سالار مەحمود

تەعریب لە کەرکوک و خانەقین بەڕەسمی و بەلێشاو دەستی پێکردووە

  2022-03-12 13:43      114 جار بینراوە        کۆمێنت

سالار مەحمود

بە لیست و بە جەڵەب خێزان و تاکەکەسی تەعریب، نفوس و دەنگدانیان لە بەغداو شارەکانی جنوبەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەرکوک و خانەقین.

ئەم پڕۆسەیە جاران بە شاراوەیی و تاکە تاکە، خەڵکی دەگوازرانەوە بۆ ناوچە کوردستانییەکان. ئێستا بەپێی ئەو دیکۆمێنتانەی بڵاوی دەکەمەوە دەردەکەوێت بەئاشکرا بەلیست و بەنووسراوی فەرمی پڕۆسەکە بەردەوامە،تەعریب بەمیکانیزمێکی نوێ بەردەوامە. ئەم پڕۆسە کاریگەری زیاتری ھەیە لەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم.

لە کاتێکدا بەپێی مادەی ١٤٠ و بڕیاری لیژنەی ناوچە کێشە لەسەرەکانی عیراق. گواستنەوەی فۆرم و نفوسی دانیشتوان بۆ ئەو ناوچانەی کە دەبێتە ھۆی گۆڕینی دیمۆگرافیا و سروشتی شار و دەڤەرەکان قەدەغەیە.

بەر لە ماوەیەک نموونەی تەعریبی گوندەکانی گەرمەسێرم خستە روو. کەبەم جۆرە بوو:
‏‎

لە ماوەی ٤ ساڵدا ٤٢۳٠ خێزان خانەقینیان جێھێشتووە

“کارەساتی گەورە روو لە ناوچەدابڕاوەکانی کوردستان دەکات”

بەهۆی نەبوونی پڕۆژەی نیشتمانی و سەرقاڵی حزبەکان بەململانێی لاوەکییەوە، پرسی ناوچەدابڕاوەکان بەخاک و خەڵکەوە بەتەواوی فەرامۆش کراوە.

بێ هیوایی هاونیشتمانیان، لە پارێزگاریکردن لێیان ناوچەکانیان بۆ عەرەبی غەیرە بەجێدێڵن.

تەنیا لە سنووری قەزای خانەقین بە ناحیەکانی جەلەولا و سەعدیە و جەبارە و قەرەتەپە و گوندەکانەوە ٤۲۳٠ خێزانی کورد بەرەو هەرێم باریان کردووە. ئەمەش مەترسیدارترین ئاماژەیە و لێرەوە پێویستە هەڵوەستەی جدی لەسەر بکرێت.

تەنیا لە سنووری مەرکەزی قەزای خانەقی ۳٦ ئاوایی کورد چۆڵ کراون.

ناوی بەشێک لەو گوندانەی چۆڵكراون (کانی ماسی، دەکەی سەرچەم، ئاوایی عەلی بەگ، تەپە چەرمی، کەلای حسێن، ئاوایی مەردان، زەلاو، حسێن مەمە، ئەحمەد هیلال، نەی کەنە و پویکەی گوندی دەلۆکان، ئاوایی مەلا تەیب، گوندی قەڕامین سی ماڵ بووە ئێستا سێ ماڵی تیا ماوە، هەردوو گوندی باوەپڵاوی ماڵی کەمی تیاماوە). بەشێک لە گوندە چۆڵکراوەکانی نێوان خانەقی و جەلەولا و گوندەکانی دەوروبەری قزڕەبات جەیش یا حەشدی شەعبی لێ نیشتەجێ کراون.

پێشنیاری کۆنگرەیەکی نیشتمانی دەکەم سەبارەت بە پرسی ناوچەدابڕاوەکان.

بەپێی ئەم دیکۆمێنتانە کە سەدان دێکۆمێنت و نووسراوی تر ھەن و بەردەست نەکەوتوون روون دەبێتەوە بە بەرنامە پرۆسەی تەعریب بەردەوامە و مادەی ١٤٠ بەتەواوی خەوێنراوەو ھەموو لایەکێش لەم مەترسییە بێدەنگە!

وتاری زیاتر

ئامادەیی و نا ئامادەیی کورد ‬ سالار مەحمود
2019-02-08 09:58      218 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو