جەمال ئارێز

سەرنجێک لەسەر بڕیارەکەی وەزیری پێشمەرگە

  2021-12-13 16:44      171 جار بینراوە        کۆمێنت

قەدەغەکردنی رووماڵی بەرەکانی جەنگی دژ بەداعش ئەگەرچی بڕیارێکی درەنگ وەخت بوو، بەڵام جێگای دەستخۆشییە، چونکە جەنگی دژی داعش رووماڵی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی بۆ کەناڵ و میدیاکانی حزبە دەسەڵاتدارەکان نییە و رووماڵی میدیایی کەناڵ و میدیاکانی ئۆپۆزسیۆن نییە سەبارەت بە کەموکوڕیی خزمەتگوزارییەکان و دیاردەی گەندەڵی، بەڵکو جەنگی دژبە تیرۆریستانی داعش جەنگێکە کە ئەو گروپە لەدژی گەلی کوردستان هەڵیانگیرساندووە و تێیدا پێشمەرگە و هاووڵاتی، کەرەستەی سەربازی و ماڵ و موڵک و سامانی خەڵکی مەدەنی پێکەوە دەکاتە ئامانج.

لەمێژە بەندە و چەند هاوکارێکم لە بواری کاری رۆژنامەنووسیدا لەسەر قەدەغەکردنی پەخشی راستەوخۆی بەرەکانی جەنگ و ئاشکراکردنی وردەکاریی و لاوازیی تەکنیکی و چەک و هەندێک بابەتی نهێنیی سەربازیی و لێدوانی هەندێک فەرماندەی قارەمان بەڵام ناسیاسییەوە نووسیومانە و دیدارمان لەوبارەیەوە کردووە کە وەک هەر وڵاتێکی دامەزراوەیی دەبێت دامەرزاوە سەربازییەکان بەتایبەتی لەکاتی گرژیی و ئاڵۆزییە سەربازییەکاندا نهێنی بپارێزن و خۆیان شانەی میدیایی جەنگییان هەبێت و ناوبەناو بەلاغی سەربازیی دەربکەن، یاخود لە سەر ئاستی هەر لیوایەک یاخود میحوەرێک وتەبێژیان هەبێت بۆ پێدانی زانیاریی بە میدیاکان.

سەرنجێکی دیکە ئەوەیە کە بۆ پاراستنی گیانی ئەفسەران و پێشمەرگە و هاووڵاتیانی ئەو ناوچانەی کە هەڵمەتی کێوماڵی تێدا دەکرێت، رێگە بەوە نەدرێت پێشمەرگە سەرقاڵی وێنەگرتنی دیل و حەشارگەی تیرۆریستان بن و هێڵی ئینتەرنێت رابگیرێت، چونکە هەندێک جار لە رێی هەندێک پێشمەرگە و ئەفسەرەوە رەوانەی سایت و پەیجەکان دەکرێت یان هەر ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانە لە رێی پەیج و ئەکاونتی خۆیانەوە هەندێک دیمەن دادەبەزێنن کە زیانی بۆ خودی پێشمەرگەکان و سەنگەرەکانی پێشمەرگە و هاووڵاتیانی ناوچەکانیش هەیە.

لێرەوە پێشنیازێک دەخەینە بەردەم وەزارەتی پێشمەرگە کە بە هاوکاریی رێکخراوە تایبەتەکانی رۆژنامەنووسی تایبەت بە بواری میدیای جەنگ و رووماڵی بەرەکانی جەنگ، لە هەر لیوایەک تیمێکی میدیایی لە چەند پێشمەرگەیەکی خوێندەوار و خاوەن بڕوانامە و ئارەزوومەندی کاری میدیایی پێکبهێنن بۆ بەشداریپێکردنیان لە خولی تایبەت بە رووماڵی جەنگ.

دەکرێت چەند گرتەیەکی لەگەڵ بەلاغی سەربازیی بە هاوکاریی بەشەکانی هۆشیاریی و هەواڵگریی لە هەیئەی ئەرکانی وەزارەت بدرێت بە میدیاکان، تا لەزمەی سەربازیی و نەدرێت بەدەست لایەنی دوژمنەوە.

هیوادارین ئەو بڕیارەی بەڕێز وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ هەندێک لە رۆژنامەنووسانی پەرۆش و دەربەستدا لە کەناڵەکان و مامۆستایانی زانکۆ لە بوارەکانی میدیا و دەروونی، مشتومڕی لەسەر بکرێت و پاشکۆیەک بۆ بڕیارەکە دەربکرێت کە هەم هۆکارەکانی بڕیارەکەی تێدا روونبکرێتەوە و هەم میدیاکان و هاووڵاتیانیش لە هەواڵ و زانیاریی بەرەکانی جەنگ و رێڕەوی رووداوەکان بێئاگا نەبن و لانیکەم هۆشیارییان هەبێت لەسەر ئەوەی کە روودەدات تا ئەو شوێنەی زیان بە سیاسەت و ستراتیژی سەربازیی هێزی پێشمەرگە ناگەیەنێت.

وتاری زیاتر







بە سیاسیکردنی هەموو کایەکان‬ جەمال ئارێز
2021-11-05 10:13      170 جار بینراوە

با یەكێك وەڵام بداتەوە‬ جەمال ئارێز
2021-10-23 18:41      121 جار بینراوە



بانگەشەو یاریكردن بەهەستی خەڵك‬ جەمال ئارێز
2021-09-18 19:40      140 جار بینراوە

دەنگیش بدە و گلەییش بکە‬ جەمال ئارێز
2021-09-16 12:58      169 جار بینراوە


هونەری گوێ نەگرتن‬ جەمال ئارێز
2021-08-14 14:34      171 جار بینراوە


کۆدی لێکتێگەیشتن دۆزرایەوە‬ جەمال ئارێز
2021-04-24 16:03      243 جار بینراوە




لێدوان، یان هەریەک لە ئاوازێک؟‬ جەمال ئارێز
2021-02-06 19:00      234 جار بینراوە






ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2018-01-17 10:22      385 جار بینراوە

ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2017-12-12 15:45      479 جار بینراوە

ئەم هەفتەیە‬ جەمال ئارێز
2017-11-21 13:32      561 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو