سلێمان مستەفا

قەوارە سیاسییەکان بۆیان هەیە تانە لە بڕیارەکانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان بدەن؟

  2021-12-02 22:41      71 جار بینراوە        کۆمێنت

یەکەم : بەپێی بڕگەی پێنجەم  لەماددەی دەیەمی و ماددەی 18 یاسای کۆمسیۆنی ئیتحادی ژمارە 31 ی ساڵی ساڵی 2019 ، ئەنجومەنی کۆمسیاران لە سکاڵاکان دەڕوانێت و بڕیاریان لە بارەوە دەدات .
دووەم : بڕیارەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران مایەیی تانە لێدانن تەنها لەبەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردن (دادگای هەڵبژاردن) .   سێیەم : بەپێی ماددەی 19 ی هەمان یاسا دەستەی دادوەری هەڵبژاردن(دادگای هەڵبژاردن) پێکدەهێنرێت ، بۆ یەکلایکردنەوەی ئەو تانانەی لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەدرێن .
چوارەم : بەپێی بڕگەی سێیەم لە ماددەی 19 ی یاسای کۆمسیۆن ، بڕیارەکانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن بنبڕە قابیلی تانە لێدان نین .
پێنجەم : لە ڕاگەیاندنەکان کوێبیستی ئەوەبوین کە حزبەکان سکاڵایان هەیەو تانە لە بڕیارەکانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان دەدەن و بەشێک لە حزبەکان تانەیان داوە لە وانە حزبەکەی هادی عامری.
شەشەم : لە ماددەی 93 دەستوردا هاتوە :یەکەم ،چاودێری لەسەر دەستوری بوونی یاساکان و پەیرەوە بەرکارەکان .
دووەم ،ڕاڤەکردنی دەقە دەستوریەکان .
سێیەم ،یەکلاکردنەوەی ئەو کێشانەی لە جێبەجێکردنی یاساکانی فیدراڵی وبڕیارەکان و سیستەم و ڕێنمایەکان و کار ڕاییەکانی دەرچوو لە دەسەڵاتی فیدڕاڵی دروست دەبێت ،و یاسا دەستەبەری مافی هەر یەک لە ئەنجوومەنی وەزیران و ئەوەی پەیوەندی هەیە لە تاکەکان و ئەوانی تر دەکات لە مافی تانە لێدانی ڕاستەوخۆ لە بەرانبەردادگا .
چوارەم ، یەکلا کردنەوەی ئەو ناکۆکیانەی لە نێوان حوکمەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم و پارێزگاکان و شارەوانیەکان ......ڕوو دەدات .
پێنجەم ،یەکلاکردنەوەی ئەو ناکۆکیانەی کە ڕوو دەدات لەنێوان حکومەتی هەرێمەکان و پارێزگاکان .
شەشەم ،یەکلاکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێن .
حەوتەم : پەسەندکردنی دەرنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەندامیەتی ئەنجومەنی نوێنەران .
هەشتەم :  ا . یەکلاکردنەوەی ناکۆکی لەسەر تایبەتمەندیەتی لە نێوان دادوەری فیدڕاڵی و دەستە دادوەریەکانی هەرێمەکان و ئەو پارێزگایانەی لە هەرێمێکدا ڕێک نەخراون .
ب. یەکلا کردنەوەی ناکۆکی تایبەتمەندیەتی لە نێوان دەستە دادوەریەکانی هەرێمەکان یان ئەو پارێزگایانەی لە هەرێمێکدا ڕێک نەخراون .
پرسیارو سەرنج : بەپێی بڕگەی حەوتەمی ماددەی 93 دەستور ، پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژارد لە دەسەڵاتی دادگای باڵای فیدراڵی دایە و بە پێی بڕگەی سێیەم لەماددەی 19 ی یاسای کۆمسیۆن بڕیرەکانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن بنبڕن ؟ ئەی چۆن حزبەکان تانە لە بڕیارەکانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان دەدەن ، 
ئایە دادگای فیدڕاڵی تانەکان وەردەگرێت ؟ ئایە دادگای فیدڕاڵی ئەتوانێت ئەنجامەکان پەسەند نەکات ؟ بەڕای بەندە گەر قەراینەکانی بەردەم دادگای باڵای فیدڕاڵی باوەڕ پێکەر بن نابێت ، ئەنجامەکان پەسەند بکات.

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو