پێشڕەو مەلا وەیسی

ئاماژەکانی پشت کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە کەرکوک

  2022-01-09 09:46      154 جار بینراوە        کۆمێنت

كەركوك و یەكێتی مێژوویەكی دوورودرێژی ئاوێتە بوونیان پێكەوە هەیە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەگەڵ هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێوە، رزگاریی كەركوكی وەك لووتكەی سەركەوتن و رزگاریی هەرێم ناساند، بۆیە سەرۆك مام جەلال، دروشم و فەلسەفەی كەركوك قودسی كوردستانی كردە بنەمای كاری سیاسی و شۆڕش.

هەر لەسەر ئەم بنەمایە، بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكەم كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی لە ساڵی نوێدا بردە كەركوك، بەو كۆبوونەوەیە جارێكی دی كەركوك قودسی كوردستانەی دایەوە بە بەرگوێی حكومەتی ناوەند و حزبە عەرەبیییە عیراقییەكان و بە حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانیشی وت: كەركوك ناسنامەی شۆڕشە و بەم بیركردنەوەیە دانوستان لەگەڵ حكومەتی ناوەند دەكەین، كۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک پەیامێکە، جارێكی تر جاڕی كوردستانیبوونی كەركوك دەداتەوە بە گوێی نەیارانی میللەتی كورددا و دەیسەلـمێنێت کە ئەم شارە چ گرنگییەکی هەیە بەلای یەکێتییەوە، بۆ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانیش بانگەوازی نەتەوەیی و نیشتیمانی پێ بوو. پەسەندكردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی 10/10/2021 لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، سەرجەم حزبەكانی عیراق دەخاتە بەردەم دانوستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵ.

لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراقەوە كابینە یەك لەدوای یەكەكانی حكومەتی ناوەند لەسەر بنەمای زۆرینە پێك نەهێنراوە، بۆیە بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكەم هەنگاوی خۆئامادەكردنی بۆ پێكهێنانی حكومەتی ناوەند لە كەركوكەوە نا، تا بە گڕوتینی نیشتمانی و نەتەوەییەوە بەرەو بەغدا، نوێنەرەكانی كورد بڕۆن و داكۆكیكارێكی سەرسەختی گەلەكەیان بن .

یە كێتی بۆچی كۆبوونەوەکەی بردە كەركوك؟
لەبەرئەوەی كورد خۆی و بەتایبەتی یەكێتی كارەكتەرێكی سەرەكی بوون لە رووخاندنی رژێمی بە عس، بۆیە لەو مێژووەوە كورد خۆی بنیاتنەرەوەی حكومەتی عیراق بوو، هەروەها دەستوورێكی نوێ‌ بۆ عیراق نووسرایەوە، ئیتر دەستوور و دادگای فیدڕاڵی و هونەری سیاسەتكردن بووە بنەمای بەدەستخستنی مافەكانی كورد و یەكلاكردنەوەی كێشەی ناوچە كێشە لەسەرەكان، بێگومان كەركوك چەقی ناكۆكی كورد و حكومەتی ناوەند یاخود عەرەب و نەتەوەكانی تریش بووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەنگاوی یەكەمی ناو جارێكی تر قودس بوونی كەركوكی سەلماندەوە، هەروەها بە خەڵكی كەركوكی وت: یەكێتی هیچكات دەستبەرداری كەركوك و سەرجەم ناوچە كێشە لە سەرەكان نابێت.
بێگومان لە دوای ئەو كۆبوونەوەیەشەوە، یەكێتی زەنگی كوردستانیبوونی كەركوك و چارەسەركردنی سەرجەم كێشە و گرفتەكانی ناوچەكەی لێدا، تا سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكانی ناوخۆ و ناوەند و لەسەر ئاستی دەرەوەش بە ئاگابێن و دڵنیابنەوە كە تا كوردێك و یەكێتییەكەی سەرۆك مام جەلال مابێت، دەستبەرداربوونی كەركوك لە خەوێك
زیاتر نییە.

وتاری زیاتر





یەكێتی حزبی خەڵـكە‬ پێشڕەو مەلا وەیسی
2021-12-13 21:45      142 جار بینراوە





نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو