ساڵح عوسمان

دیداری یەكێتیی..دەرفەتێك بۆ ستراتیژێكی نوێ

  2022-03-07 10:17      84 جار بینراوە        کۆمێنت

دیداری یەكێتی بەئامانجی دانانی ستراتیژ و بەرنامەیەكی نوێ بۆ كاری حزبی و حكومی لە چەند مانگی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت، كە دەكرێت وەك دەرفەتێكی دیكە بۆ نوێ بوونەوە و ڕێكخستنەوە لە هەموو بوارەكاندا سەیری بكەین، هەروەها بەسود وەرگرتن لە هەلومەرجەكان دەكرێت دیدارەكە  گۆڕانكاری جەوهەری  بهێنێتە كایەوە، كە سودی گشتی تێدا بێت.
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، وەك حزبێكی نوێخواز باوەڕی تەواوی بە نوێ بوونەوە هەیە، بۆ ئەم ئامانجەش هەمیشە تازەگەری لە جومگە سەرەكیەكانیدا پەیڕەو كردووە، بۆ ئەم جارەش بە سود وەرگرتن لە گۆڕانكاری و هەلومەرجەكان و تێروانینی بۆ كاری ئێستا و داهاتوو بڕیاری داوە (دیداری یەكێتی) ڕێكبخات كە جیاواز لە كۆنگرە و پلنیۆمەكان بەڕێوەدەچێت ،چونكە ئەركی سەرەكی چاوخشاندنەوە دەبێت بەكاری ڕابردوو، هەروەها پلانێكی بەرفراوان لە سێكتەر جیاوازەكان ئامادە دەكات كە دەبێتە مایەی نوێ بوونەوەیەكی دیكە بۆ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ئەمە جگە لەوەی دنیا بینینی سەركردەو كادیرانی یەكێتیی بۆ  كاری داهاتوو و گونجانی لەگەڵ گۆڕانكارییە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیەكان لەخۆ دەگرێت.
لەدیداری یەكێتیدا، هەموو دەرفەتەكان لەبەرچاو دەگیرێت، دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عیراق و چۆنیەتی مامەڵە كردن لەگەڵ گۆڕانكارییەكان بەتەواوی شرۆڤە دەكرێت، دۆخی جەماوەری و رێكخستن و كاركردنمان لە حكومەت گرنگیەكی زۆری پێدەدرێت، واتە لەم دیدارەدا یەكێتی خۆی بۆ كاری داهاتوو لە هەموو بوارەكاندا ئامادە دەكات و پلان و ستراتیژی خۆی دادەڕێژێت، بۆیە ئومێدێكی زۆرمان بەو دیدارە هەیە، هیواخوازین لە ئاست ویستی جەماوەرو هاوڵاتیانی كوردستاندا بێت و هەر ئەوەشی لێچاوەڕوان دەكرێت.
تا دیداری یەكێتی هەر شاد و سەركەوتوو بن...

 

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو