نووسینێکی نۆ ساڵ پێش ئێستا
29/8/2014
به‌شێكی زۆری لێكدانه‌وه‌ی شۆڤێنی له میدیای عیراقی‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، هی ره‌سمی و هی ناڕه‌سمی، وه‌ك بڵێی ده‌رس و ده‌وری رابردوو به‌س نه‌بێت تا خاوه‌نی دیدی شۆڤێنی و بیری ته‌سكی تایفه‌گه‌ری ئێستێك بكه‌ن.
به‌هاری نه‌شونمای بیری دیموكراسی و قبوڵكردنی ئه‌وی دی له‌عیراقدا زۆری نه‌خایاند، ته‌مه‌نی كورتی چه‌ند ساڵێكی دوای رووخانی سه‌دامی خایاند‌و ئیتر دابه كۆنینه‌كه ده‌ستی پێكردووه. كه‌س نازانێ، له‌وانه‌یه ئه‌و چه‌ند ساڵه كورته‌ش گه‌رای شۆڤێنی هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام له ترسی مارێنزو له ترسی ئاماده‌گی به‌هێزی كورد له سه‌ره‌تای عیراقی نوێ‌دا نه‌یوێراوه سه‌ر ده‌ربێنێ. له كاتێكدا ده‌بوایه ئه‌وسا و ئێستا و بۆ ئاینده‌ش سه‌ر كز بكه‌ن، چونكه هه‌ر ئه‌م بیره شۆڤێنییه بوو عیراقی پادشایی و دوو ده‌ورانی كۆماری قاسم و عارفیان به‌و ده‌رده برد. عیراقی سه‌دامیش هی ئه‌وه نییه به‌سه‌ری بكه‌ینه‌وه، چونكه له‌وێدا ته‌نانه‌ت عروبه‌ش ده‌بوایه روخسه‌ت له به‌عس وه‌ربگرێت تا قسه‌یه‌كی هه‌بێت.
بۆ ره‌وتی شۆڤێنی له عیراقدا كه هه‌موو به‌ڵایه‌كی ناگه‌هانی عیراق ئه‌خاته گه‌رده‌نی كورده‌وه ئه‌زموونه تاڵه‌كانی پێش كه‌وتنی بته‌كه‌ی گۆڕه‌پانی فردۆس له 9ی نیسانی 2003 دا به‌س بوو تا وانه له‌م رێچكه هه‌ڵدێره ببینێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وه كه‌ڵكی نه‌بێت ئێ خۆ ده ساڵ له پڕۆسه‌ی رزگاری عیراق، كه حزبی عه‌وده و قاعیده‌ی و داعشی هێناوه، وانه‌ی سه‌رباری وانه‌كانه بۆ ئه‌وانه‌ی تێده‌فكرن و خه‌مێك له وڵات و هاووڵاتییه‌كانی ده‌خۆن با ئه‌و خه‌مه رێی هه‌ڵه و ئیجتهادی چه‌وت و چه‌وێڵیشی گرتبێته به‌ر.
ره‌وتی شۆڤێنی ئێستا هه‌موو ناونیشانه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی هاوچه‌رخیش بۆ ئه‌م بیره ژه‌نگاوییه ده‌خاته گه‌ڕ. له ڕێی میدیای ره‌سمی و میدیای سه‌ر به ره‌وته سیاسییه به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌كانه‌وه فه‌زای سیاسیی وڵات دژی كورد هان ده‌دا و دیموكراسی و سه‌كۆ جیاوازه‌كانی به‌دیدی شۆڤێنی ئاڵوده ده‌كات. ئه‌م ره‌وته كرێگرته و پاره‌داركراوه هه‌موو ته‌كنیكه‌كانی میدیا له راپۆرت و ستۆری و ستوون و چاوپێكه‌وتن بۆ ژه‌هرخواردووكردنی دڵ و ده‌روونی هاووڵاتی عیراقی به‌كاردێنێت و ئه‌مه‌ش له‌ژێر په‌رده‌ی ته‌نك و نه‌رمی ئازادیی بیروڕاو ئازادیی ئاڕاسته‌ی سیاسی‌دا ده‌كات.
ئه‌م ره‌وته جه‌نگێكی خاچپه‌رستانه‌ی دژی كوردستان به‌رپا كرده‌ووه بێ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كوردستانیانه‌وه هیچ پڕۆژه‌یه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه هه‌بێت. سیاسه‌تی ره‌سمی و میللی كوردستانیی هیچ نه‌خشه‌ڕێیه‌كی بۆ له‌قاودانی ئه‌م ره‌وته شۆڤێنییه نییه و كۆششی تاكوته‌راش زوو به‌زوو ده‌كه‌وێته به‌ر په‌لاماری ماشێنی میدیایی شۆڤێنیستانه‌وه گوایه كورد دیموكرات نییه و به هه‌موو ره‌خنه و سیخورمه‌یه‌ك قه‌ڵس ده‌بێت.
تا كه‌ی ئه‌و گۆڕه‌پانه به‌چۆڵی ده‌هێڵینه‌وه؟