هه‌رچه‌نده سازان به شێوه كۆنه‌كه‌ی جارانی تا رادەیەک شكستی هێنا و نه‌یتوانی عیراق به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی به‌رێت، هه‌ر له جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره‌وه تا دابینكردنی ئارامی و خزمه‌تگوزاری، به‌ڵكو ئه‌وه هاوپه‌یمانی پاراستنی هاوسەنگی بوو، ده‌یان نموونه‌ی زیندوو هه‌ن كه ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنن .
ره‌وتی سه‌در خاوه‌نی بیرۆكه‌ی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی، سوور و پێداگیره له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه به توندی ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه ده‌ست له شایسته‌ی زۆرینه‌ی خۆی هه‌ڵبگرێت، كه له هه‌ڵبژاردنی 10/10/2021 به ده‌ستی هێناوه .
ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی ناویان ناوه هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان كه له سێ لایه‌ن پێكهاتووه و خۆیان به نوێنه‌ری زۆرینه‌ی هه‌رسێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عیراق ده‌زانن له (كورد، شیعه، سوننه)، موقته‌دا سه‌در رابه‌رایه‌تی ده‌كات و خاوه‌نی پڕۆژه‌ی زۆرینه‌ی نیشتمانیه ده‌خوازاێت ته‌وقی سازان بشكێنێت كه له دوای ساڵی 2006 ه‌وه هه‌موو كابینه‌كانی پێشوو به‌و شێوەیە پێكهێنراون، ئه‌م خواسته‌ی سه‌در له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه 73 كورسی په‌رله‌مانی له دوا هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ستهێناوه، به هاوبه‌شی پارتی و سوننه‌كان (ته‌قه‌دوم و عه‌زم)، ده‌رگاشی به كراوه‌یی هێشتۆته‌وه بۆ هه‌ندێك لایه‌نی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان كه تائێستا یه‌كگرتوویی خۆیان پاراستووه و به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی به‌رده‌م هاوپه‌یمانی ئەو سێ لایه‌نه‌ن، هه‌ندێك هه‌واڵیش هه‌یه به‌وه‌ی لیسته‌كه‌ی هادی عامریش (فه‌تح) بچێته ناو حكومه‌تی ئاینده‌وه .
هه‌رچه‌نده یه‌كێتی و پارتی سه‌ره‌تا به وه‌فدی هاوبه‌ش چوونه به‌غدا، به‌ڵام دواتر هاوپه‌یمانی زۆرینه هاوده‌نگی و یه‌كڕیزی كوردی خسته به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره‌وه و ململانێكانی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار كه تائێستا بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه له به‌رامبه‌ر پۆسته‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام ئێستا پارتی كاندیدی هه‌یه بۆ ئه‌و پۆسته، ئه‌گه‌ر له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، كاردانه‌وه و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێم و عیراق ده‌بێت .
به بۆچوونی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه، هاوپه‌یمانی زۆرینه، ده‌ستوه‌ردانه له‌ناو ماڵی شیعه و به پیلان و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی ده‌زانن و ده‌ڵێن كێشه‌كانی شیعه هه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام دواتر ئێمه‌ش به‌بێ كورد و سوننه ده‌توانین حكومه‌ت پێكبهێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ سوننه ئاسایی بێت، به‌ڵام بۆ كورد كاره‌ساتبار ده‌بێت و ئه‌وانه به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرن، كه چوونه‌ته ژێرباری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، به‌ڵام دواتر هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن .
هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و ئێران ئه‌مجاره نه‌رمتره له‌چاو جارانی پێشووتر، وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كیان هه‌بێت، زۆر له لایه‌نه عیراقییه‌كان ناكه‌ن سه‌باره‌ت به چۆنێتی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، هه‌رچه‌نده فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی له عیراق بوو له رۆژانی پێشوودا، به‌ڵام هیچ گوشارێكی وای نه‌كرد ململانێكانی ناو ماڵی شیعه یه‌كلایی بكاته‌وه .
دۆخی عیراق زۆر ئاڵۆزه، هه‌رچه‌نده له رووی یاسایی ده‌ستووریشه‌وه حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی پێچه‌وانه نییه، به‌ڵام ئایا دۆخی عیراق به‌رگه‌ی هاوكێشه‌یه‌كی لەو جۆرە ده‌گرێت، کە هه‌ندێك لایه‌نی كاریگه‌ری سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی بخرێنه ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانه‌كه؟