هیوا محەمەد

یەکێتی، هیوای تاکی کوردە

  2022-06-05 10:14      125 جار بینراوە        کۆمێنت

دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەو دەنگە پڕ لە هیوایە بوو کە لە لووتکەی بەرزی چیاکانەوە هاواری کرد و لە هەموو چیاو دۆڵەکانەوە دەنگی دەدایەوە و هەزاران کەسی هەستانە سەرپێ و گوێیان بۆ دەنگەکە شل دەکرد و دەگەڕان بە شوێن سەرچاوەکەیدا و بە خۆشحاڵییەوە دەبوونە پێشمەرگە.
هەواڵی دروستبوونەوەی شۆڕش بووە بووە بۆمبێک و ماڵ بە ماڵ و دوکان بە دوکان دەگوازرایەوە، ئەوانەی کە بەناوی عائیدون بەسەر شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراقدا دابەشکرابوون، بەرەو ئەو دەنگە گەڕانەوە و خۆیان خزاندە باوەشی شۆڕشەوە.
دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی پلانی خێرا و کاریگەریان دانا بۆ چۆنێتی دەستپێکردنەوەی شۆڕش و خەباتی نەپساوە، بەجۆرێک کە لە دوای تەنها ساڵێک رێکخستنی حزبێک، زۆرترین و کاریگەرترین هێزی پێشمەرگەی دروست کرد و بەدوایدا بە تەنها دوو ساڵ تەنگی بە رژێمی بەعس هەڵچنی و لەو خەوەی راچڵەکاندن کە بە نەمانی شۆڕشی کوردەوە دەیان دیت و لە پێناویدا خاکی عیراقیان دابوو بە ئیران تا پشت لەو شۆڕشە بکات.
47 ساڵە ناوی یەکێتی تێکەڵ بووە بە مێژووی سیاسیی کوردستان و عیراق و هەموو جیهان و لە هەموو دۆخەکاندا، خۆش و ناخۆش کارتی رەقەم یەک بووە، هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی هەبووە لە هەموو پێشهاتەکاندا، کە گرنگترینیان نەمانی رژێمی بەعس و بوونی سەرۆک مام جەلال بوو بە سەرۆک کۆماری عیراق، ئەو عیراقەی کە رژێمەکەی بڕیاری دابوو لەهەموو کەس خۆش دەبێت مام جەلال نەبێت.

ئەو سەدامەی کە لەسەر دەستی ئەو سەدان هەزار کورد کوژرا و جینوساید کران و خاکی سووتێندرا لە کونێکدا گیرا، لەکاتی باڵا دەستیی حزبەکەی مام بوو کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە. لە کاتی سەرۆکایەتی مام جەلال بوو کە لە سێدارە درا، هەرچەندە ئەو وەک سەرۆک کۆمار ئیمزای لە سێدارەدانی نەکرد، چونکە وەفای بۆ ئەوە هەبوو پێشتر داوای نەهێشتنی حوکمی لەسێدارەدانی کردبوو لە عیراقدا، 
یەکێتی تەمەنی تەنها 16 ساڵ بوو کە توانی سەرپەرشتی فیعلی راپەڕین بکات لە ساڵی 1991 و ئیدارەی بەشێکی گرنگی هەرێمی کوردستان بدات، هەر یەکێتی بوو توانی بە سوور بوون لەسەر مافەکانی کورد و نەگەڕانەوە بۆ ئەنفال و کیمیاباران، سیستمی فیدڕاڵی لە عیراقدا بێنێتە کایەوە و بە دەستوور و بەبەرچاوی هەموو نەیارەکانی کوردەوە لە دەنگدانی هەموو عیراقییەکاندا بیچەسپێنێ.
مام جەلال چووە نێوەندە نێودەوڵەتییەکان و لە لووتکەی حزبە سوشیال دیموکراتەکانی جیهاندا رای لێوەردەگیرا، مام جەلال رابەری یەکێتیی بوو، یەکێتی سەنگی لای ئەو حزبە سۆشیال دیموکراتانە هەبوو، هەر بۆیەش رابەری یەکێتییان بە هاو رابەری خۆیان دەزانی.
یەکێتی لە خۆشی و ناخۆشییەکاندا لە بەرەی خەڵکەکەیدا بووە، لە پێدانی ورە و هیوا پێشەنگیان بووە، سیاسەتی حەکیمانەی هەبوو بەرامبەر درواسێکان و ئەوانەش کە ویستبێتیان لە دژی بوونی هەرێمی کوردستان جووڵابێتنەوە، سیاسەتی عینادی و توندڕەوی و رەتکردنەوەی بەکارنەهێناوە، هەر بۆیەش رابەری یەکێتی لای هەموو عیراقییەکان بە نەتەوە و مەزهەبی جیاوازەوە خۆشەویت و جێی متمانەیان بوو.
ئەمڕۆ تەمەنی یەکێتی دەبێتە 47 ساڵ، تەنها باسکردنی مێژووی رابردوو بەس نییە، بەڵکو دەبێت یەکێتی بە سوودوەرگرتن لەو ئەزموونانەی رابردوو، بەردەوامیی بدات بە خەباتی جدی و هەوڵدان بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵک و دابین کردنی هەموو پێداویستییەکانیان وەک تاکی ئەم کۆمەڵگەیەی کە تیایدا یەکێتی حزبی پێشڕە و باڵادەستە.
خەباتی لەمەودوای یەکێتی، خۆگونجاندنە لەگەڵ پێشکەوتنە جیهانییەکان لەسەروویانەوە تەکنۆلۆژیا و گڵۆباڵیزم و لەیەکتر نزیک بوونەوەی مڕۆڤەکانە لە هەموو جیهان.
خۆئامادەکردنە بۆ ئەو پێشبڕکێیەی کە لەسەر خزمەتکردن بە مڕۆڤایەتی دەکرێت. خۆ دەوڵەمەندکردنە بە پلانی تۆکمەی ستراتیژی بۆ بەکار هێنانی سامانەکانی سەرزەوی و ژێر زەوی کوردستان، تا بە باشترین شێوە بەکار بهێندرێت و داهاتەکەی لە خزمەتی کۆمەڵگەی عیراقدا بێت بە هەرێمیشەوە.
خەڵکی دڵسۆزی  هەرێم، بەوانەشەوە کە یەکێتی نین، چاویان لە هەڵوێست و سیاسەتی یەکێتییە کە کاروانەکەیان بەرەو ئامانجی روون و دیار بەرێت و نەیانخاتە هەڵدێرەوە، بۆیە دەبێت یەکێتی هەروەک سەرەتای دروست بوونی بە توندی لەرووی هەر پلان و جووڵەیەک بوەستێتەوە کە لە زیانی خەڵکی هەرێم و عیراق بێت و ببێتەوە بە دەنگی خەڵکی عیراق و حەکیمانە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکان بکات و جێپێی مام بگرێتە بەر. 

47 ساڵە ناوی یەکێتی تێکەڵ بووە بە مێژووی سیاسیی کوردستان و عیراق و هەموو جیهان و لە هەموو دۆخەکاندا، خۆش و ناخۆش کارتی رەقەم یەک بووە

 

وتاری زیاتر





مامەڵەی حزب لەگەڵ خەڵکدا‬ هیوا محەمەد
2022-01-08 16:01      155 جار بینراوە



ئەندامی حزب لەبەرەی خەڵکدا بێت‬ هیوا محەمەد
2021-11-27 20:06      157 جار بینراوە

خۆزگە بە شەهیدبوون‬ هیوا محەمەد
2021-11-22 21:13      172 جار بینراوە

هەوێنی شڵەژانی دۆخەکە‬ هیوا محەمەد
2021-11-20 16:00      157 جار بینراوە


موزیکی غازەکەو تەقەی بوتڵەکان‬ هیوا محەمەد
2021-11-14 13:04      137 جار بینراوە




خەبات بە بوختان و چەواشەکاری‬ هیوا محەمەد
2021-10-31 18:52      202 جار بینراوە


سەرکردەبوون پلەیە نەک پیشە‬ هیوا محەمەد
2021-10-25 17:17      135 جار بینراوە





کاندیدە براوەکان دەبێ چی بکەن؟‬ هیوا محەمەد
2021-09-19 17:14      162 جار بینراوە



بەدەنگت رەش و سپی جیا بکەرەوە‬ هیوا محەمەد
2021-09-16 09:35      149 جار بینراوە


قەدی دارەکە شەرتە نەک لقەکانی‬ هیوا محەمەد
2021-09-11 17:22      155 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو