چارەنوسی ٢٠٠ ملیارەکە دەکەوێتە مەترسییەوە
بۆ جاری دووەم پارتی بەبڕیارێکی ھەڵەوە چووە ناو ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراقەوە.
دانیشتنی بەیانی پەرلەمان عیراق دوا دەکەوێت، کاتێک لایەنەکان دەگەنە رێکەوتن و فراکسیونەکانیان رادەسپێرن بەبەشداریکردن لەدانیشتنی پەرلەمان و توانرا ٢٢٠ ئەندام پەرلەمان بنێردرێتە نێو ھۆڵی پەرلەمانەوە، دانیشتن دەکرێت.
سەرۆک کۆماری ئێستای عیراق بەپێی یاسا لەکارەکانی بەردەوامدەبێت تا کاتی دانیشتنی پەرلەمان و ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا عیراق لەدوو بەیانییەوە دەکەوێتە بۆشایی دەستوورییەوە.
ئەم حاڵەتە پێشھاتێکی دەگمەنە لەپرۆسەی سیاسی عیراق.
ئەگەری کشانەوەی پارتی لەپرۆسەی سیاسی عیراق وەک بەرپەچدانەوەیەک چاوەڕواندەکرێت، بەڵام ئەمە زیان لەھەرێمی کوردستان دەدات، بەتایبەتی چارەنووسی (٢٠٠ ملیار دینار)ەکە دەکەوێتە مەترسییەوە کەمانگانە لە بەغداوە بۆ حکومەت دەنێردرێت.