هیوا محەمەد

نە پشوودرێژی ئێرەو نەهەڵپەی ئەوێ

  2022-01-22 17:15      179 جار بینراوە        کۆمێنت

یەکێتی و سلێمانی لەگەڵ دەڤەرەکانی گەرمیان و راپەڕین، یان بڵێین دەڤەری سەوز، چەندین ساڵە گرێدراوی یەکن، نەک لەدوای راپەڕینەوە بەڵکو سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێشی لەگەڵدا بێت.

ئەمە خەڵکی راهێنا لەسەر ئەوەی کە لای پەسەند بوو یەکێتی رابەرێتی بکات و حزبی پێشڕەو بێت، هەرچی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە بە پێچەوانەوە توانی لە دەڤەری بادینان ئەو رەنگدانەوەیەی هەبێت و دواتریش لە ساڵی 1996 ەوە هەولێریش بکەوێتە زۆنی دەسەڵاتی ئەوەوە.

لەدوای راپەڕینەوە هەرێم بە زەرد و سەوزەوە بە چەندین قۆناغی سەخت و خوێناویدا تێپەڕبووە، ئەگەرچی هەوڵی نێودەوڵەتی بەتایبەتی ئەوروپایی و ئەمریکایی دراوە بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکان و نزیککردنەوەی ئەم دوو لایەنە لەیەکتر، بەڵام هەوڵ و خواستی یەکێتی بەگشتی و مام جەلال بە تایبەتی، زۆر زیاتر بووە لەوەی کە سەرکردەکانی لایەنی زۆنی زەرد ویستویانە و دواجاریش بە شاهیدی هەموان لە ئەنجامی دەستپێشخەریی مام –دا ئاشتەوایی هاتە کایەوە.

بەدوایدا رێکەوتنی ستراتیژی کراو چەند ساڵێک تەمەنی بەڕێکرد، بەڵام پابەند نەبوونی لایەنی زۆنی زەرد بەو رێکەوتنەوە کە دەبوا وەک برا بەش بکرێت، زیانی لە یەکێتی داو زۆرێک لە سەرکردە و ئەندامانی لێ دوور کەوتنەوە بە هۆکاری پشوودرێژیی یەکێتی لەبەرامبەر ئەو بێباکییەی لایەنەکەی تر دەیکات لە رێکەوتننە ستراتیژییەکەدا.

11 کورسی کۆتای پەرلەمان کە بۆ تورکمان و کلد و ئاشوورە، تائێستا بۆ جارێکیش لە بەرژەوەندیی پڕۆژەی پارتی نەچوونەتە دەرەوە، ئێستاش دەیانەوێت کۆتا بۆ ئێزیدییەکان دابنرێت و ئەوەش بکەنە پێنج کورسیی بەمەش لایەنەکەی تر دەیەوێت هەمیشە 16 کورسی پێشوەختە مسۆگەربکات.

جگە لەم رێکەوتنە ستراتیژییە، هاوپەیمانیی دیکەش بەستراوە بۆ چوونە ناو هەڵبژاردنی عیراق یان هەرێم، بەڵام ئەمانەش دوای تێپەڕبوونی کات و پێشهات و دۆخی نوێ، نەیانتوانی روویەکی باشی یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم پیشان بدەن لە بەغدا و لەگەڵیشیدا نەبۆتە هۆی بنیاتنانی هەرێمێکی شارستانیی گەشەسەندوو، تا بتوانێت بەسەر هەموو قەیرانەکاندا زاڵ بێت.

لەوانەش گرنگتر ئەم هاوپەیمانی و رێکەوتنە ستراتیژییانە و کارپێنەکردنیان، هیواکانی خەڵکی لاواز کرد و پێیان وانییە چیتر بکرێت لەم دەلاقەیەوە درێژە بە بەڕێوەبردنی ئەم هەرێمە بدرێت.

هەموو تاکێکی ئەم هەرێمە دەزانێت کە ناهاوسەنگی لە بەڕێوەبردنی حکومەت و هەرێمدا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا خوازیارن هەرچەندی یەکێتی و پارتی لێک نزیکببنەوە و یەکڕیزیی بپارێزن کەمە، چونکە بەو پێێەی هەردووکیان خاوەن هێزی چەکداری کوردستانن و پانتایی هەرێمیان لە بندەستدایە، دوورکەتنەوەیان لە یەکتر یان گەیشتنیان بە بنبەست بە مەترسیدار دەزانن.

بەڵام لەگەڵ ئەم خواستەشدا هەڵپە بەردەوامەکانی لایەنی بەرامبەر لەپێناوی بەدەستهێنانی پۆست و دەستکەوت، خراپ سوود وەرگرتنە لە پشوودرێژیی یەکێتی، زۆرن ئەو دەنگانەی داوا دەکەن یەکێتی بەوە رازی نەبێت کە لایەنەکەی تر لەناو حکومەتدا دەیکات، داوا لە یەکێتی دەکەن «هەرێمی جیا» پێکبهێنێت، چونکە پێیانوایە لایەنەکەی دیکە نایەوێت پابەند بێت بە رێکەوتنەکانەوە، هەرچیش دەکەن لە دوا خاڵدا ئەوان لێی لادەدەن و هەرشتێک پشکی شێری بۆخۆیان تێدا نەبێت، هەنگاوی بنیاتنەرانەی بۆ نانێن، ئەمەش لە خزمەتی ئەو یەکڕیزییەدا نییە کە یەکێتییەکان و خەڵکە دڵسۆزەکەی هەرێم دەیانەوێت.

وتاری زیاتر

یەکێتی، هیوای تاکی کوردە‬ هیوا محەمەد
2022-06-05 10:14      115 جار بینراوە




مامەڵەی حزب لەگەڵ خەڵکدا‬ هیوا محەمەد
2022-01-08 16:01      145 جار بینراوە



ئەندامی حزب لەبەرەی خەڵکدا بێت‬ هیوا محەمەد
2021-11-27 20:06      148 جار بینراوە

خۆزگە بە شەهیدبوون‬ هیوا محەمەد
2021-11-22 21:13      160 جار بینراوە

هەوێنی شڵەژانی دۆخەکە‬ هیوا محەمەد
2021-11-20 16:00      152 جار بینراوە


موزیکی غازەکەو تەقەی بوتڵەکان‬ هیوا محەمەد
2021-11-14 13:04      130 جار بینراوە




خەبات بە بوختان و چەواشەکاری‬ هیوا محەمەد
2021-10-31 18:52      187 جار بینراوە


سەرکردەبوون پلەیە نەک پیشە‬ هیوا محەمەد
2021-10-25 17:17      126 جار بینراوە





کاندیدە براوەکان دەبێ چی بکەن؟‬ هیوا محەمەد
2021-09-19 17:14      149 جار بینراوە



بەدەنگت رەش و سپی جیا بکەرەوە‬ هیوا محەمەد
2021-09-16 09:35      137 جار بینراوە


قەدی دارەکە شەرتە نەک لقەکانی‬ هیوا محەمەد
2021-09-11 17:22      149 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو