هه‌وڵه‌كانی روسیا بۆ ناوبژیوانی له نێوان كورد و دیمه‌شقدا تائێستا بێ ئاكامه، هه‌رچه‌نده چه‌ندان دیداری یه‌ك له دوای یه‌ك هه‌بووه له نێوان به‌رپرسانی روسیا و كورد، هه‌روه‌ها له نێوان به‌رپرسانی روسیا و سه‌رۆكی سوریادا، به‌ڵام بێسوود بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا كات ماوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌لایه‌ن روسیاوه، هه‌ڵبه‌ت به سازان و پرس و رای ئه‌مریكاش.
هه‌ر له‌م بارودۆخه‌دا رژێمی سوریا جارێكی دیكه، بێ گوێدانه هیچ به‌رپرسیارییه‌كی نیشتمانی، ده‌ستی كرده‌وه به تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه و كوردی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت خوازیاری جیابوونه‌وه‌ن له ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌ش نیازێكی خراپی رژێمه و له واقیعدا شتی وا نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی راستیی رووداوه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه ده‌سه‌لمێنێت، چونكه كورد له ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریادا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش بڕیاری هاوبه‌شیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كورد تائێستاش پابه‌نده به یه‌كێتیی خاكی سوریاوه و پابه‌نده به نه‌خشه‌ی جوگرافیی سیاسی سوریاوه و هیچ نه‌خشه‌یه‌كی نوێشیان پێ نییه بۆ سوریا، له كاتێكدا گروپه تیرۆریسته‌كان له زۆر شوێنی سوریادا هه‌ن و رژێمیش هیچ گرنگییه‌كیان پێ نادات و هه‌ڵوێستی نییه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو داگیركاریی و پێشێلكارییانه‌ی رووده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت زۆرجار پێشێلكارییه‌كان ده‌گه‌نه ئاستی تاوان، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌ی په‌یوه‌ستن به توركیاوه.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی گشتی سه‌ربه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، دواهه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ست و جه‌ختیشی كرده‌وه كه تائێستاش خوازیاری چاره‌سه‌ری سیاسین و له‌گه‌ڵ روسیا و ئه‌مریكادا گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی، راشیگه‌یاند كه رژێمی سوریا تائێستاش دووره له چاره‌سه‌ری سیاسی، به‌م لێدوانه تۆپه‌كه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م رژێمی سوریا و روسیاوه، به‌تایبه‌تی روسیا كه زۆر كارتی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دیمەشق بهێنێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
ئێستا هێزی نێوده‌وڵه‌تی كاری جددی ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی كه وڵاته ئیقلیمییه‌كان كاریان له‌سه‌ر ده‌كرد، شكستیهێنا، به تایبه‌تیش كه كۆنگره‌ی چاوه‌ڕوانكراوی ئاستانه له خشته‌ی كاره‌كانیدا كۆكردنه‌وه‌ی هێز و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی له سوریا پێ نییه، ده‌ركه‌وت پێویسته توركیا ده‌روازه‌كان راده‌ستی سوریا بكاته‌وه و خۆشی هێوربێته‌وه و ئارام بگرێت، دوای ئه‌و هه‌موو پشێوییه، هه‌روه‌ها پێویسته سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ربه توركیا له‌و شارانه بكشێنه‌وه كه داگیریان كردووه و گرنگی بدرێت به دۆسێی گه‌شه‌پێدانی سوریا، به تایبه‌تیش كه روسیا و ئه‌مریكا ده‌بنه به‌رپرس و خاوه‌نی دۆسێی سوریا به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ئیقلیمی.
ئه‌وه‌ی ئێستا پێویسته حکومەتی سوریا بیكات، ئه‌وه‌یه كه پشت به پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ندێك وڵات نه‌به‌ستێت، له‌بری ئه‌وه پشت به واقیع ببه‌ستێت و هاوبه‌شی بكات له‌گه‌ڵ كورد و ئیداره‌ی خۆجێیی وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا وه‌ك هێزێكی به‌توانا كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر 1|3 ی خاكی سوریادا هه‌یه و توانای ئه‌وه‌شی هه‌یه به هاوكاریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی به دۆسێی تیرۆر بهێنێت، مه‌به‌ست ئه‌و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌یه كه ناوبه‌ناو رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌به‌رچاو ده‌گرێت له ده‌وڵه‌تی داهاتووی سوریادا.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا توركیا هه‌ر سووره له‌سه‌ر رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی، سەرەڕای ئەوەی كه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و رێگه‌چاره‌یه‌ی ره‌تكردۆته‌وه، هێشتا هێزه‌كانی تورکیا و ئه‌و هێزانه‌ش كه سه‌ر به‌و وڵاتەن، ناوبه‌ناو هه‌ندێك ناوچه‌ی سوریا بۆردومان ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، بگره دژایه‌تی گه‌لانی سوریاش ده‌كه‌ن، شه‌ڕی ئاو و ئاگر ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ گه‌لی سوریادا.
ئێستا سوریا پێویستی به چاره‌سه‌ری سیاسییه، هه‌رچه‌نده پێشتر چه‌ندان كۆنگره‌ی شكستخواردوو كراون و هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان پشتگوێ خراون، به‌ڵام ئێستا كاتی ئەوە هاتووه گرنگی به چاره‌سه‌ری سیاسی بدرێت، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی سوریادایه.