به درێژایی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كورد، هه‌م نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌م حیزب و رێكخراوه به‌شداربووه‌كانی شۆڕشه‌كان شه‌هیدێكی زۆریان له‌و پێناوه‌دا و له‌و كاروانه رێ پڕ له نه‌هامه‌تی و زه‌حمه‌ته به‌خشیوه، به‌ڵام هه‌ڵه و زۆر رۆیشتنیش نییه گه‌ر بڵێین هیچ لایه‌نێك به‌قه‌ده‌ر یه‌كێتی شه‌هیدی سه‌نگه‌ر و زیندانی نه‌به‌خشیوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ناوچه‌و شوێنێك نییه له‌كوردستاندا و زیندانێكی رژێمی به‌عسی روخاو نییه یه‌كێتی شه‌هیدی تیادا نه‌دابێت.
ئه‌گه‌رچی هه‌میشه ئه‌ركی سه‌ره‌كی لای سه‌ركرده‌و كادیر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامه‌كانی رێكخستن خۆ پاراستن بوو له گیانله‌ده‌ستان، نه‌ك له ترس وبیمدا، به‌ڵكو بۆ مانه‌وه بۆ خه‌بات و تێكۆشانی زیاتر، به‌ڵام ئاوهاش شه‌هیدبوون لای یه‌كێتییه‌كان، مه‌دالیایه‌كی شه‌ره‌فمه‌ندی بووه پێشبڕكێ كراوه بكرێته گه‌ردن له‌و پێش بڕكێیه‌شدا هه‌موو یه‌كێتییه‌كان له هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌شداربوون.
له‌م یاده‌دا وێڕای دانه‌واندنی سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدان، به‌ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ئه‌زانم سڵاوێكی تایبه‌ت بۆ گیانی پاكی مامۆستا یاسین جه‌میل بنێرم، ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان كه یه‌كه‌مجار به‌ناوی ده‌نگی یه‌كێتی و ئه‌مجا ده‌نگی شۆڕشی عیراق كاری كرد، كه‌رتێكی پێشمه‌رگه دروستكرابوو بۆ پارێزگاری كردنی، گه‌رچی هه‌موو كادیر و كارمه‌ندانی تری ئیزگه‌كه چه‌ك و تفاقی پێویستی خۆیان هه‌بوو، ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌وكه‌رته جێگیر نه‌بوو، زیادو كه‌می ئه‌كرد، به‌شێكیشیان له‌وێوه ده‌ستیان پێده‌كرد و دواتر خۆیان بۆ تیپ و مه‌ڵبه‌ند و باره‌گاكانی تر ده‌گواسته‌وه و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیشیان له تیپه‌كان شه‌هید بوون.
یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و كه‌رته مامۆستا یاسین بوو، مامۆستا یاسین كه ئیزگه له به‌رگه‌ڵوو جێگیر بوو هاته كه‌رتی ئیزگه، كوڕێكی رۆح سوكی خۆش دوو، دڵسۆز‌و كارامه، هه‌مێشه ده‌م به‌خه‌نده، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كه‌رته‌كه وانه‌ی كوردی به چه‌ند هاوڕێیه‌كی خۆی ده‌گوته‌وه و فێری خوێنده‌واری ده‌كردن، نازناوی مامۆستایان پێ به‌خشی بوو، به‌ڕاستیش مامۆستا بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ڵوو باره‌گای ئیزگه‌و زیندان و خه‌سته‌خانه‌ی شۆڕش و دیوی چه‌مه‌كه‌ش باره‌گای ره‌حمه‌تی كاك نه‌وشیروان وكاك دكتۆر فواد و چاپخانه‌و یه‌كێتی شۆڕشگێڕان و مه‌شجه‌بی لێ‌بوو، جگه له تۆپخانه، فڕۆكه‌كانی رژێم زوو زوو بۆردومانیان ده‌كرد و له نێوانساڵانی 1983 بۆ 1988 جگه له ساڵی 1984، پانزه جار بوردومان كرا، بۆیه دوو چه‌كی دژی فڕۆكه‌ی لێ جێگیر كرابوو، یه‌كێكیان چوارلوله‌یه‌كی چوارده ملیمتر و نیوبوو، له به‌رزاییه‌كه‌ی پشت خه‌سته‌خانه‌ی شۆڕش جێگیر كرابوو، ئه‌وی كه‌شیان دۆشكایه‌ك بوو له پشت باره‌گای ئیزگه له نزیك ژوری ئامێری په‌خشه‌كه دانرابوو، مامۆستا یاسین ساڵی 1987 ببوه عه‌ده‌د دۆشكاو رۆژانه له لای دۆشكاكه بوو.
نێوه‌ڕۆیه‌كی ناوه‌ڕاستی هاوینی ئه‌و ساڵه، كاتی نان خواردن بوو، له‌پڕێكدا شریخه‌ی فڕۆكه‌و گرمه‌ی ته‌قینه‌وه هه‌ستا، له‌و كاته‌دا مامۆستا یاسین له‌ژێر كه‌پره‌كه‌ی نزیك دوشكه‌كه‌دا خه‌ریكی نان خواردن ده‌بێ، كه گوێی له ده‌نگی فڕۆكه‌كان ده‌بێ هه‌ڵده‌ستێ و راده‌كا تا بگاته لای دۆشكاكه، به‌داخه‌وه له‌نێوان كه‌پر و دۆشكاكه‌دا پارچه‌یه‌ك بۆمب به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێ وهه‌ر له‌وێدا گیان ده‌سپێرێ و شه‌هید ده‌بێت.
هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی مامۆستا یاسین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و گه‌له‌كه‌مان.