پێشڕەو مەلا وەیسی

ئەو رۆژەی مام جەلال بوو بەسەرۆك كۆمار

  2022-04-06 11:14      136 جار بینراوە        کۆمێنت

2005-4-6، ئەو رۆژەبوو كە سەرۆك و رابەری رزگاریخوازی گەلەكەمان سەرۆك (مام جەلال) بووە سەرۆك كۆمار.
رەنگە ئەو مێژووە بەلای هەندێكەوە تەنیا ژمارەبێت وەك هەر رۆژێكی تری ژیانی، بەڵام بۆمن و هاو بیرەكانم رۆژێكە كە بەدرێژایی مێژووی نەتەوەی كوردو بەتایبەت باشوری كوردستان و هەر سێ پارچەكەی تریش، مێژویەكە كە دەبێت هەموان شانازی پێوەبكەین، ئەو رۆژە دیاردە خولقا، مێژوو سەراو ژێر بوویەوە، ئەو كورسییەی حكومی لەناو بردنی گەلی كوردی لێوە دەرچوو كوردێك، شۆڕشگێڕێك، نیشتمان پەروەرێك، شۆڕەسوارێكی گۆڕەپانی سیاسی و چەكداری، بووە حاكم و فەرمان رەوای نەك كورد هەموو پێكهاتەكانی عیراق، ئەویش سەرۆك (مام جەلال)ی پێشمەرگە بوو.
ئیدی لەوڕۆژە بەدواوە ئەو كورسییە بووە سەنگەری بەرگریكردن لەماف و ئازادی و فكرو فەلسەفەی كوردایەتی، گۆڕا بۆ پاراستی نەتەوەی كورد، بووە كورسی هەموو پێكهاتەكانی عیراق، بێگومان كورسییەكە عاسای سیحری پێنەبوو تا بتوانێ ئەو هەموو دەستكەوتانە بۆ كورد بەدەست بخات ئەوە زاتی سەرۆك (مام جەلال) و گەورەیی بیركردنەوەی و سیاسەتی راستوو دورمەودای سەرۆكە كەی ئێمەبوو شۆڕشی شاخی بردە بەغداو عەرشی بێگانەی كردە شوێنگەی پاراستنی گەلەكەی.
سەرۆك (مام جەلال) ئەو رۆژەی بووە سەرۆك كۆماری عیراق رۆژێكی نوێ و مێژووییەكی نوێ و سیاسەتێكی نوێ، لە فەزای عیراقی عروبە و فرەمەزهەب خولقا و لەدایك بوو بەرامبەر ئەو گەلەی كە لەو بەغدایەی بڕیاری قەتڵ و عامی كوردی لێوە دەرچوو گۆڕا بەڵام چی گۆڕانێك، ئەو گۆڕانەی كە بەشێك بەلایانەوە لە خەو دەچوو، بەڵێ ئەوە سەرۆكەكەی ئێمەبوو، تاوای لێهات لەلایەن باڵاترین مەرجەعیەتی فەرمان رەواكانی عیراقەوە نازناوی (صمام أمان العراق)و سەرجەم پێكهاتە نەتەوەی و مەزهەبەكانی بەباڵادا كرا.
بۆیە دەڵێم هەقە سیاسەت و فكری سەرۆك (مام جەلال)بكرێتە بنەمای كاری سیاسییەفەرمان رەواكانی ئێستای هەرێم و وەك ئەو بەرژەوەندییەكانی گەل بخەنە پێش بەرژەوەندی حیزبەوە.
دەبوو ئەو رۆژە بەفەرمانێكی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتەكەی بكرایەتە پشوی رەسمی ،چونكە بەهەق ئەوەدەست كەوت بوو نەك پشوو لە پێناو كۆمەڵێك شتی لاوەكی بۆیە بەیانی ئەگەر توشی لێپێچینەوەش بم من لای خۆمەوە دەیكەمە پشوو بۆ دەوام ناچم و دەیكەمە جەژنی نەتەوەی و جلی كوردی دەپۆشم رابەرم.
من دەڵێم سەرۆك و پێشمەرگەو رابەری رزگاری خوازی گەلەكەمان سەرۆك (مام جەلال) بمانبورە خوێندكارێكی راستگۆ نەبووین، لە بەرامبەر تۆیەكدا كە هەموو ژیانی خۆت كردە قوربانی بۆ گەلەكەت تۆی شۆڕشگێڕو سیاسەت خولقێنەر مێژوویەكی سەربەرزانەو پڕ بایەخدانت بۆ خەڵكی كوردستان و عێراق و جیهان بەرجەستەكردو تۆ بۆ هەمیشە لەبیرو هزرماندا هەر سەرۆك و سەركردەو پارێزەری پێكەوەژیان دەمێنیتەوە .
تۆ هەرگیز دووبارە نابتەوە.

 

وتاری زیاتر





یەكێتی حزبی خەڵـكە‬ پێشڕەو مەلا وەیسی
2021-12-13 21:45      142 جار بینراوە





نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو