حەسەن بێگەڵاسی

بافڵ تاڵەبانی كارەكتەری سەركەوتنەكان

  2022-03-29 12:45      89 جار بینراوە        کۆمێنت

جوهدو توانستەكانی بافڵ تاڵەبانی و پەیوەندیە سیاسی و دیپلۆماسی و هەنگاوەكانی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان و پێكهاتەكانی عیراق و بڕیارە ستراتیژو ئەرێنی و كردارە نەگۆڕەكانی بووەتە جێگای ئومێدی كادرو جەماوەرو لایەنگرانی یەكێتی.
هەنگاوە دیپلۆماسیەكانی بافڵ تاڵەبانی و سیاسەتی حەكیمانەی یەكێتی هاوكێشەكانی گۆڕیوە، بەو دیدەی یەكێتی ئەولەویەتی ستراتیژی و ئەجێنداو فاكتەری بنبڕكردنی گەندەڵی و ناعەدالەتییە لەكۆمەڵگەدا، هەمدیسان دەست بردن بۆ گۆڕانكاری ریشەیی و رادیكاڵ لەسەرجەم سێكتەرەكان، چ لەڕووی سیاسی و ئابووری چ لەڕەهەندی هونەری و كۆمەڵایەتی و ئەكادیمی.
لەو سۆنگەیەوە یەكێتی رۆڵێكی كاریگەرو ئەكتیڤ دەبینێت و دەگێڕێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پرسە هەنوكەییەكان كە بوونەتە قەیدو لەمپەر لەبەردەم كۆمەڵگەدا ، بەدیدێكی تر یەكێتی بەشێك نیە لەكێشەو ئاڵۆزییەكانی ناوماڵی شیعەو سونەو لەت لەت كردنیان.
 بەڵكو یەكێتی رۆڵی ئەرێنی و دافعی راستەقینەی چارەسەركردنی كێشەكان و یەك دەنگی و یەك ریزی و یەك هەڵوێستیە لەنێوان لایەنەكان و پێكهاتەكان بۆ عیراقێكی ئازادو دادپەروەرو و سەقامگیرو دیموكراسی.
ئەمەش لەئەنجامی فەلسەفەو رێبازی مام و حەكیمی یەكێتییە لەسیاسەت و بەرنامەو ستراتیژیدا رەنگی داوەتەوە كە ئێستا خوێندكارەكانی مام بەشانازییەوە لەسۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی لەئەرزی واقیعدا بەكردار سەلماندویانە یەكێتی حزبی شەهیدان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە.
لەو كڵاو رۆژنەوە رۆڵی بافڵ تاڵەبانی وەكو كارەكتەرێكی نوێخوازو سیاسیەكی حكیم دیالۆگ و سەركەوتنەكانی لەگەڵ لایەنەسیاسیەكانی عیراق رۆژ بەڕۆژ لەناو شەقام و یەكێتیدا پڕشنگدارتر دەبن، هەنگاوەكانی یەكێتی بەردەوامن هەمدیسان جوڵەكانی بافڵ تاڵەبانیش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گرفتەكان بەردەوام دەبێت، ئەمەش بۆ یەكێتی تۆمار كردنی مێژووبەكی لێوان لێو لەسەروەرییە.
لەو سۆنگەیەوە یەكێتی وێنایەكی جوان و تەندروستی تۆماركرد، بەجێبەجێ كردنی بەڵێنەكان بەهاوكاری كەرتی تەندروستی كەرتی پەروەردەو زانكۆو پەیمانگاكان، ئەمەش گەورەترین شانازییە بۆ حزبێكی مۆدێرن و پێشكەوتووی وەكو یەكێتی.
جوڵەكانی بافڵ تاڵەبانی و هاوكاری و پشتیوانیەكانی یەكێتی بەردەوامن، چونكە یەكێتی خەمی تاك و خەمی كۆمەڵگە بەخەمی خۆی دەزانێت و چارەسەركردنیشیان بەئەركی سەرشانی، هەمدیسان ئەرك و بەرنامەی ئەو حزبە سۆسیال دیموكراتە ئەوەیە كە شانازیی پێوەدەكات، خزمەتكردنە بەتاك و هاونیشتیمانیەكانی.

 

وتاری زیاتر

شوناس و دیداری یەکێتی‬ حەسەن بێگەڵاسی
2022-03-20 09:02      95 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو