وتار

بەرهەمی دوای دیدار

  2022-06-04 14:45      41 جار بینراوە        کۆمێنت

ماکوان رەشید

دیداری یەکێتی، ئەو فێستیڤاڵەی چەند مانگێکی خایاند و دوایینەکەشی لە رۆژی 31-05-2022 کۆتایی هات. لە هەموو بەشەکانی ئەم فیستیڤاڵە کە بۆ کۆکردنەوەی بیرو بۆچوونەکانی ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی بوو، بەرهەمێکی بەدەستهێنا، لە دوای شەن و کەوکردنی هەموو سەرنج و بۆچوونەکان بۆ داڕشتنەوەی سەرلەبەری پلان و سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئیتر وا چاوەڕوان دەکرێت ماندوو بوونی ئەو هەموو کۆبوونەوانە لە پراکتیکدا ببینین.
دەبێت هەرچی زووتر بە داڕشتنی بەرنامەی نوێ، هاوپەیمانێتی نوێ، پلانی نوێ، رێکخستنەوەی نوێ، سیاسەتی بەرێوەبردن و ئیدارەدانی نوێ، هەڵوێستی سیاسیی نوێ لەمەڕ پەیوەندییە دەرەکییەکانەوە، سیاسەتی ئابووریی نوێ، هەڵبژاردنی بێگەردی نوێ و زۆری دیکە یەکێتی خۆی دەربخات، کاتێک دەڵێین دیدار ساڵانە بەردەوام دەبێت، کە بەرهەمی یەکەم دیداری ئەم ساڵ لە زووترین کاتدا ببینین.
خەڵکی هەرێم بێزاری بەستنی کۆبوونەوەن، هێندە کۆبوونەوەیان دیت و بیست کە هیچی لێ شین نەبوو، با دیداری یەکێتی نەبێتە ئەو کۆبوونەوانە و دڵنیاشم نابێت، چونکە دیدار بە تامی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بوو.
ئەگەر ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ تاو و توێکردنی بەرهەمە بەدەستهاتووەکانی دیدار کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر داڕێژراوی پێویست و تۆکمە بدات و بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوا وزەی پەرەپێدانی کارە حزبییەکان و پێگەی یەکێتی بەهێزتر دەبن، پێویستە وشە و پێشنیاز و رستە بەسوودەکانی داڕێژراو لە دیداری یەکێتییەوە، بکرێنە پراکتیک و بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
 ئەمە دیداری ئەو یەکێتییە بوو کە لە هەموو لایەکەوە و بە چەندین شێوە هەوڵی بریندارکردنی و پارچە لێکردنەوەی دەدرا و دەدرێت، با بەرهەمەکانی دیداریش هێندەی تر ئەو دەنگانە کپ بکات و بەدرۆیان بخاتەوە کە بەردەوامن بۆ شکاندنی یەکێتی.

لە دوای شەن و کەوکردنی سەرنج و بۆچوونەکان بۆ داڕشتنەوەی سەرلەبەری پلان و سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئیتر وا چاوەڕوان دەکرێت ماندوو بوونی ئەو کۆبوونەوانە لە پراکتیکدا ببینین

 

وتاری زیاتر

دیدار لەپێناوی ئاینده‌یه‌كی گه‌شدا‬ وتار
2022-05-14 14:04      47 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو