ستران عەبدوڵڵا

زنجیر و تەگبیر

  2023-05-20 06:28      62 جار بینراوە        کۆمێنت

خەرامان
-23-
قانع ناوی نا قوتابخانە و گۆران هەڵبەستی دیلی بۆ وت و شۆڕشی نوێش بنمێچی نەعرەتەی بردە ئاسمان 
 
وایە کە زیندانەکان مەیدانێکی تری خەبات بوون ، دیوارەکان بە مەرەکەب و بە خوێن و هەڵکۆڵین شت دەگێرنەوە. تیری دڵی ئاخ بۆ کوردستان، بژی و بروخێ و کەم بژی و کەڵ بژی، یان کوردستان یان نەمان و کرێکارێکی هەژاری کوردم و ..هتد .. ئەمانە دەفتەری یادەوەرین لەسەر دیوار و  لە پەنا تەعزیب و تەهوین ، کێبڵ و کارەبای جەللادەکانی هەیئە و مەنزومە و ئەبو غریبدا. بەس هەر وەک چیرۆکی دەماودەم و ڕاستی تاڵی پەنگخواردوو و بەرجەستەنەکراو مانەوە، نامەی چولکێتی و راسپاردەی ناواخنی  خواردن و کولیچە و ناو فەقیانە و کەوای رەش و ژێر کەوش و پێڵاو و ناو گۆرەوەی هەندێکی گواستەوە و پەڵەخوێنی ژووری سێدارە و راکێشی ژووری شێداری تەحقیق هەندێکی تریان کردە میمۆری قوژبنی یادەوەری و دەستچنی زیندانییەکان بۆ یار و یاوەر و کەسوکاریش فەسڵێکی تری رۆمانی قارەمانێتیان گێڕایەوە. لێ پەنهان و ئەفسانەی خێوی زیندان و هاواری کپکراو هەروا بە پچڕ پجڕی مانەوە هەتا دیوانی شەهید مەلا عەلی زۆر و زۆری بەرجەستەکردەوە. کۆداک فەوری نەیتوانی بیلاوێنێتەوە و بینوێنێ وێنەی ئاوێنە ، فەقەت شیعری برا دوور و ماندووم و هاتەوە یادم شەوێکی قەندیل، وەک ئاگر کڵپەی سەند و دیواری بێدەنگی زیندانی کون کرد.
بەم هەموو شیعر و شیعارەوە، بەم هەموو دیوان و مواجەهەی سجن و تابوتی شەهید و شایەتەوە هێشتا زۆر گۆشەی ئەم تێکۆشانە بە هەقی خۆی لە نەمری و نەبەزی و نەبەردی نەگەیشتووە. سەد کاروانی بێکۆتایی و هەزار لاپەڕەی ئەو رۆژانەی ئەمڕۆیان دروستکرد و ئەلبومی نامەکان  ماون رەشنووسیان بکەونە بەرچاو و بچنە چاپخانە و چایخانەی گێرانەوەی بەیتی ئازایەتی زیندان. ئەم دەفتەر و ئەم ئەلبوومە چۆڵ و بەتاڵ و حەتاڵە هیمەتی فەرهادانەی هەڵکۆڵینی بێستونی بیرئانینی پێویستە.

وتاری زیاتر

شایەتی ترم ماوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-21 10:18      81 جار بینراوە

دەنگ و رەنگ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-18 22:36      67 جار بینراوە

چیرۆکی یاداشت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:07      26 جار بینراوە

شاری پەنهان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      44 جار بینراوە

مامۆستای هیوا ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      58 جار بینراوە

شۆرشگێران‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 23:28      64 جار بینراوە

پێنج ئەستێرە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 11:13      32 جار بینراوە

شەهادەکان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-13 20:47      44 جار بینراوە

ماسییەکانی سورداش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 22:14      56 جار بینراوە

ڕاماڵینی جەنەڕال‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 11:42      42 جار بینراوە

هەڵۆی سوورەکانی بەغدا‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-10 18:40      45 جار بینراوە

تیپی شەهادەت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-09 17:09      59 جار بینراوە

جەولە و كاروان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-08 13:45      71 جار بینراوە

پاڵەوانەکەی مونیف‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:31      25 جار بینراوە

پەڕینەوەی شۆڕش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:30      67 جار بینراوە

زەماوەندی شەرمن‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:10      64 جار بینراوە

ئەیهێنێ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-01 00:25      93 جار بینراوە

جێگەی پەنجەی شەهیدان ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 22:38      171 جار بینراوە

پشووی جەنگاوەر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 01:25      138 جار بینراوە



زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      127 جار بینراوە





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      214 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      109 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      278 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو