هێڤار محەمەد عومەر

سەروەری نەتەوەیی و نیشتمانی

  2022-07-23 14:43      78 جار بینراوە        کۆمێنت

کاتێک باس لە سەروەری دەکەین هەر لە یەکەم ساتەوە بیرمان دەچێت بۆ نەخشەی سیاسی و نەخشەی جوگرافی کە ناوی لێ نراوە وڵات وڵاتێک یان هەرێمێک  ، بە خوێندنەوەی دەستوری و یاسایی بۆ هەرێمی کوردستان کە لە دەستوری هەمیشەیی عێراقدا لە ساڵی 2005 هاتووە کە دان بە واقعی دەستوری و سیاسی و جوگرافی هەرێمی کوردستاندا دەنێت لە مادەکانی کە تایبەتن بە وەصفی دەستوری بۆ ئەم کیانە دەستوریە لە عێراقی فیدراڵدا کە بریتیە لە ماددەی 117 "يعترف هذا الدستور عن نفاذه ٳقليم كردستان و سلطاته القائمة .."  واتە لێرەدا مشرعی عێراقی بە ڕاشکاوی و بە صیفەتی دەستوری و لە فەصلی یەکەم کە تایبەتە بە هەرێمەکان لە عێراقی فیدراڵدا دانی ناوە بە دەستوریەتی خاک و خەڵک و جوگرافیا ی هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسی و یاسایی و ئیداری و واقعی ، بەڵام ئەوەی کە گرنگە ئێمەی کورد درکی پێ بکەین و کۆشش و خەباتی تەواوی بۆ بکەین ئەوەیە کە چۆن ئەم هەرێمە دەستوریە بپارێزین ؟
بەڵام لێرەدا باس لە پاراستنی سەربازی و بەرگری کردن ناکەم بەتەنیا ، ئەوەی گرنگە کە ئێمە چۆن ڕۆحی هەرێمایەتی و نیشتمانی و نەتەوەیی بپارێزین و انتماء و ٳرادەی خاک و خەڵک بڕوێین لە نێو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەدا ، چۆن گەنجان و لاوان لە کچان و لە کوڕان ئاراستەکەین و شۆڕشێکی ڕۆشنبیری بەرپابکەین بۆ دروست بوونی ئەم ڕۆحە نیشتمانی و نەتەوەییە کە مافی خۆمانە لە دەستوری عێراقدا هاتووە و چۆن بە کار و کارنامەی نوێ بێینە مەیدانی خەباتی مەدەنی و سیاسی لە پێناو خۆشگوزەرانی خەڵک و هێنانەوەی ژیانێکی شایستە بۆ نەوەکانی ئایندەمان ، بۆئەوەی بتوانین بەڕێگای دەستوری پێگەی دەستوری لەم عێراقە پڕ ململانێیەدا بەهێز بکەین و سیاسەتی مام و ئەقڵ و ئایدۆلۆژیا پێکەوە ژیان بەرپا بکەین و بێینەوە بە چەتری کۆڵەکەی عێراق و عێراقیەکان بە سەرجەم نەتەوەکانیەوە لە هەرێمی کوردستان و شوناسی نیشتمانی بوون و نەتەوەیی بوونی کوردستان و عێراق بکەینە سونبولێکی پێکەوە ژیان لە ژێر چەتری دەستور دا و خزمەت و خزمەت گوزاریەوە و سوککردنی ئەرکی سەرشانی تاک و کەم کردنەوەی باری قورسی ژیانی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی هەلی کار و خزمەت کردنی شار و شارۆچکەکانی ئەم هەرێمە بکەینە ئەولەویاتی کارنامەی سیاسیمان ، بەدەر لە بۆچونی حیزبی پێت وایە خوێنەری بەڕێز لە باسی فکر و عەقڵ و پلان و ستراتیژی مام تەنیا بۆ یەکێتیەکان ئەم بابەتەم خستۆتە ڕوو ؟ بێگومان وا نیە چونکە کارەکتەر و کارێزمای مام ڕۆڵی مێژوویی لەبۆ کوردستان و عێراق و ناوچەکە و هەموو جیهان بوو ، مام سەرکردەی ئاشتی و مافی هەموو عێراقیەکان بوو و سەرجەم ناوەندەکانی عێراق و ناوچەکە و جیهان بە کۆچی دوایی توشی کەلێنێکی گەورە بونەوە وە پارتە سیاسیە عێراقیەکان و کوردستانیەکانیش بەهەمان شێوە ، کاتێک کە دۆخی سیاسی دەگەشتە بارودۆخی چەقبەستویی و تونێلێکی داخراو دەگەڕانەوە لای مام و گرژی و ئاڵۆزی ناوچەکەشی چارەسەر دەکرد ، بێگومان پێشمەرگە و سەرکردەی ماندوو نەناسی مام بوو .
بۆیە گرنگە کە ئێمە ئەو ڕۆحە زیندوو کەینەوە بەدەر لە ڕەنگ و بەدەر لە ئاراستەی جیاواز چونکە سەرجەم ڕێگەکان دەبێت بۆ کوردستان بێت ئەو کوردستانەی لە پێناوی دا ڕوبارێک لە خوێن و قوربانی بەخشرا بۆ دابین کردنی ژینگەی نیشتمانی و نەتەوەیی و چەسپاندنی ستونەکانی هەست کردن و بڕوا و باوەڕ بە بوونمان و مانەوەمان پێکەوە کارێکی نیشتمانی پیرۆزە بێگومان کاری حیزبیش دەبێت تەواو کەری ئەو ئەرکە نیشتمانیە بێت لە ڕووانگەی جیاوازەوە لە بۆچونی جیاواز بەڵام تەندروستانە و بونیاد نەرانە و ژیر و لۆژیکانە نەکو ڕوخێنەرانە و بێئومێدانە و ماڵ وێرانکەر بێت چونکە ئەم میللەتە بریندارە بەرگەی کۆسپ و تراجیدیای تر ناگرێت ، پێکەوە بۆ گێڕانەوەی ڕۆحی نیشتمانی و نەتەوەیی بۆ کورد و کوردستان.

پارێزەر 

وتاری زیاتر

تەوافوقی عیراقی نوێ‬ هێڤار محەمەد عومەر
2022-07-18 11:45      80 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو