ستران عەبدوڵڵا

پیرۆزە لە سلێمانی و دەوروبەری

  2023-07-04 14:47      718 جار بینراوە        کۆمێنت

دەفتەرەكانی مێژوو دەڵێن لە عەهدی پادشایی عیراقیشدا كەمترین خوێندنگە لە سلێمانی بوو، مێژوونووسی گەورە كەمال مەزهەر لیستی بەراوردیشی كردووە كە دەڵێ سلێمانی ئاوا كەمترینی بۆ كراوە بەراود بە لیواكانی تری عیراق. وەك بڵێی لە مێژە داوێكی باریكی گەمارۆدان یەخەی ئەم شارەی گرتبوو. كەریم زانستی و پیرەمێرد و باربووی ئەهلی هیمەت لە شارەحەیاتەكە كارێكیان كرد شاری هوشیاری و كوردایەتی لە كاروان دوا نەكەوێ و هەر پێشەنگی خوێندەواری بێت. وەكو چۆن پێشڕەوی كوردایەتییە.
لەدوای پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەكتەب و خوێندەواری و ئاوەدانی لە (سلێمانی و دەوروبەری)، بە وەسفی مێژوونووس ئەمین زەكی بەگ، دەستكەلایەكی رەوا بوو بە دەست حكومەتی كوردستان تا بیسەلمێنێ كورد حوكمی خۆی بكا باشتر ئیدارە دەكا تا ئەوەی بەغدا لە مەركەزەوە بیبا بەرێوە.
ساڵنامەكانی حكومەتی هەرێم خشت و ڕشتەی مەكتەبەكانی زۆنی سەوزی دەژمارد كە لە سایەی حوكمی خۆبەخۆی كورددا چەندی بینا كردووە و چەند نەوەی پێگەیاندووە. سەرۆك مام جەلال  لە وتاری (شەرق ئەوسەت)دا وا وەسفی فیدرالی كوردستان دەكات كە فیدرالییەكی  كەڵەگەتە و بۆر بۆرینی لەگەڵ ناكرێ. بۆ بەڵگەی ئەمەش  ئاماری ئاوەدانی مەكتەبی هێناوەتەوە لە سلێمانی وەك نموونەی سەركەوتن.
ئەوە بەڵگەیە لەسەر مەزنی خوێندنگە و خوێندەواری.
سلێمانی و دەستەخوشكەكانی، لە چەمچەماڵ تا كەلار، هەمیشە یەكەمینن لە لیستەكانی كوردستان و عیراقدا. ئەمساڵ پەروەردەی كوردستان جاڕیدا یەكەمەكانی كوردستان هەر یەكەمی كوردستان: شارە حەیاتەكەیە.
ئەوە بەرهەمی شەو نخونی خوێندكارەكان خۆیان و پەروەردەی باشی باوك و دایكەكان و پشوودرێژی مامۆستا و خوێندنگاكانیانە، هەڵبەتە ئەمانە لە تابلۆی سەركەوتندا شەریكی كۆششی خوێندكار نین و ئیدیعای واشیان نەكردووە.بەڵام، ئەكید خوێندكاری بەوەفا و بە هیمەت تاجی سەری سەركەوتنی باوان و مامۆستایانە.
هەمووشیان كوڕی ژینگەو فەزای سیاسی سلێمانین كە گەمارۆ و داوی باریكی فەرامۆشی، تێدەپەڕێنن.
ئەم سەركەوتنە پیرۆزە لە یەكەمەكان، پیرۆزە لە سلێمانی و فەزای سیاسیی سلێمانی كە ژینگەی داهێنان و گەشەی بێ سنورە. ئەگەر چی توانجی نابەجێی هەفتەی رابردوو ویستی ورەی شار زامدار بكات.

وتاری زیاتر








رەفیقەکانی شەهید ئاتیلە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-08-25 17:41      179 جار بینراوە



قسە هەزار و یەکی بەکارە ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-07-06 17:43      292 جار بینراوە

شایەتی ترم ماوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-21 10:18      167 جار بینراوە

زنجیر و تەگبیر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-20 06:28      122 جار بینراوە

دەنگ و رەنگ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-18 22:36      125 جار بینراوە

چیرۆکی یاداشت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:07      84 جار بینراوە

شاری پەنهان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      107 جار بینراوە

مامۆستای هیوا ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      119 جار بینراوە

شۆرشگێران‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 23:28      126 جار بینراوە

پێنج ئەستێرە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 11:13      85 جار بینراوە

شەهادەکان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-13 20:47      95 جار بینراوە

ماسییەکانی سورداش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 22:14      112 جار بینراوە

ڕاماڵینی جەنەڕال‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 11:42      93 جار بینراوە

هەڵۆی سوورەکانی بەغدا‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-10 18:40      97 جار بینراوە

تیپی شەهادەت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-09 17:09      106 جار بینراوە

جەولە و كاروان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-08 13:45      117 جار بینراوە

پاڵەوانەکەی مونیف‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:31      75 جار بینراوە

پەڕینەوەی شۆڕش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:30      125 جار بینراوە

زەماوەندی شەرمن‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:10      112 جار بینراوە

ئەیهێنێ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-01 00:25      161 جار بینراوە

جێگەی پەنجەی شەهیدان ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 22:38      236 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو