دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا لهڕێكهوتننامهی (5+1) كشایه‌وه، ساڵی 2017 نه‌یارانی ئه‌و هه‌نگاوه پاساویان ئه‌وه‌بوو كه كۆمه‌ڵێك كاردانه‌وه‌و رووداو بەدوای خۆیدا ده‌هێنێت، لەكۆتاییدا به‌ره‌و جه‌نگ ده‌ڕوات، هه‌رچه‌نده لایه‌نگرانی سه‌وداو رێكه‌وتننامه‌كه دان به‌وەدا ده‌نێن كه ئه‌و رێكهوتننامهیە نموونه‌یی نه‌بوو، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا واته شكستی رێكهوتننامهكهو گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، كه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه بۆ به‌ده‌ستهێنان و خاوه‌ندارێتی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
نه‌یارانی رێكهوتننامهكهش لەكۆشكی سپی ئه‌و مه‌ترسییانه بەهه‌ند وه‌رناگرن و له‌و بڕوایه‌دان رێگەچاره‌ی سه‌ربازی رێگه‌و ئه‌گه‌رێكی به‌رده‌سته بۆ وه‌ستاندنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه‌یه هه‌مووان لێی ده‌ترسن كه پڕیشكهكهی ببێته شه‌ڕێك كه هه‌موو ناوچه‌كه بگرێته‌وه‌و ئه‌مریكاش ئه‌و كات ده‌بێت بە هێز به‌ربگرێت بەبهرنامهی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی‌و ئه‌وه‌شی تا ئێستا دیاره له‌وه ناچێت كاربه‌ده‌ستانی ئێران به هێزی نه‌رم واته سزا‌و گه‌مارۆ بچنه ژێرباری داخوازییه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپه‌وه.
به‌ره‌و ئاڵۆزبوون و بارگاویبوونی ناوچه‌كه بەجهنگ
1.پۆلێنكردنی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەتیرۆریست له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، بۆ هه‌مووانیش ئاشكرایه پاسداران بڕبڕه‌ی پشتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌و رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی فره گرنگ و دیاری هه‌یه لەهه‌موو بواره‌كانی سیاسی، ئابووری و ئیقلیمی .. تد
2.كۆتاییهێنان به‌و هه‌موو بووردن و چاوپۆشییانهی كه به هه‌شت وڵاتی به‌خشیبوو دوای ئه‌كتیڤكردنه‌وه‌ی سزاكان بۆ سه‌ر ئێران، كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی تری قورسه بۆ ئێران و سه‌ره‌تای ئیفلیجكردنی ئابووری ئێرانه، كه ده‌خوازن راده‌ی به‌رهه‌مهێننانی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌ننه سفر، لەكاتێكدا 80 %ی داهاتی ئێران لەسه‌ر نه‌وته.
3.ره‌وانه‌كردنی كه‌شتیگه‌ل و فڕۆكه‌هه‌ڵگری (ئه‌براهام لینكۆڵن) و فڕۆكه بۆمب هاوێژه زه‌به‌لاحه‌كان (B52) بۆ ناوچه‌ی كهنداوو رۆژهه‌ڵاتی ناوین، هه‌موو ئه‌مانه مه‌سجی روون و ئاشكران و تێچووی ئه‌مانه قورسن، به تایبه‌تی بۆ سه‌رۆك تره‌مپ كه پاشخانێكی بزنسی ههیەو هه‌موو شتێك بەبیری قازانج و زیان لەیهك دهداتهوەو له‌وه ناچێت هیچ هه‌نگاوێك بەخۆڕایی و بێ ئامانج و ئاكام بنێت.
لەبهرامبهریشدا ئێران چی ده‌كات؟
ئه‌وه‌ی تا ئێستا لەئێران به‌دیده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ی ره‌هبه‌ری كه خودی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌ئی خاوه‌نی دوابڕیاره تێیدا، نه‌چوونه‌ته ژێرباری هیچ یه‌كێك له‌و هه‌ڕه‌شەو سزا توندانه‌ی كه وه‌كو تره‌مپ ده‌ڵێت تا ئێستا لەوێنهی نه‌بووه لەجیهاندا بۆ توندی و قورسی، به‌ڵكو هه‌ڵوێسته‌كانی ئێران رهقترو توندتر بوون و سه‌رۆكی ئێران حه‌سه‌ن رۆحانی، وڵاته ئه‌وروپیه به‌شداربووه‌كانی رێكەوتننامهكهی ئاگاداركردهوەو مۆڵه‌تی شه‌ست رۆژی پێدان، ئه‌گه‌ر پاند نه‌بن به ئیلتیزامهكانیان بۆ پاراستنی بهرژهوەندییهكانی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌وه دوای ئه‌و ماوهیە ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه بەپیتاندنی یۆرانیۆم.
لەكاتێكدا به بۆچوونی من و زۆرێكی تر لەچاودێرانی دۆخی ناوچه‌كه، زۆر ئه‌سته‌مه له‌و ماوه كورته‌دا بتوانرێت هیچ هه‌نگاوێك به‌و ئاراستهیەدا بنرێت.
سه‌ره‌تای گرژی
هه‌ر دوای ئه‌و بڕیاره‌ی ئێران، چوار كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری ئیماراتی لەكهنداوی عوممان كه‌وتنه به‌ر هێرش و په‌لاماری تێكده‌رانه و دوای ئه‌وه‌ش دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودیه كه لەڕۆژههڵاتی ئه‌و وڵاته‌وه نه‌وت بۆ رۆژئاوای ده‌گوازنه‌وه، كه‌وتنه به‌ر هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی جۆری ده‌روون، كه ئه‌مه له‌لایه‌ن حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه ئه‌نجامدرا. ئەمەیان ئاشكرایه، به‌ڵام كرده‌وه‌كه‌ی تری په‌لاماری كه‌شتییه‌كان تا ئێستا ئێران سه‌ركۆنه‌ی ده‌كات و بەكاری ئاژاوه‌گێڕی ناوی ده‌بات و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دیاریكردنی ئه‌نجامده‌رانی.
لەكۆتاییدا، ده‌بێت بپرسین لەئاوا بارودۆخێكی بارگاوی و پڕململانێی پڕ لەگومان و نه‌بوونی متمانەو ده‌ستوه‌ردان و به‌رژه‌وندیی جیاواز‌و ناكۆكی ئیتنیكی و تائیفی، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چی بین؟ من هیوادارم هه‌ڵه بم.