پێده‌چێ رێكخراوی تیرۆریستی داعش ریزه‌كانی خۆی له سوریا رێكخستبێته‌وه، هێرشی به‌لێشاوی ئه‌م دواییه‌ی داعش بۆ سه‌ر زیندانی سه‌ناعه له گه‌ڕه‌كی غوێرانی حه‌سه‌كه باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌یه، ئه‌و زیندانه‌ی زیاتر له پێنج هه‌زار زیندانیی تێدایه و هیچ ئاسۆیه‌كی روونیش نییه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یان، به دادگایی كردنیان بێت له رۆژاڤا، یان وڵاته‌كانی خۆیان وه‌ریان بگرنه‌وه و دادگاییان بكه‌ن، ئیداره‌ی خۆجێیی زۆر هاواری كرد و زۆری داوا كرد، به‌ڵام بێ سوود بوو، كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاریی ئه‌و دۆسێ مه‌ترسیداره‌ی نه‌گرته ئه‌ستۆ.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییه، كه ره‌نگه دواهه‌مین هێرشی داعش بێت له سوریا، به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی بن ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریا هێشتا ئاسۆیه‌كی روونی نییه، له كاتێكدا هاووڵاتیانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سوریا باجێكی قورس ده‌ده‌ن به هۆی بارودۆخی ناهه‌مواری ئه‌منی و ئابوورییه‌وه، هه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌شه بۆته هۆی مانه‌وه‌ی داعش به پشتیوانی هێزی ئیقلیمی كه چاره‌سه‌رنه‌بوونی قه‌یرانه‌كه له قازانجێتی.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ژیرانه و به پلانی سه‌ربازی پته‌و به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌یان دایه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر یارمه‌تی ده‌ره‌كی نه‌بوایه له هه‌ندێك ناوچه‌ی بچووكی حه‌سه‌كه‌وه كه هێزه‌كانی رژێمی لێیه، داعش نه‌یده‌توانی ئه‌و هێرشه بكات، ره‌نگه ئه‌مه‌ش په‌یامێكی ئاشكرای رژێم بێت و مه‌به‌ستی بێت بڵێت: «ئه‌وه‌تا وڵات هێشتا شه‌ڕی دژی تیرۆری تێدایه و پێویست ناكات گفتوگۆی سیاسی بكه‌ین، چونكه جارێ پێویسته گرنگی به شه‌ڕی دژی تیرۆر بده‌ین».
له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی داعشدا رژێمی سوریا تۆپخانه و چه‌كی قورسی له جه‌به‌ل كه‌وكه‌بی حه‌سه‌كه هه‌بوو، ته‌نانه‌ت یه‌ك گولله‌شیان نه‌ته‌قاند، ته‌ماشاچییه‌ك بوو بۆخۆی، تاكه كاردانه‌وه ئه‌وه بوو كه پارێزگاره به‌عسییه‌كه‌ی حه‌سه‌كه كه‌وته تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه و وتی: «ئه‌وه‌ی له زیندانی سه‌ناعه ده‌گوزه‌رێت، شانۆگه‌رییه‌كی تازه‌ی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ئه‌مریكایه».
كۆنترۆڵ كردنی زیندانه‌كه و تیرۆریسته‌كانیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه، سه‌لماندی كه هیچ پلانێك دژی ئه‌وان سه‌ركه‌وتوو نابێت، هه‌رچه‌نده هه‌وڵێكی زۆری ناوخۆیی و ده‌ره‌كیش هه‌بوو بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پلانه و نانه‌وه‌ی ئاژاوه له ساڵیادی دامه‌زراندنی ئیداره‌ی خۆجێیی رۆژاڤادا، ئه‌وه‌ش په‌یامێكی ئاشكرا بوو له‌و لایه‌نانه‌وه دژی پڕۆژه‌ی كورد، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیش په‌یامی گرنگی پێ بوو بۆ هه‌موو جیهان، كه گرنگترینیان بریتی بوو له:
• ناوچه داگیركراوه‌كانی وه‌ك گرێ سپی و سه‌رێ كانی بوونه‌ته چاوگه‌ی تیرۆر به‌هۆی حوكمی داگیركه‌ر و گروپه جیاجیاكانییه‌وه.
• رووداوه‌كانی حه‌سه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ تۆپباران كردنی چڕوپڕی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ته‌لته‌مر و عه‌ین عیسا.
• رژێمی دیمه‌شق ته‌نیا هه‌ڵوێستی ته‌ماشاچییانه‌ی هه‌بوو، وه‌ك بڵێی ئه‌وه‌ی روو ده‌دات له خاكی سوریادا نییه.
• هه‌مانگی زیاتر له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا روونتر بۆوه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانی لۆجستی له‌مه‌ودوا زیاتر ده‌بێت.