه‌دا پشت به بارانی سروشتی ده‌به‌ستێت، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌شی پێویستی خۆراكی ناوخۆیی هاووڵاتیان به‌رهه‌م بێت و پێویست به هاورده‌كردنی گه‌نم لەده‌ره‌وه نه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش زیان بەوڵاتانی تر ده‌گه‌یه‌نێت كه چاویان لەبازاڕهكانی عیراقه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان.
3.ئه‌م تاوان و كاره‌ساتانه ناكرێت چاویان لەئاستدا دابخرێت و بەكردهوهیهكی ئه‌نجامده‌ری نه‌ناسراو له‌لایه‌ن حكومه‌ت و داموده‌زگاکانییه‌وه دابپۆشرێت، چونكه ده‌توانرێت و ده‌كرێت بكه‌ره‌كه‌ی دیاری بكرێت، لەبەرئەوەی دیاره كێ زیانمه‌نده و كێ سوودمهندەو ناكرێت بەكاری سودفەو رێكه‌وت ناوزه‌د بكرێت، به تایبه‌تی هه‌واڵه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌ره‌سته و پێداویستی ته‌كنۆلۆجی پێویست ده‌ستی بەسهرداگیراوه، كه به‌كاریانهێناوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه مه‌زنه.
4.هه‌موو ئهوانەو رۆڵی میلیشیاو ناكۆكی تائیفی و ئتنیكیش له‌و هۆكارانه‌ن كه ده‌كرێت كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه.