ستران عەبدوڵڵا

پیرۆزە لە یەكێتییەكان پیرۆزە لە سەرۆك

  2022-08-29 10:28      91 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆبوونەوەی رۆژی یەكشەممە 28-8-2022ی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان مێژووترین كۆبوونەوەی سەركردایەتی بوو لەدوای كۆنگرەی چوارەمی ئەم حزبەوە، كۆبوونەوەیەك پێكەوەیی و یەك بڕیاری و یەك هەڵوێستی و ...ئینجاش، بەگفتوگۆی چڕی هەڤاڵانەوە، دەریچەی رێكخراوەیی و دیموكراتی بۆ داهاتووی حزبی شەهیدان، پەسەند كرد.
كۆبوونەوە لەسەر دوو دینگەی پتەوی دەربەستی و بەرپرسیارێتی ئاماژەی پتەوبوونەوەی ریزەكانی یەكێتی بۆ دوورو نزیك. دۆست و لایەنگرو پەیوەندارانی بزووتنەوەی سیاسی كوردستان و عیراق ناردو دووپات كردەوە.
- دینگەی یەكەمیان: لەبازنەی فراوانی رێكخراوەیی یەكێتییەوە، لەڕاو سەرنج و پێشنیازو رەخنەی كادیران و تێكۆشەرانی یەكێتییەوە، لەدیداری بەرفراوانی هەزاران هەڤاڵی دێرین و نوێوە دەستی پێكرد كە لەبەهاری ئەمساڵ تا جەنەراڵ دیدار لەكۆتایی مایسی رابردوو، قسەیان دەربارەی یەكێتییەكەی خۆیان كردو گەڵاڵەی هەموو راو رازو نیازیان بەسەر سیانزە سێكتەردا دابەشكردو ئەمرۆش ئەنجومەنی سەركردایەتی هەر هەموویانی پەسەند كرد.
واتا دەستپێكی كۆبوونەوەی ئەنجومەن سڵاوی سەركردایەتی یەكێتی بوو بۆ رەنجی بیركردنەوەو لێكدانەوەی چەند مانگەی جەماوەری فراوانی ئەم حزبە لە سەرتاسەری كوردستان، لەگەڵ پەسەندكردنیشی دامەزراوەو ئۆرگانە حزبییەكانی راسپارد رێوشوێنی جێبەجێكردنی بدۆزنەوەو كاری لەسەر بكەن.
ئیتر لەمرۆوە (28/8/2022)  كتێبی دیدار كە پوختكراوەی راسپاردەی سەرجەم لیژنەكان دەگرێتەخۆی، لە پاڵ پەیڕەو و پرۆگرام، دەبێتە ڕێنوێنی ئۆرگانەكان و هەڤاڵانی یەكێتی بۆ كارو تێكۆشان تا دیداری داهاتوو كە ئەنجومەن بریاری دا وەك دیاردەیەكی دیموكراتی حزبیانەو بۆنەیەك بۆ ئەبدەیتكردنەوەی پەیوەندی یەكێتی بەجەماوەرو دەستەبژێری كوردەوارییەوە، ساڵانە ساز بكرێت.
- دینگەی دووەمیان: پتەوكردنەوەی یەك ئاراستەیی و یەك بڕیاری و یەك هەڵوێستی ئەنجومەن، بۆ ئەوەی یەكێتی ریزەكان لەسەركردایەتییەوە شۆڕ بێتەوە بۆ سەرجەم ئۆرگانەكان، بەجۆرێ وا بێت كە ئیتر سەركردایەتی پێشرەوی ئەرك و بەرپرسیارێتی ستراتیژی حزبەكە بێت و بەو پتەوی و تۆكمەیی و یەكێتییەوە دەرەقەتی ئەركەكانی قۆناغ بێت كە ئەمڕۆی كوردستان و عیراق پێویستی بەسیاسەتی بنیاتنەرانەو ژیرانەی حزبەكەی مام هەیەو لەتەقویمی رووداوەكانی ماوەی رابردووش ئەم راستییە بەڕوونی و رەوانی دەركەوتەوە.
چونكە دۆخی ئەمڕۆی پرۆسەی سیاسی عیراق و دۆخی ناوخۆی كوردستانیش نیشانی دەدا گەلێك پێویستی بەدەستپێشخەری و هەڵوێستەكانی یەكێتی و سەرۆكایەتییەكەی هەیە. 
 جا بەخۆشحاڵیەوە هەڵسەنگاندنی ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ ئەم پێویستییە حزبی و نیشتمانییە وابوو كە لەگەڵ ویستی یەك بڕیاری و یەك هەڵوێست و ئاراستەی ژیرانەی نزیكەی ساڵی رابردوو وێك بێتەوە، بۆیە بەپەرۆشی و بەرپرسیارێتییەوە هەموارەكانی پەیرەوی ناوخۆی پەسەند كرد، سیستمی نا كاراو شپرزەیی هاوسەرۆكایەتی هەڵوەشاندەوە و هەڤاڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵبژارد تا ئەركەكانی قۆناغی داهاتووش تەواو بكات و متمانەی سەركردایەتی و قاعیدەی یەكێتی بۆ خێرو خۆشی كوردستان بخاتەگەڕو چاكسازییەكانی درێژە پێبدا كە ئەم چاكسازی و خۆڕێكخستنەوەو خۆتوندوتۆڵكردنەوەیە رەزامەندییەكی گشتی و جەماوەری بەدەست هێناوەو دەهێنێت، ئەمەش لەكاتی بەتەنگەوەهاتنی گرفت و داخوازی خوێندكاران، لەكاتی بڕیارەكانی لەپرسینەوە لەدەستدرێژی كردنە سەر ماڵ و موڵكی گشتی و زۆر بڕیاری تریش، بەڕوونی دەركەوت.
هەر بەڕاستی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی لەبەر ئەوەی بنتەمەڵی (دیموكراسی و قاعیدەی فراوانی ئەندامان) و (یەك تیمی) جێگیركرد، بووە وێستگەیەكی نوێ لەژیانی حزبایەتی یەكێتی كە تامی سیاسەتە حەكیمانەكەی سەرۆك مام جەلال دەدا و بۆنی خۆشی چەپكەگوڵەكەی لێ دێت كە چەپكە گوڵی: دەربەستی و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی، هەڵسەنگاندنی وردو ژیرانە، دەستپێشخەری و خاوەندارێتییە لەئیرادەو داخوازییەكانی كۆمەڵانی خەڵك و سەرئەنجامیش كارێكی چاك و باشیكرد كە بەدەنگدانی دیموكراتی ئەم ئەمانەتە مێژووییە بەئایندەی گەشی كوردستان سپارد. 
پیرۆزە لەیەكێتییەكان، لەسەركردایەتی یەكگرتوو و بەئیرادەی یەكێتی و پیرۆزە لەسەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كە راسپێردرا ئەركە قورسەكە تەواو بكات و گەرەكە هەموو یەكێتییەكان، لەهەموو ئاستەكاندا، پشتیوانی بن بۆ خزمەتی میللەتەكەمان.

 

وتاری زیاتر

زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      101 جار بینراوە




ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      184 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      92 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      234 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      238 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      150 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      139 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      173 جار بینراوە














با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      306 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      279 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      294 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      388 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو