ستران عەبدوڵڵا

دەنگ و رەنگ

  2023-05-18 22:36      107 جار بینراوە        کۆمێنت

خەرامان 
-22-
وێنەکە هەر چرکەیەکی مێژووە و هەموو شتێکی لە جێی خۆی راگرتووە. یادی کوردستان و شۆڕشەکەیەتی کە جوانی ئەم نیشتمانە دەهێنێ قوربانی بۆ بکەیت تەنانەت ئەگەر سەروەت و سامانیشی نەبێ .مەمالیک زۆرن لە دونیا نەوت و گاز، سامان و داهاتیان هەیە،  بەڵام دیمەنی بیابان و ڕەنگ و بۆی وەحشەتناکە. 
کێ دەتوانێ هەقی ئەم گرتەیە بدا ئەگەر هاژەی روبار و  جریوە و قریوەی بالندە و تەیر وتوری نەهێنێتە گۆ. وێنە چۆن دەکارێت شاخ و داخ ، زامدار و ساغی ئەم سوپای رزگارییە و ئەم جولە و بزاوتەیان بەرجەستە بکات کە بۆنی بۆنخۆش نا پرژێنێ و پەخش و پەرێشانی ناکات .رەنگ و رازاوەیی شنە و گەشانەوەی گەڵا و گوڵ ناهێنێتە قسە. دارو درەخت ئەگەر زمانی هەبێ یان کۆدی  زمانی ئاخاوتنی بۆ بنیادەم ئاسان بێت شەرحی دەکرد ئەم رێبوارانە وا نەهاتوون راگوزەر بن و ڕا گوێزەر بن ، وا نەهاتوون دەستبەرداری خاک و خەڵک، خۆر و خۆڵ، رێ و زرێباری ئەم ئاوەدانییە بن. بەڵکو واهاتوون خاوەنی بن و خاوەندارێتیی لێ بکەن.
وا هاتوون تا سەر بمێننەوە و تاپۆی کوردستانیی لە کوردستان بدەن و ناوێکی لێ بنێن کە لەگەڵ حەڵاڵ و زوڵالی مێژووەکەی بگونجێ و لەگەڵ رەوایی و رەوانیی جوگرافیاکەی وێک بێتەوە.
سەیری هارمۆنی روخسار و رەنگ، گەنم رەنگی و نەرم دەنگی ئەم پۆلە ئازادیخوازە بکەن و لەگەڵ دزێوی سوپای ئیحتلال و زەیتونی سەربازی و ئەستێرەی سەرشانی بێ شەوکەتان بکەن،  ئاسمان و رێسمانی فەرقە. ئەم تابلۆیە چەند گونجاو و چەند خۆشناو و خۆش ناوەرۆکە؟

وتاری زیاتر








رەفیقەکانی شەهید ئاتیلە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-08-25 17:41      164 جار بینراوە



قسە هەزار و یەکی بەکارە ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-07-06 17:43      274 جار بینراوە


شایەتی ترم ماوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-21 10:18      147 جار بینراوە

زنجیر و تەگبیر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-20 06:28      106 جار بینراوە

چیرۆکی یاداشت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:07      69 جار بینراوە

شاری پەنهان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      91 جار بینراوە

مامۆستای هیوا ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      105 جار بینراوە

شۆرشگێران‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 23:28      110 جار بینراوە

پێنج ئەستێرە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 11:13      72 جار بینراوە

شەهادەکان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-13 20:47      83 جار بینراوە

ماسییەکانی سورداش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 22:14      101 جار بینراوە

ڕاماڵینی جەنەڕال‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 11:42      81 جار بینراوە

هەڵۆی سوورەکانی بەغدا‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-10 18:40      84 جار بینراوە

تیپی شەهادەت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-09 17:09      95 جار بینراوە

جەولە و كاروان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-08 13:45      105 جار بینراوە

پاڵەوانەکەی مونیف‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:31      59 جار بینراوە

پەڕینەوەی شۆڕش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:30      112 جار بینراوە

زەماوەندی شەرمن‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:10      100 جار بینراوە

ئەیهێنێ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-01 00:25      152 جار بینراوە

جێگەی پەنجەی شەهیدان ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 22:38      214 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو