میقداد شێخ بەهادین

جارێكیتر ماڵی مام لە دوکان بووەوە شـوێنی كـۆكردنەوەی لایەنە سیـاسیەکان

  2022-11-25 12:28      53 جار بینراوە        کۆمێنت

جارێكیتر ماڵی مام لە دوکان بووەوە شـوێنی كـۆكردنەوەی زۆربـەی لایەنە سیـاسیەکانی هەرێم و بە سەرکردایەتی سەرۆک بافڵ جەلال  تاڵەبانی كۆبوونەوەیەکی گرنگی تێدا ئەنجامدرا بۆ گـفتووگۆ كردن لـەبارەی دوایین پێشهاتەكان و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ چارەسەرکردنی قەیران و گیروگرفتەکانی هەرێم لە پـێناو راستکردنەوەی ڕێڕەوی حكومڕانی بە شێوازێک كە خـزمەتی خەڵـكی هەموو شـارو شارۆچکەکانی هەرێم بکات بە بێ جیاوازی و نـاوچەگەرێتـی و كار بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان  بکات، کۆبوونەوەکانی دوکان لە پـێـشوودا  هەمیشە ئەنجامی دڵخـۆشکەر و یەک هەڵوێستی سیاسی و هاوبەشی  هەبووە و دەستکەوتی گەورەی بۆ گەلی کوردستان بەدەستــهێناوە، بـۆیە ئەم جۆرە کۆبوونەوانە سەرەتایەکی باشە بــۆ زەمینەسازی لە پێناو گەڕانەوەی ئارامی بۆ فەزای سیاسی و  دانانی  نەخشە رێگایەک بۆ کردنەوەی گـرێ کوێرەکان و کاری پێکەوەیی، یەکـێتـی لە سۆنگەی هەستکردنی بە بەرپرسیارێتی  مێژوویی و تیگەیشتنی بۆ بارودۆخەکان و لـە  پێناو خەباتی چـەندین سـاڵەی گەلەکەمان و خوێنی پاکی شەهیدان و تێکڕای قوڕبانیان کە لە پێناو پاراستنی کەرامەتی  کوردستاندا بەخشراوە و قەوارەی هـەرێمی کــوردستانی لـێ هــاتووەتە بــەرهەم، هـەمیشە دەستپـێشخەرو و خــوازیاری دانوستان و یــەک ڕێزی نـێو مــاڵی کــورد بــووە، لامان ئـاساییە لـە نێوخۆدا بیرو بۆچوونی جیاواز هەبێت، بەڵام دەبێت لەسەر  بەرژەوەندی گشتـی  و ئامانجی گەورە هەڵوێستی هاوبەشمان هەبێت، کۆبوونەوەی دوێـنـێـش بەڕوونی ئەوەی بۆ دەرخستین کە پێکەوە بەهـێزترین، پێمان وایـە نابێت پاساو هەبێت رەوایەتی بدات بە دابەشکاریی  و ترازان لەنێو لایەنە سیاسییەکاندا، بۆیە پێویستە لەپێناو  ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو پێشهات و ئەگەرەکان، پاساوەکانی   لێـکدابڕانی سیاسـی نەهێڵین و  بەربەستەکانی بەردەم  چارەسەرکردنی گرفتەکانی حوکمڕانی لاببەین، هەر بۆیە لە ئێستادا دەستپێشخەرییەکانی سەرۆکی یەکێتی بـۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێم  و گەیشتن بەخاڵی هاوبەش و ئامانجی هاوبەش زەرورەتێکی قۆناغەکەیە و یەکێـتـیش وەک هەموو جارێک  هەوڵی خـۆی دەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ حیزب و لایەنەکـانی ســەر گــۆڕەپـانی سیاسی هــەرێم گفتوگۆکان بەردەوامی پێـبدات بۆ هەر  بـڕیارێکی ستراتیژی کــە ڕەهــەندی کـوردستانی و نەتەوەیی هــەبێت رایان وەربگرێت، لــەو رووەشەوە چەندیک جیاوازیمان هەبێت دەکرێت لە چوارچێوەی ئامانجێکی نیشــتمانیداو لە پـێناوی خـزمەتکردنی میللەتەکەماندا یەک بگرینەوەو یەک دەنگ و یەک گوتاربین، ئــێمە لەگەڵ یەک رێزی و تەباییداین و گەشبینین بە هەنگاو و هەوڵەکانی حیزبەکەمان لـــە پــێنـاو کـوردستـانێکی بــەهێزو گـــەشـــەکردوو.

 

 

 

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو