ستران عەبدوڵڵا

ڕاماڵینی جەنەڕال

  2023-05-11 11:42      62 جار بینراوە        کۆمێنت
خەرامان
-14-
گرتەیەك نییە لە فیلمێكی سۆڤێتی كە دڵخۆشی لادێنیشینانی كۆمارەكانی ئاسیای ناوەڕاست بەسەركەوتنی بەلشەفیكەكان بگێڕێتەوە. دیكۆمێنتارییەكی تەلەفزیۆنی ئەڵمانی نییە كە دوو فەرسەخ لەولاترەوە كامێرەمان و تیمی زانایان لە كابینە سەفارییەكەی خۆیاندا چای سەوز و كۆنیاكی سووریان بۆ قەرەبووی هیلاكی وێنەگرتن ئامادەكردبێت. 
هیچی ئەمانە نین. ئەمە وێنەی كامێرای پێشمەرگەیەكە بۆ ئەلبومی شەخسی هاودەمەكەی. وێنەی ڕاماڵینی جەنەراڵی زستانی كوردستانە . بەشێنەیی بەفری سارد و سپێتی شاخ دیمەنی ناوازەی چێژ و سەفەر و سەرچڵی ناو سروشتن، بەڵام لە تەنگانەی شۆڕش و سەنگەری بەرامبەرەكی بەعسدا، چاوەڕوانی غەزەبی باهۆز  و.. گۆران وتەنی (فەزای لاموتەناهی) تەقویمی زستانە. وایە کە دەزانی كەی هاتووە، بەس نازانی كەی دەڕوا و كەی خۆری بەتین  كەمێكی لێ دەتوێنێتەوە و هەڕەشەی  تەبیعەت ڕام دەكات؟
زستانێكی سارد بەڕێوەیە  کە دەیان سرودی تیپی شەهید كارزان و هەڕەشەی فەرهاد سەنگاوی لە دار و بەرد، دەیان ڕۆمانی شۆڕشگێڕی لە چەشنی (ئاسنیشمان ئاودا) و چەندەها كتێبی (ئەی تەكبیر)ی مامۆستا سەیفەدین و مامۆستا لینین و (جەنگی گەل) بەشیان ناكا و هێشتاش هیتری گەرەكە.
زستانی سڕەگرتنە بۆ ڕۆمانی دەگمەن، سەڕەگرتنە بۆ نۆبەتی چا لێنان و نۆرەی حەرەسیاتی ناچاری كە یان كەمینی دوژمن، یان كەمپینی لاقرتێ لە ژیانی وردە بۆرژوازی  شارلستۆن لەپێ، باوێشكیان بە ئاگا دێنێتەوە.
زستانی ڕاماڵینی تەپكی سپی سەربان و سەر ڕێگا و بێڵِ ڕاوەشاندنە لە هەرەسی بەفری زۆر و زەوەند ، زستانێكە نەبێتەوە.

لە ڕاماڵینی یادەوەری تا خەیاڵكردنی جوان بۆ ڕاماڵینی یەكجارەكی سوپای داگیركەر، گشتی لە گرتەیەكی ڕۆژژمێری پێشمەرگەو ئەلبوومی قاچاخی دەربازبوو لە دەستی ڕۆژگار هەن.
میرزا خۆت لێ نەگۆڕێ ،..ئەمانە بە نووسین چەند سەنعەت و ساختومانێكی ئاسانە،..ڵێ ئەمانە بە واقیعی شەختەی ژیانی پێشمەرگایەتی چەند سەختە؟! .
قەت بەهەدەری مەدەن.

وتاری زیاتر



رەفیقەکانی شەهید ئاتیلە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-08-25 17:41      130 جار بینراوە



قسە هەزار و یەکی بەکارە ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-07-06 17:43      247 جار بینراوە


شایەتی ترم ماوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-21 10:18      122 جار بینراوە

زنجیر و تەگبیر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-20 06:28      85 جار بینراوە

دەنگ و رەنگ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-18 22:36      87 جار بینراوە

چیرۆکی یاداشت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:07      47 جار بینراوە

شاری پەنهان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      71 جار بینراوە

مامۆستای هیوا ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      84 جار بینراوە

شۆرشگێران‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 23:28      89 جار بینراوە

پێنج ئەستێرە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 11:13      52 جار بینراوە

شەهادەکان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-13 20:47      68 جار بینراوە

ماسییەکانی سورداش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 22:14      84 جار بینراوە

هەڵۆی سوورەکانی بەغدا‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-10 18:40      65 جار بینراوە

تیپی شەهادەت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-09 17:09      78 جار بینراوە

جەولە و كاروان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-08 13:45      87 جار بینراوە

پاڵەوانەکەی مونیف‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:31      41 جار بینراوە

پەڕینەوەی شۆڕش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:30      89 جار بینراوە

زەماوەندی شەرمن‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:10      82 جار بینراوە

ئەیهێنێ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-01 00:25      123 جار بینراوە

جێگەی پەنجەی شەهیدان ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 22:38      193 جار بینراوە

پشووی جەنگاوەر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 01:25      159 جار بینراوە



زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      151 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو