ستران عەبدوڵڵا

وێنەکان لەوێستگەکانی شۆڕشی نوێوە

  2023-08-17 18:52      177 جار بینراوە        کۆمێنت
راپۆرتی ورە 
وێنەکان؛  لە وێستگەکانی شۆرشی نوێوە
دەوڵەتێکی رەنجی فەرهادی  و بە ساحیبە و  تا ئەبەد دەمانەوێ. .... مێژوویەکی کەڵەگەتەو هیچی لێ کەم نییە ئەوە نەبێ هەمیشە رووت لە پێشەوە بێ ، زیاتر بڕۆی و زووتر بگەی. وەکو هی دوێنێیە، بۆ دوا رۆژیش بێت.

دەوڵەتێکی مفت و بێ ساحیب نییە تا ئێوە بیبەن و دەستی بەسەردا بگرن . دەوڵەتێکی بێ ساحیب نییە لەسەرە رێ فڕێدرابێ کە جەردە تەماعی تێبکەن و یەک بینە بیخۆن . ئەمە ماڵ و موڵکی نەتەوەیەکە بە خوێن و سووێ ، خۆی و نمەکییەوە هاتۆتە بەرهەم و خاوەنی هەیە کە خاوەندارێتی لێ دەکات.
 هەزاران شەهید و سەدان هەزار پێشمەرگە و تێکۆشەر و رێکخستن و ڕێنیشاندەری هەیە  کە پەرۆشی سەرکەوتن و سەرخستنی کاروانەکەین .
دەوڵەتێکی خەزینی شۆرش و بزاوتە و بە ساحیبە ، داستانی هەیە، نەبەردی تۆمارە، نووسراوی هەیە و کتێب و دەفتەر وجەریدەی چاپ و بڵاوە.
مەسیرەیەکی دوور و درێژە ..تا خوێنی گەرەک بوو خوێنی بۆ دا و تا مەرەکەبی خواست بەیان و بەلاغ و دەربڕینی بۆ کرد . تا دەنگ و پەنجەمۆر و شایەتی دیموکراسی و جموجۆڵی ئازادی ویست کەمی نەنواند.
جا ئەوە رابرد و گوزەشت بەڵگە و شوێنەواری دیارە و ئێ بۆ ئێستا و داهاتوش سەروەت و سامانێکی  گەورەی ورە و هێزی یەدەکە بۆ سبەینێنێش وەک توببی شەعبی گیا و دەرمانی سەد دەرد و بەڵایە.
چونکە لە بنەچەیەکی رەسەنە وەک ژیلەمۆ گەشاوەیە و دەبوژێتەوە.
ئەرێ دەوران هەبووە خەفە کراوە و خەفەتی دراوەتێ و خەفەتی خواردووە، بەڵام هەروا ماوە ئەگەرچی بە گوێرەی زەمان کە باوی نەماوە ئیتر(ماو ی) نەماوە فەقەت هەر لە خزمەتی میللەت لەسەر پێ وەستیاوە.
مودەتێکی کەم بە ناوی دیموکراسی لیبڕاڵ و خوردە بورژوا و خوردە تەحەموڵ ، بە نازناوی گۆڕانکاری  و مۆدێلی نوێ و مۆدی تازەوە  ویستیان قۆڵبەستی  بکەن، بەڵام چونکە خواکرد و خۆکرد و خۆکوردە هەروا خۆراگر مایەوە.
بێ غەلوغەش بە یاری دیموکراسی و شەڕی سیاسی رازی بوو، ....وازی و بازی پاکی کردو پاشقولی لە ئانەپانەی هەڵبژاردن نەگرت و فێڵ و دزی و گزی نەکرد. پشووی شۆڕشگێرانەی کورت و  سەبری شۆرشگێرانەی ئەیوبی  بوو. یەکێتیی شەهیدان و  حزبی مانەوە و پێداگری بوو،  وەک مام جەلال خۆشمەشرەب وخۆش موژدە و خۆش قسەبوو. لە گۆرەپانی پاک و رزگاری خۆی پێشبڕکێی سپی کرد و بە چەکی سپی شەرێکی پاکژی  کرد . 
ئینجا ئێستا ئەم دەوڵەتە مایەدار و مایە دەوڵەمەندە ساز و ئامادەیە،  حەزی لە زۆرانبازی تازەیە… کێ دێتە سەر ڕێ بۆ پەکخستن و دوا خستن با لاچێ و کێ دێتە کۆڕی خەبات و حازری کۆشانە با بەخێر بێت. زمان حاڵی ئەم نۆبەتەی وەک یەک لە سێکوچکەی بابان، مستەفا بەگی کوردی دەڵێ:
هەر وەکوو کێوی دەماوەندێ ،سەرم پڕ شۆڕشە
قەت تەمی هیجران و خەم ، ساتێ لە دەوری ناڕەوێ.
گەردنی کوردی لە کێوی بێستوون، مەحکەمترە
چونکە چەند ساڵە لە ژێر باری غەمایە، نانەوێ

وتاری زیاتر








رەفیقەکانی شەهید ئاتیلە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-08-25 17:41      179 جار بینراوە


قسە هەزار و یەکی بەکارە ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-07-06 17:43      292 جار بینراوە


شایەتی ترم ماوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-21 10:18      168 جار بینراوە

زنجیر و تەگبیر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-20 06:28      122 جار بینراوە

دەنگ و رەنگ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-18 22:36      125 جار بینراوە

چیرۆکی یاداشت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:07      84 جار بینراوە

شاری پەنهان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      107 جار بینراوە

مامۆستای هیوا ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      119 جار بینراوە

شۆرشگێران‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 23:28      126 جار بینراوە

پێنج ئەستێرە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 11:13      85 جار بینراوە

شەهادەکان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-13 20:47      95 جار بینراوە

ماسییەکانی سورداش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 22:14      112 جار بینراوە

ڕاماڵینی جەنەڕال‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 11:42      93 جار بینراوە

هەڵۆی سوورەکانی بەغدا‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-10 18:40      97 جار بینراوە

تیپی شەهادەت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-09 17:09      106 جار بینراوە

جەولە و كاروان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-08 13:45      117 جار بینراوە

پاڵەوانەکەی مونیف‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:31      75 جار بینراوە

پەڕینەوەی شۆڕش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:30      125 جار بینراوە

زەماوەندی شەرمن‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:10      112 جار بینراوە

ئەیهێنێ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-01 00:25      161 جار بینراوە

جێگەی پەنجەی شەهیدان ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 22:38      236 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو