لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، لە 9ی شوباتی ساڵی 2004، کە بەرۆژی موڕافەعە گەورەکە ناسراوە، تێیدا کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال، لە کۆبوونەوەی ئەوکاتەی مەجلیسی حوکمدا، بەشێوازێکی دیموکراسیانە و بە بەڵگە و دیکۆمێنتی حاشاھەڵنەگر و بە وتارێکی مێژووی کوردستانی بوونی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانی، بۆ سەرجەم یار و نەیارانی میللەتەکەمان، سەلماند.
رۆژی مورافەعە گەورەکە، یەکێکە لە خەرمانی شانازیەکانی یەکێتیەکەمان بە رابەرایەتی سەرۆک مام جەلال، ئێمەش وەک خوێندکارێکی درێژەپێدەری ئەو رێبازە پیرۆزە، کوردستانی بوونی کەرکوکی پێکەوەژیانی پێکھاتەکان، دوپاتدەکەینەوە و بەڵێندەدەین تێبکۆشین بۆبەرگری لەماف و شایستە مافە ڕەواکانی میللەتەکەمان و بەگژداچوونەوەی ستەم و تەعریب.
لەم ڕۆژە مێژوویەدا، جەخت لە گیانی پێکەوەژیانی پێکھاتەکان، باشتکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ئیداری و ئەمنی کەرکوک دەکەینەوە.
دووبارە 19ھەمین ساڵڕۆژی مورافەعە گەورەکە پیرۆزبێت و رۆحی سەرۆک و رابەرمان مام جەلالیش شادبێت.
ڕەوەند مەلا مەحمود
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی (ی.ن.ک)