پێشڕەو مەلا وەیسی

پۆست یاخود بەرژەوەندی نیشتمانیی؟

  2022-01-14 09:29      106 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدوای پڕۆسەی ئازادی عیراقەوە، كورد وەك كارەكتەرێكی سەرەكی و دووەم نەتەوەی عیراق بەشداربووە لە بنیاتنانەوەی عیراقی نوێدا، بێگومان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش وەك هێزێكی كاریگەر و خاوەن پێگەیەكی ناوخۆیی و دەرەكی رۆڵی گرنگی بینیوە لە پڕۆسەی سیاسی عیراقدا.

ئەگەر ئاوڕێك لە مێژووی نزیكی ئەم دوو دەیەیەی دوای پڕۆسەی ئازادی بدەینەوە، دەبینین یەكێتی لە مەجلیسی حوکمەوە تا ئێستا باجی بە بەرژەوەندییەکانی خۆی داوە و كورسی و پۆست و مافەڕەواكانی خۆشی كردۆتە قوربانی لەپێناوی بەرژەوەندییە گشتییەكانی میللەتی كورد، بەردەوامیش پێی وابووە كە بە یەكگرتوویی و یەك وتاری دەتوانرێت لە بەغدای پایتەختی عیراقەوە دەستكەوتی زیاتر بۆ هەرێم و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەستەبەر بكرێت.

نۆزدە ساڵ بەسەر پڕۆسەی ئازادی عیراقدا تێپەڕیوە، ئەنجومەنی نوێنەران پێنجەم خولی سوێندی یاساییان خوارد و دەست بەكاربوون، كاتی ئەوە هاتووە بپرسین یەكێتی لە ماوەی ئەم پێنج خولەدا چیكردووە؟

لە پێكهێنانی هەركابینەیەكی نوێی حكومەتی ناوەندا، یەكێتی باجی بەخۆی داوە لە پێناوی پاراستنی یەك ریزیی نیشتمانی و نەتەوەیی هەرێمی كوردستاندا، بۆیە هەندێک لە پۆستەكانی خۆشی كە ماف و بەركەوتەی بەدەستهێنانی دەنگەكانییەتی بەخشیویەتە حزبەكانی تر، ئەوەش ئەو راستییەمان بۆ دەردەخات کە یەكێتی پۆستی خۆی بەلاوە گرنگ نەبووە چونكە یەكێتی بە كردار حزبێكی نیشتمانییە و هەر لەو پێناوەشدا خەباتی کردووە، هەرچەندە كادرەكانی یەكێتی لە كاتی ئەو سازشكردنانەی حزبەكەیاندا رازی نەبوون، بەڵام سەركردایەتی سیاسی یەكێتی بەردەوام چاوی لە وێنە گەورەكە بووە كە ئەویش بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی گەل بووە نەك پۆست !

یەکێتی لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا نەیویست، وێنە گەورەكەی ناو ماڵی كورد تێك بشکێت.

تا جارێكی تر بەرژوەندییە گشتییەكانی گەلەكەمان نەکرێتە قوربانیی پۆست، بۆیە هەڵویستەكەی یەكێتیش خۆڕاگرتن بوو لە سەنگەری پاراستنی بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان.

تەنها حزب بوو كە لە سەنگەری پاراستنی بەرژەوەندییەكانی میللەتدا بە گشتی مایەوە چونكە بە سیاسەتێكی حەكیمانەوە بڕیاریدا نەچێتە ناو هیچ بەرەیەكەوە لە دژی بەرەیەكی دیکە تا لەسەر حیسابی گەلەكەی پۆست دەستەبەر بكات، بۆیە پێویستە ستایشی هەڵوێستی یەكێتی و سەركردایەتییەكەی بكەین كە بڕیارێكی تەواو نەتەوەیی داو شەڕی ماڵی عەرەبی شیعە و سوننەی نەهێنایە ناو ماڵی کوردەوە، بەلایەنگریی یەکێک لە دوو باڵەکەی نێو ماڵی شیعە.

وتاری زیاتر




یەكێتی حزبی خەڵـكە‬ پێشڕەو مەلا وەیسی
2021-12-13 21:45      125 جار بینراوە





نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو