دهامی شەهید سمكۆ

دیداری یەکێتی، پشکۆیەک بۆ گەشانەوە!

  2022-03-12 13:41      137 جار بینراوە        کۆمێنت

گەشانەوە!
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک هێزێکی سیاسی داهێنەر و پێشەنگ، پێشڕەو لە ناو بزووتنەوە سیاسیەکانی کوردستان و ناوچەکەدا، بە داهێنان و جوڵە سیاسییەکانی هەردەم خۆی جیاکردۆتەوە، زووتر پەی بە رووداوەکان بردووە، هەمیشە داهێنانی لە شێوازی خەباتدا کردووە، هەژێنەری گۆمی چەقبەستووی سیاسی بووە لە کوردستان، بە جۆرێک کە یەکانگیر بێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم و هاوتەریب بێت لەگەڵ شیکردنەوە نوێیەکان بۆ چەمکە تازەکانی دونیای مۆدێرنیتە، ئەوەتا سەرکردایەتیەکەی لە قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆز و پڕ رووداودا، لە ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانیدا، تیمێکی خاوەن روانینی نوێیان راسپاردووە، کە لە ئایاری ئەمساڵدا دیداری یەکێتی رێکبخات، ئەوانیش بە شێوازە نوێیەکانی جیهانی هەزارەی سێیەم و چەمکە ئەکادیمیە نوێیەکان، فۆڕومەکە رێکدەخەن کە بەندە وەک پشکۆیەک بۆ گەشانەوەی زیاتری یەکێتی دەیبینم و دەهێنێت ئومێدی لەسەر هەڵچنین و بۆ ئەرکەکانی لەسەرپێ بین.
داڕشتنەوە!

یەکێتی توانیویەتی بە رەخساندنی زەمینەسازیی فیکری و ئایدۆلۆجی و نیشتمانی، هەموو خاوەن بیرە جیاکانی کۆمەڵی کوردەواری و کوردستانیان لە ناوخۆی خۆیدا کۆبکاتەوە، بە شێوەیەک هەموویان هەستیان کردووە ئەوە ئەوانن خاوەنی یەکێتین، ئەوەتا بۆ ئەمە مامی گەورە بە چەمکی (هەمووتان بە برا و خوشک و کەسی خۆم دەزانم، خۆشم هی هەمووتانم)، ئەمە دەقا و دەق بەسەر پەیکەر و بیری یەکێتیش رەنگیداوەتەوە و ئەم دەستەواژەیەی لە ژیانی حیزبیدا فۆڕموڵە کردووە، ئێستا پوختەی قسان ئەوەیە، یەکێتی دەیەوێت بەم دیدارە لە چوارچێوەی ئەرکە مێژووییەکانی، داڕشتنەوەی بەردەوام بۆ روانینی بۆ پرسەکانی کاری سیاسی و جڤاکی، کە ببێتە هۆکاری داڕشتنەوەی خیتابی روونی یەکێتی بۆ کۆمەڵی کوردەواری لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، ئەم دیدارە دەخوازێت رێک بە تاکی کوردستانیان بڵێت دەبێت تۆ پشتیوانی یەکێتی بیت و ئەوەش پڕۆگرام و دونیا بینینمە، وەرە پایەکانی ئایندەت بچەقێنە و بەردی بناغەی هیوا سەوز و سوورەکانت پایەماڵ بکە، بەڵێ یەکێتی دەبێت توێکاڵی وشکهەڵاتووی وەک کاژێکی دۆگما فڕێدا و بە رەونەقی زیاتر بگەشێتەوە و تێهەڵچێتەوە.

هەستانەوە!
لە کۆنگرەی چوارەمینی خۆیدا، یەکێتی مشت و ماڵی خۆی رێکخستەوە و وەک قۆناغێک خۆی نوێکردەوە، بۆ ئەرکەکانی هەستانەوەی کردە ئامانج، نەوەی نوێ جومگە بنەڕەتییەکانی گرتەدەست، ئەوەتا دەرئەنجامی ئەمە ئیرادەی یەکێتی لە ململانێەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی روون روون دیارە، دەنگی زوڵاڵی یەکێتیانە لە داڕشتنەوەی سیاسەتی کوردستانی و عیراقیدا دیار و بەرچاوە، بەڵام یەکێتی وەک کانی روون و رەوان بۆ ئەوەی تووشی تەڵخی و نا روونی نەبێت، دەبێ سەرڕێژی بیری رەوان بکرێت و چەم و لقی کانی جیا جیا بڕژێنێتە ناو رووباری خەباتی خۆیەوە، هەر بۆیە دوای کۆنگرە و بە هەڵوەستە لەسەرکردن بۆ لێکەوتەکان و دیسانەوە خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمەکەدا، ئەوەتا بەم دیدارە کار بۆ زیندووکردنەوە و هەستانەوەی خۆی دەکات، لە رێگەی داڕشتنی تیۆری روون و میتۆدی بارگاویکراو بە کێشەکان و دۆزینەوەی دەرچەکانی چارەسەرکردن.

وتاری زیاتر



یەکێتی لەڕۆژی شەھیدانیدا!‬ دهامی شەهید سمكۆ
2018-11-22 10:51      300 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو