مستەفا محەمەد

چەند سەرنجێک لە بارەی دیداری یەکێتییەوە

  2022-03-02 17:11      140 جار بینراوە        کۆمێنت

باشترین هەنگاو و رێکاری کردەیی بۆ بەخۆداچوونەوە و نەش و نمای هەر حزبێک، نوسینەوەی بەرنامەی سیاسی و پڕۆژەی ستراتیژیی هەمەلایەنەیە بۆ سەرجەم سێکتەرەکان، تا لە واقعی ژیاندا پەیڕەوی بکا و لەگەڵ دۆخەکە خۆی بگونجێنێ قودرەتی گۆڕانکاریەکانیشی هەبێ، بۆ لەخۆگرتنی داوا و ئامانجی زۆرترین فیئەش، هەروەها بۆ پەیبردن بە گرفت و ئاستەنگەکانیان گرنگترە ئەو پڕۆژەیە لە ناوەندەکانی توێژینەوە هەڵێنجرێ، پاشانیش بخرێتە بەردەم نوخبەی کادر و کەسانی شارەزا و ئەکادیمیی، ئینجا لەوێوە بۆ پانتاییەکی بەرفرەتر لەنێو چین و توێژەکان، لەم رێگەیەوە پێگەی حزب بەهێزتر و نزیکی بەرنامەکەشی لەجەماوەر کاریگەرتر دەبێ.

لەسەرەتای ئەم ساڵەوە ژمارەیەک لە دڵسۆزان و خەمخۆرانی یەکێتی، ئەوانەی یەکێتیان لەنێو چاو و دڵیان پاراستووە، وەک بیرۆکە پڕۆژەیەکی گرنگ و جێی بایەخیان ئەزبەرکرد کە خۆشحاڵانە لەڕیزی یەکەمی حزبەوە پێشوازی لێکراو لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیش لیژنەیەکی باڵای بۆ پێکهات و بە «دیداری یەکێتی» ناوەزەدکرا، لەزوبانی سەرۆکی ئەو لیژنەیەشەوە کە هەڤاڵ «قوباد تاڵەبانی»یە سەرەتای مانگی پێنج دانرا بۆ بەستنی دیدارەکە.

لە راستیدا ئەم دیدارە رێک بۆ ئەو ئامانجەیە کە من لەدەسپێکدا ئاماژەم بۆکردو وڵامی زۆر پرسی وەک؛ یەکێتی چی بکا بۆ پێشخستنی کاری رێکخراوەیی و حزبی؟ چی بکا بۆ پاراستنی یەکگوتاری حزبی و ئاراستەی راگەیاندن و میدیاکەی چۆن دابڕێژێتەوە؟ کارنامەی ئینتیخابی و توانا و کەفائەی کادرانی لەنێو ئۆرگانە جیاجیاکان چۆن وەگەڕبخاتەوە؟

هاوکات بۆ بەرچاوڕوونی تیمەکەشی لە حکومەت و پەرلەماندا گەرەکێتی لەڕێگەی ئەم دیدارەوە پێشنیازی بەجێ بۆ پێشخستنی رەوتی دیموکراسی و پاراستنی مافی کەمەنەتەوەکان، بوژاندنەوەی کەرتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و تەندروستی و ئاوەدانکردنەوە و بوارەکانی تر کۆبکاتەوە و دواجار لە گۆڕینی ئەدای حکومڕانیدا پراکتیزەی بکا.

ئەم هەوڵە تەنها دەستەبژێری پێشنیازی باشی کەسانی دڵسۆز و نوخبەن کە بۆ پتەوکردنی رایەڵەکانی پەیوەندی نێوان حزب و حکومەت لەلایەک و یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵکیش لەلایەکی ترەوە گڕوتین دەبەخشێتەوە حزبەکەی جەنابی «مامی ڕابەر»، بەڵام بۆ وڵامی ئەوەی ئایە وەک ئەوەی لەهەندێ سەرچاوەی میدیا و سەودا و مامەڵەی نێو سۆشیال میدیاشدا دەوترێ کە ئەم دیدارە دەبێتە ئەلتەرناتیڤی پەیڕەو و پرۆگرامی حزبی و کۆنگرە و پلنیۆم؟ بێگومان دەڵێم نەخێر، چونکە بەندە لەچەند لیژنەیەکی تایبەتمەندی سەرەتای هەوڵەکان بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەو دیدارە گرنگەدا کە رەچاوی پانتایی جوگرافی تێداکرابوو حزورم بووە، گوێبیستی بۆچوونی لەوشێوەیە نەبووم!

لە راستیدا ئەم دیدارە گرنگە، بەرچاوڕوونی و سەرنج و بۆچوونی کەسانی بەئەزموون و شارەزا کۆدەکاتەوە و وەک پڕۆژە دەدرێتە دەست ناوەندی سیاسی و بڕیاربەدەستانی یەکێتی تا لەچاكسازیی ناوخۆی حزبیدا، لە پیادەکردنی راستەڕێی بنەمای نوێبوونەوە و پاراستنی یەكێتی ناو یەكێتیدا، لە ستراتیژی دوورمەودای حکومڕانی و داڕشتنی دیدی یە‌كێتیانە بۆ بوژاندنەوەی سێکتەرە ژیانی و ژیارییەکان لەچوارچێوەی خەباتی پەرلەمانیدا سوودی لێ ببینێ و بۆ قۆناغی داهاتووی خەباتی سیاسی و حکومڕانی و پەرلەمانی خۆی پێ ئەبدەیت بکاتەوە.

وتاری زیاتر




ئیرادەی کوردانە، یان سەپاندن‬ مستەفا محەمەد
2022-01-29 18:23      121 جار بینراوە








عیراق وەک ئەفغانستانی لێدێت؟‬ مستەفا محەمەد
2021-08-19 10:56      161 جار بینراوە



















نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو