بڵێسە جەبار فەرمان

لەراپەڕینەوە بۆ حوكمڕانیەكی شوناس كوژ

  2022-03-11 19:06      153 جار بینراوە        کۆمێنت

پێش چەند ساڵێك لەم رۆژەدا خانەقین راپەڕی.
بەو پەڕی ھیواوە خەڵك ڕژانە سەر شەقام و كوچەو كۆڵانەكان و بەدەنگێكی زوڵال و بەزاراوەی شیرینی خانەقینی ھاواری ئازادیان كردو بەعسیان ڕاونا.
خانەقین ئەو شارەی یەكێتی نیشتیمانی كردبویە سیمبوڵ و بوكی كوردستان. دروشمی "یا كەركوك و خانەقین یا تاماوین ئەجەنگین"ی بەرزكردبۆوە ئێستا لەكوێی ستراتیجیەت و پلان و دیدی یەكێتی دایە؟
دوای دەیان ساڵ دەنگی ناڕەزایی لەتێكڕای كوردستان بەرزبۆتەوەو زۆرێك لەخۆیان دەپرسن راپەڕین بۆ.
بەگشتی ھەست دەكرێت ھەندێك لەسیاسی و بەناو سیاسیەكان لەھەوڵی توڕەكردن و زیاتر پەستكردنی میلەت دان. 
بەقسەو لێدوانی بێ ئەرزش و بێ مستەوا. بەمەبەست لەھەوڵی ناشرین كردنی مێژووی خەبات و تێكۆشانن.
ھەندێك كە ھەرگیز لەناو پلان و پرۆژەی راپەڕین نەبوون و لەدورەوە بۆیان ھەبوە سەیر بكەن دەیانەوێ بچوك ئەو وەرچەرخانە ببینرێت چونكە خۆیانی تیا نەبون.
 لێدوانی وتەپێژی حكومەت و ھەندێك بەپرسی تر كە ھیچ ئاگایەكیان لە گوزەران و دۆخی خەڵك نیە. وەك ئەوەی لەھەسارەیەكی تردا بژین و دێن و دڵنەوایی دەدەن لەھەبوونی كاڵەك.
نمونەیەكی ترە لەتوڕەكردنی خەڵكی.
مەخابن ئێستاو دوای سێ دەیە لەھەلومەرجێك دا یادی راپەرینی خانەقین دەكەینەوە كە ئەو شارە لەوپەڕی بێ نازی دایە، لەدوای ھەڵوەشادنەوەی سێ كوچكەی تەعریب و تەرحیل و تەھجیر ئێستا زوڵم بۆ فۆرمی تر لێی دەكرێت.

ئەو شارە خاوەنی پیاوانی وەك شەھید محەمەد یاوەرو شەھیدانی ھەڵۆی سورو ملازم جوامێرو شەھید حسێن مەنصور و شەھید بێباك و شەھید مامۆستا عەدنان و شەھید فایەق شەھید سەباح كوێخا عەزیزو شەھید غاندی، خاوەنی كەڵەپیاوی ھەموو كوردستان جەبار فەرمان بوو بەڵام ئێستا بێ خەمخۆرو بێ پەرۆش وە نەتوانرا بھێنرێتەوە باوەشی ھەرێم تا شارەكە پر بووە لەحشدی شەعبی و مەزھەبگەرایی زۆر پەرە بسێنێ. خوێندنی كوردی لەنزمترین ئاستدایە. 
خەڵك خانەقین فرە ھەست بەغەریبی دەكەن. زوڵمی زۆریان لێ كرا لەھەموو لایەكەوە بەناوی شارچێتی و كوردایەتشەوە ھەر زوڵمیان لێ كرا. 
ئەوانەی تا تەوقە سەریان گەندەڵیان كردو ئەوانەی چاوپۆشیان لەگەندەڵی كرد وەك یەك شەرمەزاری ئەو شارەن.
لەئاستی حكومەتی ھەرێم ھیچ ستراتیجیەتێك و پلانێك بۆ ناوچە جێناكۆكەكان بەدی ناكرێت. حكومەتی بەغداش ناوچەكەی تەسلیمی حەشدی شەعبی و شۆڤێنیەكانی تە كردوە.
داواكارم مادەی ١٤٠ ھەڵبوەشتەوە
پێویستە داوا بكەین مادەی ١٤٠ جێبەجێ نەكرێت چونكە ھەموو شارەكانی جێناكۆك دەدۆڕێنین.
راپەڕین بۆ كرا؟
ئەم پرسیارە زۆر دەكرێت و وەڵامەكەشی بۆ ئازادی،
بۆ نان،
بۆ رزگاربوون لەستەمی بێگانەو دیكتاتۆریەت راپەڕین كرا.
بەڵام ئایا راپەڕین ئامانجی خۆی پێكا...؟
بێگومان بەشێك لەئامانجەكان بەدیھاتن و بەشەكانی تری گۆڕدرا بۆ دژایەتی كردنی ئامانجەكانی راپەڕین.
بۆیە ھەموو ساڵێك و لەم رۆژەدا بەتایبەتی حەقە و پرسیارێكی بەجێیە بپرسین
ڕاپەرین بۆ.....؟
كۆڕو كۆبونەوەو دیراسەی ئەوێت. تەنیا یادو بەیاننامەی پیاھەڵدان و دژایەتیكردن نا.
كوردو كوردستان بۆ ھەموو مێژووی خۆی پێویستی بەدروستكردنی پرسیارە بە موراجەعەو دیراسەكردنە.
ئەمڕۆ پێویستە بڵێت راپەڕین بۆ؟
توڕەیی خەڵك و توڕەكردنی خەڵك بەلێدوانی نامەسئولانەو بەگەندەڵی ئاشكراو بەدەست تێكەڵكردن لەگەڵ شۆڤێنیەكان و داگیركەرانی كوردستان 
پرسیارو گومان پێویستە.
لەیادی راپەڕینی خانەقین و گشت شارەكانی كوردستان نابێ بیرمان بچێت
راپەڕین وەرچەرخانێكی گرنگ بوو، بەڵام كۆمەڵێ لەناو حزب و حكومەت بە ناشرینیان و ناشایستەییان ھەم ئێستایان شێوان و ھەم شوناس و  راپەڕین مێژووی خوێناویشمانیان لەبەرچاوی گەلەكەمان تاریك كرد.

وتاری زیاتر








راپەرین بۆ كرا‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2022-03-05 13:45      157 جار بینراوە



دادگای ئیتحادی بڕیاریدا‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2022-02-06 20:16      186 جار بینراوە





کارەبا بەرانبەر بە ئاو‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2021-11-22 21:23      158 جار بینراوە















نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو