پێشڕەو مەلا وەیسی

یەكێتی حزبی خەڵـكە

  2021-12-13 21:45      188 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا لەهەرێمی كوردستان و بەتایبەتی سلێمانی و روونتر بڵێم زۆنی سەوز روویدا، داواكاری و خواستی توێژێكی گرنگی كۆمەڵگە بوو، کە خوێندكارانە، لەو نێوەندەشدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردسان سەلماندی كە حزبی خەڵكە و خەمی خەڵك خەمی لە پێشینە و راستەقینەی ئەوە، ئەو داواكارییانەی خوێندكاران داوایان كرد داواكاری بوون لە حكومەت نەك لە حزب، بەڵام یەكێتی پێش حكومەت هاتە دەنگ وەك داكۆكیكار، لە هەمانكاتدا دەستیكرد بە دابینكردنی بەشێکی داواكارییەكانیان، داواكاریی خوێندكاران لەسەر ئاستی هەرێم، یەك خواستیان هەبوو ئەویش پێدانی دەرماڵە و دابینكردنی خزمەتگوزاریی بوو بۆ ناوەندەكانی زانكۆ و بەشە ناوخۆییەكانیان، ئەگەرچی هەر لە سەرەتاوە لە بەشێك لە شارەكانی تری هەرێم رێگە بە خوێندكاران نەدرا گردببنەوە و بێنە سەر شەقام و داواكارییەكانی خۆیان بگەیەننە حكومەت، لەهەمانكاتدا رێگەیان پێنەدرا بە راگەیەنراوێكیش خواستەكانیان بگەیەنن و دەنگیان بگەیەننە خوێندكارانی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و راپەڕین، ئەمە جیاوازییەكەی یەكێتییە بۆیە دەڵێین‌ یەكێتی حزبی خەڵكە و لە پێناو كۆمەڵانی خەڵكیش دامەزراوە .

یەكێتی و سەرۆكەكەی چیان كرد؟
لە هەنگاوی یەكەمدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، دوای كۆبوونەوەی چەندین سەعاتی و گوێگرتن لە خواست و داواكارییەكانیان، بڕیاریدا بەشێكی بەرچاوی كێشە و كەموكووڕییەكانیان بۆ دابین بكات، بێگومان ئەویش لە پارەو بوجەی حزبەكەی خۆی نەك حكومەت.

لە هەنگاوی دووەمدا نوێنەری سەرجەم زانكۆ و پەیمانگانی بانگێشتی بارەگای مەكتەبی سیاسیی حزبەکەی كرد و هۆڵی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی كردە شوێنی خەمەكانی خۆێندكاران، كە ئەمە لە مێژووی سیاسی نەك هەرێمی كوردستان، بەڵکو خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیشدا بۆ یەكەمجارە رووبدات، نەك رووینەداوە هەموو كەسیش بۆی نییە لە بارەگای باڵاترین ئۆرگانی حزبەكان نزیك بێتەوە، بەڵام یەكێتی و سەرۆكەكەی ئەو كەلتوری ترسەی شكاند كە لە نێوان خەڵك و حزبدا دروست كرابوو، ئەو هەنگاوەش هێندەی تر ئەو راستییەی سەلماند كە یەكێتی تاكە حزبە خەباتی كردووە و دەشیكات لەپێناوی بەرژەوەندیی گەلەكەی بێ گوێدانە ئایدۆلۆژیای سیاسی تاكەكانی كۆمەڵگە، بۆیە بەڵێ‌ یەكێتی حزبی خەڵكە.

ئەگەر سەیری مێژووی سیاسی حزبە سیاسییەكانی هەرێم و ناوچەكەش بكەین، هیچ حزبێك نەبووە كاروچالاكی ئۆرگانێكی خۆی هەڵپەسێرێ‌ لەپێناوی ئەو توێژەی داواكاری هەبووە، بێگومان ئەویش هەنگاوێكی تری گرنگ بوو لە مێژووی سیاسی هەریم، ئەو كرادارەش بە هەموانی وتەوە ئەم حزبە حزبی تەنیا ئەندام و لایەنگرەكانی خۆی نییە و حزبی خەڵكە بە گشتی.

ئەگەر بڕوانینە ئەو دوو كۆبوونەوە گرنگەی بەرپرسی یەکەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کردی، ئەنجامی باشی لێکەوتەوە بۆ خوێندكاران، جارێكی تر ئەو راستییە دەبینین كە ئەم حزبە حزبی راستەقینەی خەڵكە، بۆیە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە جارێكی تر خەڵك لەگەڵ یەكێتی ئاشت بكرێتەوە، بەتایبەتی چینی گەنجان و خوێنداكاران، وە پێویستە كادرەكانی یەكێتی شانازی بە خۆیانەوە بكەن كە كادیر و ئەندام و لایەنگری حزبێكن كە بە هەق حزبی خەڵكە چ بە گوتار و چ بە كردار.

وتاری زیاتر












نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو