جەمال ئارێز

راپەڕین، هەڵڕشتنی رقێکی کپکراوو داڕشتنی بەرنامەیەکی هەنووکەیی

  2022-03-04 15:12      116 جار بینراوە        کۆمێنت

هەلومەرجی 30 ساڵی ژێر ستەم و چەوسانەوە و زیاتر لە 23 ساڵیش لە سیاسەتی رەگەزپەرستانە و کۆچپێکردن و بەبەعسیکردن زادەی راپەڕینی خەڵکی کوردستان بوو، وەک چۆن هەمان سیاسەتی سەپاندنی ئایدیۆلۆژیایەکی رەگەزپەرستانەی خوێناوی لەدژی هەموو دەنگێکی ناڕازیی زادەی راپەڕینی شارەکانی باشوور و بەشێک لە شارەکانی ناوەڕاستی عیراق بوو.

راپەڕین ئەگەرچی لە دەستپێکردنییەوە تا کۆتایی و سەرکوتکردنەکەی وەک پراکتیک و رووداوێکی مێژووی عیراقی نوێ تەنها مانگێکی خایاند، بەڵام گیانی راپەڕین بەردەوام هەبوو چ لە پێش ئەو مێژووەوە و چ لە دوای ئەو مێژووەش تا ئەو شوێنەی کە رژێمی بەعس رووخێنرا و پەتکردنی بەشێکی زۆر لە سەرانی ئەو رژێمەی لێکەوتەوە.

مێژووی عیراق و خەباتی عیراقییەکان بۆ دیموکراسی و ئازادیی بە درێژایی سەردەمەکان و حکومەتە جیاجیاکان لە سەردەمی پاشایەتییەوە بۆ سەردەمی کۆماریی، بەردەوام بووە و ئەگەرچی لە هەندێک قۆناغدا بە شێوەی کودەتای سەربازیی حکومەتەکان گۆڕانکارییان بەسەر سیاسەتیاندا هاتووە لە مامەڵە لەگەڵ هێز و رەوتە دیموکرات و پێشکەوتنخوازەکاندا، بەڵام لەدوای کودەتای 17ی تەمموزی 1968-ەوە نە دەرفەتێک مایەوە بۆ دیالۆگ و خەباتی سیاسی و مەدەنی لە سەرتاسەری عیراقدا و نە دەرفەتێکیش بۆ سەرکەوتنی هیچ کودەتایەکی سەربازیی هێڵرایەوە، ئەوەش بەهۆی دەستگرتنی تاکە حزبێکی سیاسیی رەگەزپەرست و خۆپەرست بەسەر کۆی جومگەکان و دەسەڵاتەکانی سیاسی و سەربازیی و ئابووریی و دادوەریی و یاساداناندا و لەرێگەی ئەنجومەنێکەوە بەناوی (مەجلیسی قیادەی سەورە) کە رۆڵی پەرلەمانی دەبینی و هەموو بڕیارەکانی هێزی یاسایان هەبوو بۆ دامودەزگا رەسمییەکان.

حزبی بەعس نەک هەر لەگەڵ کورد و نەتەوە و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی عیراقدا ستەمکاربوو، بەڵکو بەدەستی ئاسنین لەگەڵ خودی ئەو کەسانەشدا دەجووڵایەوە کە لەگەڵ خۆیاندا بوو و بیروبۆچوونێکی جیاوازی هەبووایە، یان لە ئەڵقەی یەکەمی کەسە نزیکەکانی سەدامی دیکتاتۆر نەبووایە.

راپەڕین کۆژانی هەموو خێزانێکی کوردستانی و عیراقی بوو کە ماوەی 23 ساڵ زیاتر لەژێر سایەی ستەمکارترین رژێمدا ژیانیان بەڕێدەکرد و کەم ماڵ و خانەوادە لەسەرتاسەری عیراقدا مایەوە کە کەسێک یان زیاتری نەبێتە قوربانیی دەستی سیاسەتەکانی ئەو رژێمە. لەماوەی تەمەنی حوکمڕانیی ئەو رژێمەدا چەندین هەوڵ درا تا لەڕێی خەباتی مەدەنی و میدیاوە کەمێک لە مەینەتییەکانیان کەم بکەنەوە و چارەسەریان بۆ بکرێت، بەڵام بەتایبەتی لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو بەدواوە هەر رەفتار و گوفتارێک بۆنی ناڕەزایی لێ بهاتبایە، ئەوا دەبووە باعیسی ژیانی خاوەنەکەی، هەربۆیە لەو قۆناغە رەشەی مێژووی عیراقدا، جگە لە شۆڕش و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی لە چیاکانی کوردستان کە ببووە پەناگەیەک بۆ تێکۆشەرانی سەرتاسەری عیراقیش، کەمترین جموجۆڵی سیاسی لە عیراقدا دەبووە باعیسی سەری خاوەنەکەی و خەڵکی ئەو ناوچەیەش کە تێیدا نیشتەجێیە، بۆیە پەنگخواردنەوەی ئەو هەموو رقی تۆڵەیە لە گەڵ رقی ئەو دۆخە سیاسی و سەربازیی و ئابوورییەی لە داگیرکردنی کوێت کەوتەوە و راپەڕینی لی بەرهەم هات.

ئەگەرچی دەشێت لە باشووری عیراقدا راپەڕین بەشێوەیەکی بێ بەرنامە و ئامادەکاریی دەستی پێکردبێت و تەنها تەقینەوەی رقی تۆڵە بووبێت لە چرکەساتێکی هەڵچووندا، بەڵام راپەڕینی کوردستان لە ئەنجامی خوێندنەوەی وردی دۆخی عیراق لە سایەی هاوکێشە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەکانی دوای داگیرکردنی کوێت لەلایەن سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بەرنامەیڕێژیی بۆکرا و لە رووی پراکتیکیشەوە دابەشکرانی ناوچەکان و دابەشکردن و دیاریکردنی ئامانجەکان بەسەر هێزی ئاشکرا و نهێنیی پێشمەرگە و ئامادەکردنی خەڵکی شارو شارۆچکەکان بووە مایەی هەرچی زووتر بەدیهێنانی بەرنامەکە لە رووی پراکتیکییەوە بە کەمترین قوربانی بەراورد بە هاوسەنگی و قەبارەی هێز لە رووی مرۆیی و جۆری چەکەوە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بۆیە راپەڕین هەم هەڵڕشتنەوەی رقێکی کپکراو بوو، هەم داڕشتنی بەرنامەیەکی هەنووکەیی بوو لە دۆخێکی ئیستیسنائیی مێژووی عێراقدا.

وتاری زیاتر







بە سیاسیکردنی هەموو کایەکان‬ جەمال ئارێز
2021-11-05 10:13      156 جار بینراوە

با یەكێك وەڵام بداتەوە‬ جەمال ئارێز
2021-10-23 18:41      114 جار بینراوە



بانگەشەو یاریكردن بەهەستی خەڵك‬ جەمال ئارێز
2021-09-18 19:40      134 جار بینراوە

دەنگیش بدە و گلەییش بکە‬ جەمال ئارێز
2021-09-16 12:58      164 جار بینراوە


هونەری گوێ نەگرتن‬ جەمال ئارێز
2021-08-14 14:34      156 جار بینراوە


کۆدی لێکتێگەیشتن دۆزرایەوە‬ جەمال ئارێز
2021-04-24 16:03      236 جار بینراوە




لێدوان، یان هەریەک لە ئاوازێک؟‬ جەمال ئارێز
2021-02-06 19:00      222 جار بینراوە






ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2018-01-17 10:22      380 جار بینراوە

ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2017-12-12 15:45      474 جار بینراوە

ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2017-11-21 13:32      547 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو