فەلاح كەریم

لەبنەڕەتدا یەكێتی وابوو

  2022-06-11 16:04      68 جار بینراوە        کۆمێنت

ناچینەوە ناو مێژووی رابردووی یەكێتی و تازەگەرییەكانی لە قۆناغە جیاوازەكانی ژیانی سیاسی-كۆمەڵایەتی خۆی و كوردەواریدا، بەڵام ئەگەر تەنها ئەو راگەیەنراوەی سەرۆكی یەكێتی بكەینە بنەمای نوێخوازی و سەردەمییانەبوونی كرۆكی تێڕوانینە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان، ئەو راستییە دەبینین كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هێشتا داینەمۆی نوێخوازی كۆمەڵگەیە.
ژینگە، سەرەڕای حاڵەتە فیزیكییەكەی، حاڵەتە دەروونییەكانی گرنگترە بۆ مرۆڤ، بۆ كەشی تەندروست و دەروونی تەندروست و پەروەردە و داهێنان و هێمنبوونەوەی دەروون. ئەگەر لە ساڵانی 70 و 80كانی سەدەی رابردوودا ئەركی پاراستنی ناسنامە و رزگاریی نیشتمان و ئازادیی كەرامەتی كۆمەڵگەی كوردەواریی لە ئەستۆی یەكێتی بوو، لە قۆناغەكانی دوای راپەڕینیش ئەركەكانی گۆڕان بۆ دامەزراندنەوە و بنیاتنانەوەی كەسێتیی نیشتمان و كۆمەڵگەی كوردستانی لە ئەستۆگرتووە. ئەم ئەركانە هەروا ئاسان نین. هێزی سیاسی لە بیركردنەوە و تێڕوانیندا خاوەنی ئایدۆلۆژیایەكی رەنگاوڕەنگی بریقەدارە، كردار و بەرنامە كۆمەڵایەتییەكانی، ماكی ناسینەوە و خەمخۆرییەتی بۆ داهاتووی نیشتمان.
بەداخەوە زۆر هۆكار هەبوون كە هەندێکجار یەكێتی-یان لە رێگەی بیر و خەباتی كۆمەڵایەتی دوورخستەوە و زۆرجار هەوڵی ئەوەش هەبووە كە ناسنامەكەی بگۆڕدرێت، بەڵام سێبەری بیروبۆچوون و تێڕوانینە زانستییەكانی سەرۆك مام جەلال و پەروەردەی سیاسییانەی رەسەنایەتیی كوردەوارییانەی، نەیهێشتووە ئەم هەوڵانە سەربگرن. بۆیە لەدوای جێگیربوونەوەیەكی رێژەیی ناوخۆی یەكێتی و جۆشدانەوەی هەمەلایەنەی رۆحی حزبایەتی، یەكەم پڕۆژەی ستراتیژی یەكێتی هەوڵدان دەبێت بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستان بە دوو شێوە؛ چاندنی نەمامی زیاتر و سوودوەرگرتن لە سەرچاوەی وزەی نوێ.
ئەم ستراتیژە نوێیانەی كاركردن ئاماژەی چەكەرەكردنی بیری نوێن و زیندووكردنەوەی خەسڵەتە رەسەنەكەی یەكێتی-ن كە لە ژیانی خۆیدا خاوەنی داهێنانە سەربازی و سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان بووە. ئەم ستراتیژە پێویستی بە هەڵمەتێكی هۆشیاریی كۆمەڵایەتی هەیە، كە هەموو دامەزراوە و ناوەندە  حزبییەكانی یەكێتی رۆڵی تێدا بگێڕن و بە كردەوە بەشداربن بۆ سەرەتای جۆشدانەوەی خەباتی كۆن و نوێ.
بۆ سەرۆك؛ ئەمانە نەك تەنها جێگەی دەستخۆشین، بەڵكو سەرەتایەكی گرنگن بۆ دەربازكردنی یەكێتی لە دەستی میزاجی شەخسی و دەرخستنەوەی رووە درەوشاوەكەی یەكێتی-یە لە كۆمەڵگەدا. ئەدەبیاتی سیاسی یەكێتی بۆ نەتەوە و نیشتمانە و ئەم بنەمایەشە یەكێتی كردووە بە حزبی جەماوەر و جێگەی دڵنیایی خەڵكی كوردستان.
سوپاس سەرۆك.

وتاری زیاتر

وێستگەیەکی تری لێکترازان‬ فەلاح كەریم
2022-02-12 16:59      116 جار بینراوە

راستەڕێی خەباتی یەكێتی‬ فەلاح كەریم
2021-12-10 10:06      127 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو