شوان كەریم كابان

وەرزش وسیاسەت

  2021-12-21 15:14      180 جار بینراوە        کۆمێنت

لەسەدەی بیستداو لەگەرمەی شەری سارددا لەنێوان بلۆكی رۆژئاواو رۆژهەڵات، هەردوو لا شەڕەكانیان بەجۆرێكی تر گوزارشت لێدەكرد، بۆنمونە، دەوڵەتە لایەنگرەكانیان بەشەڕ ئەدا، ئەگەر چی هەندێ جار خۆیان دەچونە مەیدانی شەڕەكەوە وەك ئەمریكا لەكۆریاو ڤێتنام كردی، یاخود دژایەتی كردنەكەیان بۆ یەكتر لەمەیدانی تردا نمایش دەكرد، وەك لەبواری وەرزشدا رویدا، كاتێك چەند خولێكی ئۆڵۆمپیاد لەلایەن ئەمریكاو یەكێتی سۆڤێتی ئەوساوە بایكۆت كران. هەركاتێكیش ئەو دوو وڵاتە بەشداربوبن لەهەر خولێكی وەرزشیداو ركە بەرایەتییەكەیان وەك جەنگ نمایش كردوە، هەرلایەكیشیان بردبێتیانەوە، وەك ئەوە وابوە جەنگیان بردبێتەوە وئەم ركەبەرایەتییە بەتایبەت لە 
خولەكانی ئۆلۆمپیاتدا رونتر دەردەكەوت.
جەنگی تازەی یەمەن — زیاتر لەشەش جەنگ لەیەمەن بووە — لەنێوان ھ
هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرۆكایەتی شانشینی سعودییەو ئەندامێتی ئیمارات و بەحرەین و میسرو سودان وهاوكاری راستەوخۆی ئەمریكا، لەگەڵ بەشێكی زۆری یەمەنییەكان بەسەرپەرشتی حوسییەكان، ماوەی شەش ساڵە بەردەوامە، هاوپەیمانی عەرەبی هەرچی هێزی هەیە بەكاری هێناوە، لەسنووری باكوری یەمەنەوە تا هەموو ئەو شوێنانەی بەدەست حوسییەكان و هاوكارەكانیانەوە، سەدان جار كەوتۆتە بەر هێرشی ئاسمانی چڕی هاوپەیمانی بەسەنعای پایتەختەوە، تا ئەو ئاستەی فرۆكەكانی سعودییە لەنێو سەنعادا پرسەیەكی قەڕباڵغیان بۆردومان كردو زیاتر لەسێسەدو پەنجا كەس كوژران، ئەمە جگە لەو ماوەیەدا، گەمارۆیەكی توند و تۆڵی زەمینی و ئاسمانی لەسەر ئەو شوێنانە هەیە كە لەژێر كۆنترۆڵی نەیارانی سعودییەو هاوكارەكانیدان بەشێوەیەك چەندین جار نەتەوە یەكگرتووەكان زەنگی مەترسی لەبرسی بوونی یەمەنییەكان لێداوە، هەروەها لەم جەنگەدا هەزاران كەس لەهەردوولا كوژراون. لەسەر بنەمای ئەو جەنگە، سعودی ویەمەنییەكان لەهەر بۆنەیەكدا بەیەك بگەن، رنگدانەوەی جەنگەكەی لەسەر دەبێ، تەنانەت لەئاهەنگی موزیكیشدا.  دوا رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی یەمەنییەكان و سعودییەكان، لەخولێكی وەرزشیدا بوو لەچوارچێوەی خولی تۆپی پێی تازە پێگەیشتوانی رۆژئاوای ئاسیا كە چەندین وڵاتی تیادا بەشداربوو دوا یاری پاڵەوانێتییەكەش لەنێوان تازەپێگەیشتوانی سعودییەو یەمەندا بوو دەرەنجامەكەشی بە بردنەوەی یەمەن كۆتایی هات و بووە پالەوانی تازە پێگەیشتوانی تۆپی پێی روژئاوای ئاسیا. ئەم سەركەوتنەی یەمەنییەكان، لای خۆیان چووە پاڵ سەركەوتنە مەیدانییەكانی جەنگە راستەقینەكە لەكاتێكدا كە حوسییەكان نزیكن لەگرتنی شاری ستراتیژی مأرب. بۆیە یەمەنییەكان لەسەنعای پایتەخت و ئەو شارانەی تر كە لەژێر كۆنتڕۆڵی حوسییەكان وهاوپەیمانەكانیدایە، بەجۆرێك ئاهەنگیان گێڕا وەك ئەوە وابوو، جەنگە سەرەكییەكەیان بردبێتەوە بەشێوەیەك بەهۆی ئاهەنگ گێڕانەكانەوە، پێنج كەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لەسەدو پەنجا كەسیش بریندار بوون!

 

وتاری زیاتر

عیراق وڵاتی ئینقیلاب!‬ شوان كەریم كابان
2022-08-30 20:54      144 جار بینراوە

شیمال ئەلعیراق‬ شوان كەریم كابان
2022-08-02 21:59      110 جار بینراوە


بەهیوای دیدار‬ شوان كەریم كابان
2022-06-05 10:14      79 جار بینراوە







راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      152 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      131 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      127 جار بینراوە

سلێمانی نزیکترە یان نەجەف؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-05 20:14      132 جار بینراوە

ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      142 جار بینراوە


میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      163 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      137 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      121 جار بینراوە





نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو