ئەم پرسیارە زۆر دەكرێت و وەڵامەكەشی بۆ ئازادی، بۆ نان، بۆ رزگاربوون لەستەمی بێگانەو دیكتاتۆردیەت راپەڕین كرا. بەڵام ئایا راپەڕین ئامانجی خۆی پێكا...؟
بێگومان بەشێك لەئامانجەكان بەدیھاتن و بەشەكانی تری گۆڕدرا بۆ دژایەتیكردنی ئامانجەكانی راپەڕین، راپەرین لەتۆڵەی خاپوركردنی گوندەكان بوو، ئەنفالكراوان بوو، ھەڵەبچەو كیمیاباران بوو، بەڵام تۆڵە لەئەنفالچییە داواكراوەكان نەكرایەوە، راپەرین بۆ بەدیھێنانی ژیانێكی باشتر بوو، سەقامگیریی بوو،
یەكسانیی بوو، دادپەروەریی بوو، بەڵام ھیچكام لەم ئامانجانە نەھاتنەدی. كەواتە راپەڕین كراو، نەیاری ئامانجەكانی راپەڕین زۆر بوون. بۆیە ھەموو ساڵێك و لەم رۆژەدا بەتایبەتی حەقەو پرسیارێكی بەجێیە بپرسین
ڕاپەرین بۆ.....؟
كۆڕو كۆبوونەوەو دیراسەی دەوێت. تەنیا یادو بەیاننامەی پیاھەڵدان و دژایەتیكردن نا.
كوردو كوردستان بۆ ھەموو مێژووی خۆی پێویستی بەدروستكردنی پرسیارە بەموراجەعەو دیراسەكردنە.
ئەمڕۆ پێویستە بڵێت راپەڕین بۆ؟