پێشڕەو مەلا وەیسی

یەكێتی بۆچی گۆڕانكاری دەكات؟

  2021-12-23 13:42      145 جار بینراوە        کۆمێنت

یەكێتی لەساتی دامەزراندنییەوە ئەوەی راگەیاند، كە حزبی خەڵكەو لەپێناوی بەرژەوەندییەكانی خەڵك و نیشتمان خەباتی سیاسی و چەكداری بەرجەستەكرد، ئەوەش لەفیكرو تێكۆشانیدا بەتەواوی رەنگی دابۆوە، بێگومان لەوێستگەكانی ژیانی سیاسی یەكێتیدا چەندین گۆڕانكاریی كردووە، ئەویش لەدەرهاویشتەكانی داواكاریی خەڵك و كادرانی حزبەكەوە بووە، یەكێتی بە گۆڕانكاریی لەئۆرگانەكانیدا وەڵامی خواستی خەڵك و كادرەكانی داوەتەوە، بێگومان ئەویش سەلمێنەری ئەوە بووە كە یەكێتی وەك حزبێكی سۆسیال دیموكرات و پێشكەوتنخوازی سەردەمیانە لەناوچەكەدا خەباتی كردووە و گۆڕانكاریش بنەمای پێشكەوتنی ئەو حزبە بووە.
بۆچی ئێستا گۆڕانكاری لەئۆرگانەكاندا دەكرێت؟
قۆناغی ئێستای كاری حزبی و سیاسەت لەناوچەكەدا وادەخوازێت،‌ حزبە سیاسییەكان بەرگێكی نوێ لەشێوازی كاری سیاسی بكەن بە بەر خۆیاندا، ئەوەش چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و چ لەسەر ئاستی دەرەوە بێت، بۆیە یەكێتی ئەو حزبە سیاسییەی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە كە وەك یەكەم حزبی سیاسی لەسەر ئاستی حزبی و سەربازیی گۆڕانكاری بكات، ئەوەش دەرخەری ئەو راستییەیە كە ئەو یەكێتییەی سەرۆك مام جەلال بنیاتی ناوە، بۆ هەمیشە لەسەنگەری پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەل و نیشتماندا ئەسپی سیاسی و كاروانی خزمەتگوزاریی تاودەدات، هەركات یەكێتی لەسەر رێڕەوی دروشمەكانی لایدابێت، بێگومان دەستی گۆڕانكاری زاڵبووەو سەنگەری گۆڕانكاری گرتووە، ئەگەر بەباجدانیش بووبێت بە بەرژەوەندییە كاتییەكانی خۆی، كردوێتی و بێ‌ دوو دڵی ئەگەر ئەو خواستە خواستی كۆمەڵانی خەڵك و كادیرەكانی خۆی بووبێت. 
بۆیە هەموو گۆڕانكارییەك لە ئۆرگانە حزبییەكاندا بەخشینەوەی هێزێكی مرۆیی و سیاسی و جەماوەرییە دەكرێتەوە بەبەر جەستەی حزبدا.
ئەگەر بە دیقەتەوە بڕوانینە مێژووی یەكێتی، دەبینین لەگەڵ هەر گۆڕانكارییەكدا توانیوێتی زیاتر لە ئاستی خواست و داواكارییەكانی كادرەكانی و خەڵك نزیكتر بووبێتەوە، ئێستاش یەكێتیی نیشمانیی كوردستان ئەو زنجیرە گۆڕانكارییەی لەلایەن كەسی یەكەم و مەكتەبی سیاسییەكەیەوە دەیكات، دەشێت‌ ناوی بنێن بەخۆداچوونەوە و هاتنەوە كایەی سزا و پاداشت بۆ سەرجەم ئۆرگانەكانی.
بە دیوێكی تریشدا كادرەكانی خۆی لە سەرجەم ئۆرگانەكان دڵیان زیاتر بە كارە حزبییەكەی خۆیان خۆش بێت و وردتر مامەڵە لەگەڵ پۆستەكەیاندا دەكەن، كە ئەمەش بە بڕوای من وادەكات یەكێتییەكی نوێ‌ لە وێستەگەی سیاسی و حكومڕانیدا بنیات بنرێت، هەروەها دەبێتە رێگەی بەدەستهێنانەوەی دڵی رەنجاوی گەنجان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لەبەرئەوەی دەبینن گۆڕانكاری بنەمای كاری حزبیی، حزبەكەی خۆیانە ئەوانیش دێن و لە مەیدانی سیاسی یەكێتیدا كاری حزبی دەكەنەوە و ئەو دابڕانەی كەوتبووە نێوان یەكێتی و خەڵكەوە بەو گۆڕانكارییانە سفر دەبێتەوە و كایەی خەبات بۆ هەموو دڵسۆزان نۆژەن دەبێتەوە.
 

وتاری زیاتر





یەكێتی حزبی خەڵـكە‬ پێشڕەو مەلا وەیسی
2021-12-13 21:45      141 جار بینراوە





نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو