رێبین عومەر

کلیلەکە لای بافڵ تاڵەبانییە بۆی مەگەڕێن ..

  2022-03-28 00:05      103 جار بینراوە        کۆمێنت

هەتا نەگەڕێنەوە بۆ لای خاوەن کلیلەکە؛ ئەوا هەربەکفنی سپیەوە لەبەردەم دەرگا داخراوەکەی پرۆسەی سیاسی دەمێننەوەو ریسەکەش وەک کۆتا جار دەبێتەوە بەخووری.
ژیری سیاسی ئەوەیە کە پەنا بۆ دەباشان ببرێت؛ وەک رێگەچارەو کلیلی کردنەوەی ئەم دەرگا داخراوەی پرۆسەی سیاسی کە ئێستا دۆخی چەقبەستی دروستکردووە.
 رێگەچارەکە لەوێییە نەک لەپایتەختی وڵاتان..؟
کورد لەعێراق-دا بەهۆی سیاسەتی هەڵەی پارتییەوە زیانی زۆری بەرکەوت و بەیەک باڵی خۆی هێشتۆتەوەو دۆزەکەی خۆی بێ نرخ کرد.
لە بەغداد بەڕوونیی (بافڵ تاڵەبانی) وتی: کە یەکێتی هیچ بڕیارێک لەدەرەوەی ئیرادەو بەرژەوەندی گەل نادات و هیچ ئیرادەیەکی سەپێنراویش قبوڵ ناکات.
ئەم پەیامە روونەو راشکاوە.. کە هیچ تاقم و هێزێک لەدەرەوەی خواستی گەل ناتوانن پرۆسەی سیاسی پێکبهێنن و هێزە خاوەن هەژموونەکان بکەنە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و خۆیان جڵەوداری بگرنەدەست چونکە ئەم عێراقە لەسەر پایەکانی هاوبەشی بڕیاردان لەدوای ٢٠٠٣ دروستبووە.
پرۆسەی سیاسی لە عێراق دا بەهۆی نەهجی پۆپۆلیستی و تێکدانی دیموکراسی تەوافقی رۆژ دوای رۆژ بەرەو تەنگەژەی زیاتر دەچێت هەرلەبەر ئەوەش ناتوانرێت تەنگەژەکان تێپەڕکات.
دۆخێکی مەترسیدار رووبەڕووی پرۆسەی سیاسی لەعێراق بۆتەوە. پارتی و سەدرو حەلبووسی؛ ناتوانن بێ هاوبەشی وێنای پرۆسەی سیاسی بنەخشێنن. لە بەغداد هەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی بۆ یەک گرتووی ناوماڵی کوردە  شایستەی بەرزنرخاندنەو هەوڵی نیشتمانی راستەقینەن.. تا کوردو دۆزەرەواکەی نەبنە قوربانی بگرەوبەردەی هێزەناکۆکەکان؛ کە گرێدراوی ئەجێندای دەرەکین.

 

وتاری زیاتر

وەفادارییەك بۆ هێرۆ خان‬ رێبین عومەر
2022-06-14 15:25      90 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو