به گوێره‌ی ئه‌و واقیعه‌ی له سوریادا هه‌یه، رژێمی سوریا، ته‌نانه‌ت له ئاستی سه‌ره‌وه‌شدا باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه، كه ناكرێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قۆناغی پێش شه‌ڕ و ده‌ستكاری جوگرافیاكان و ده‌ركه‌وتنی چه‌ندان گروپی تیرۆریستی له ژێر ناوی جیاجیادا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رژێم نایه‌وێ دان به گۆڕانكارییه‌كاندا بنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به وته‌ی خۆی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك رووبدات ره‌هه‌ندی تایه‌فی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت. له راستیدا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هه‌یه، گۆڕانكاریی چاك بێت یان خراپ رووی داوه، ئێستا توێژێكی سیاسی نوێ له‌ئارادایه و پێویسته پێدراوه تازه‌كانی بارودۆخه‌كه‌ش به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
لای كوردیشه‌وه ده‌بێ هه‌وڵی جددی بدرێت بۆ زه‌مینه خۆشكردن بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌پێناو چاره‌سه‌ری سیاسی‌دا، كورد ئاماده‌یه ئه‌وه بكات، به‌ڵام رژێم ئاماده نییه و ئه‌مه‌ش راستییه‌كه‌یه، جیاوازییه گه‌وره‌كه‌ش لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌نێوان كورد كه خاوه‌نی پڕۆژه‌ی سیاسییه و رژێم كه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی سیاسیش هه‌بێت تێكی ده‌دات.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، نابێ ته‌نیا به سه‌ركه‌وتنه‌كانه‌وه بووه‌ستن، به‌ڵكو ده‌بێ چاره‌سه‌ری سیاسیش بسه‌پێنن، چونكه ئه‌م هێزانه كاریگه‌رن و هه‌ماهه‌نگی راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یماناندا، له‌به‌رئه‌وه پێویسته به‌رده‌وام فشاری سیاسی دروست بكات بۆ سه‌پاندنی رێگه‌چاره‌ی سیاسی، هه‌ڵبه‌ت له رێگه‌ی روسیا و ئه‌مریكا ئه‌و فشاره دروست بكات، هه‌رچه‌نده هه‌ریه‌ك له روسیا و ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازیان هه‌یه له سوریادا، به‌ڵام له زۆر خاڵدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.
كه‌واته پێویسته سازان له ناوخۆدا دروست بێت و له زه‌مینه نیشتمانپه‌ره‌وه‌رییه‌كانه‌وه، به تایبه‌ت له‌ناو ئه‌و ئۆپۆزسیۆنانه‌ی كه باوه‌ڕیان به هاوبه‌شی هه‌یه له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ئیداره‌ی خۆجێییدا، ئه‌مه‌ش پێویستی به كۆنگره‌یه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه كه تائێستا سێ قۆناغی بڕیوه‌و پێشم وایه چواره‌م هه‌مه‌لایه‌نتریش ده‌بێت، تا رێگه له رێگه‌چاره‌ی ئیقلیمی بگیرێت و پشت به رێگه‌چاره‌ی ناوخۆیی ببه‌سترێ و رێڕه‌وی قووڵی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نیشتمانی بگیرێته‌به‌ر له‌هه‌موو ناوچه جوگرافییه لێكدابڕاوه‌كان، وه‌ك ناوچه‌كانی ده‌رعا و سوه‌یدا و
لازقیه‌ش كه ئه‌مانه له‌سه‌رده‌می حوكمی ئه‌سه‌دی باوكدا توندترین ئۆپۆزسیۆن بوون.
دوای ده‌ستێوه‌ردانه مه‌ترسیداره‌كانی توركیا، هه‌ر ده‌بوایه رێڕه‌وی عه‌ره‌بی بگیرێته‌به‌ر، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه چه‌ند ئه‌نجومه‌نێكی مه‌ده‌نی له‌ناوچه‌ی دێره‌زوور و ره‌قه و مه‌نبج پێكهێنرا، به‌مه‌ش ئیداره‌ی خۆجێیی به‌شێكی زۆری نه‌خشه جوگرافییه‌كه‌ی ته‌واو كرد، هه‌رچه‌نده به‌هۆی داگیركارییه‌كانی توركیاوه ناوچه‌كانی عه‌فرین و سه‌رێ كانی و گرێ سپی له‌ده‌ست دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵوێستی عه‌ره‌ب پارێزكارانه مایه‌وه‌و دژی پڕۆژه سیاسی و سه‌ربازییه‌كه‌ی كوردیش بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ش پڕۆژه سیاسییه‌كه‌ی كورد له‌لایه‌ن رژێم و ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی و وڵاته ئیقلیمییه‌كانیشه‌وه به‌رده‌وام هه‌وڵی ناشیرین كردنی دراوه.
سازانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌پێگه‌ی سوریادا ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی تائێستا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه له‌سه‌ر سوریا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئیقلیمی كه سوریای وێران كردووه و هه‌موو رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی نێوده‌وڵه‌تیش تائێستا له‌ئاست قه‌یرانی سوریا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پڕۆژه‌ی سیاسی ناوخۆیی له بایه‌خبه‌ندیدا پله‌ی یه‌كه‌مه.