كوردۆ عەلی

بافڵ جەلال تاڵەبانی مەشخەڵهەڵگری گۆڕانكاری ریشەیی

  2021-12-05 19:32      82 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، روئیای تازەی خستەڕوو بۆ كاری رێكخراوەیی جیاوازتر لەوەی هەیە كە تەنها كاركردن بێت بۆ رێكخستنی كایەكانی حزب و تەنها خزمەتكردنی كادری حزبی و ئاڕاستەكردنی ئایدۆلۆژیایەك بێت لەپێناو ئامانجێك كە مەبەستداربێت .
خەون و دونیابینی بافڵ جەلال تاڵەبانی گۆڕانكاری ریشەییە لەچۆنێتی كاری رێكخراوەیی، ئەو گەرەكێتی پەیوەندی حزب و خەڵك لەسەر بنەمای متمانەو خزمەت بنیادبنرێتەوە، حزب لەخزمەتی خەڵك بێت و سیاسەت لەپێناو رۆشنگەری و بەڕێوەبردنێكی دروست بێت كە كۆمەڵگا لەسەر بنەماكانی ژیاندۆستی بنیادبنێت و هەمووان وەك یەك بن لەبەرامبەر یاسادا، مافی هاووڵاتیبوون بچەسپێنرێت، دەسەڵاتداری حزبی و هاووڵاتی یەك ئەرك و یەك مافیان هەبێت.
رەوتی رێكخستنەوەی ژیانی یەكێتی لای بافڵ جەلال تاڵەبانی ریفۆرم و دەرچوونە  لەشێوازێكی كلاسیكی حزبایەتی لەم هەرێمە ، ئەو پێیوایە راست ‌و رەوا رێگا دروستەكە ئەوەیە بەیەك چاوو یەك مەسافە حزب سەیری هاووڵاتی بە یارو نەیارەوە بكات، مۆدێلێكی نوێ كە رێكخراوی سیاسی وەك باسكی بەهێزی راستەوخۆ لەخزمەت چین و توێژەكانی كۆمەڵ و خوێندكاران و گەنجان بێت كە داهاتوویەكی گەش چاوەڕێیان دەكات و ئەو بۆشاییانە پڕبكاتەوە كە دەشێ بەحكومەت پڕنەكرێتەوە .
ئەم هەوڵانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەم هەلومەرجەدا ، خاوەندارێتی بوو لەویست و داخوازی خوێندكاران لەپێناو پەكنەكەوتنی پرۆسەی خوێندن  و رێگرتن بوو لەداڕمانی خوێندن لەزانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم، بەمەش ئیتر یەكێتی بردەوە لای خەڵك و ئەوان دەبنە خاوەنی یەكێتی و یەكێتیش دەبێتە خزمەتكاری كۆمەڵانی خەلك .
ئەم بڕیارو خزمەتانەش  لەچەند رۆژی داهاتوو تەواوی زانكۆ پەیمانگاكانی كوردستان دەگرێتەوەو بەردەوام دەبێت و گفتەكان وەك خۆیان جێبەجێدەكرێن .
ئەم مۆدێلە حزبیە كە ژیانی سیاسی مەدەنی تەندروستدەكاتەوە دژە پۆپۆلیستییەو قۆناغی هەر قسەو حزبی سەر وەرەقە تێدەپەڕێنێت  و دەچێتە وێستگەی بەریەككەوتنی  راستەوخۆی نێوان كەسی یەكەمی حزبەكان لەگەڵ هاووڵاتی كە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمەی  لەگەڵ خوێندكاراندا خستە واری  جێبەجێكردنەوە و بەم هەنگاوە بوێرانەیەو ئاوڕدانەوەی خێراو جێبەجێكردنی خواستی خوێندكاران و گوێگرتن لێیان بەربەستەكانی نێوان سەركردەكانی حزب و خەڵكی تێكشكاندو دەرگاكانی ئاوەڵاكرد تا وەك نەریت هەموو حزبەكان قۆڵی لێهەڵماڵن و  بەكردەوە خزمەتكاری خەڵكی خۆیان بن و حزب بەتوانا ماددی و مەعنەوییەكانی لەخزمەتی گشتی و چاكەو چاكەكاری بەكاربێنن . رۆژ رۆژی هیمەت و كردارو دوركەوتنەوەیە لەدروشم و راكێشانی سۆزی خەڵك، بفەرموون هەموو سەركردەكان خزمەت بكەن و حزبەكانتان بكەنە خزمەتی گشتی و لەگەڵ خەڵكی خۆماندا ئاشت ببنەوە متمانە بگەڕێنەوە ! 
 كورد وتەنی خەرمان بەرەكەت، حزب ئاوەدان، خەڵكیش سەلامەت و سەركەوتووبن.

 

وتاری زیاتر


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو